مه‌سعود بارزانی و حزبه‌كه‌ی له‌ناپاكی و په‌یمانی درو به‌رده‌وامن

Saturday, 09.12.2015, 17:39

4552 بینراوە


ئێمه‌ بین یان نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌بێت په‌یكه‌ری ناپاكی و تێكدانی شارستانیه‌ت و سیمای هه‌ولێریه‌كان بۆ نه‌وزاد هادی دروست بكه‌ین 
جه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر راگه‌یه‌نرا كه‌ له‌شاروجكه‌ی دیبه‌گه‌ ده‌زگای بارزانی  به‌پالپشتی ناپاكه‌ گه‌وره‌كه‌ی هه‌ولێریه‌كان ( نه‌وزدا هادی) له‌هه‌ولێیكی مه‌ترسیداردا هه‌ولی ته‌عریب كردنه‌وه‌ی كوردستان ده‌ده‌ن ، به‌لێ ئه‌مجاره‌ له‌بری به‌عس و حه‌ره‌س قه‌ومی ، ده‌زگا به‌ناو خێر خوازه‌كه‌ی بارزانی و نه‌وزاد هادی ناپاك ، كه‌مپێك بۆ ١٠٠٠ ماله‌ عه‌ره‌بی گونده‌كانی سولتان عولا ، دوبراتی سه‌رو خوارو ، ته‌ل شه‌عیر ، كوبه‌یبه‌ ..  له‌  له‌ستراتیژترین شوێنی ئه‌و شاره‌دا  به‌هاریكاری مانگی سوری ئیمارات  دروست ده‌كات .. له‌كاتێكدا هه‌موو خه‌لكی دیبه‌گه‌ ٤٥٦ ماله‌ كورده‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی نزیك به‌ ١٨٠ ماله‌ عه‌ره‌بی تر ماوه‌یه‌كه‌ هاتونه‌ته‌ ئه‌و ناوجه‌یه‌ واتا ئیستا ڕێژه‌ی كورد له‌م شاروجكه‌یه‌ له‌جاو عه‌ره‌ب % ٥٠ كه‌متره‌  عاره‌به‌كان ١١٨٠مال ده‌بن و كوردیش ٤٥٦ مال . ئه‌و ناپاكیه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌  یه‌ له‌ژێر سایه‌ی {رێبازی كوردایه‌تیه‌كه‌ی} بارزانی و ده‌وله‌ته‌ نه‌زۆكه‌كه‌ی بارزانی  په‌یره‌و ده‌كرێ .... 
شایه‌نی باسه‌  ، خه‌لكی دیبه‌گه‌ ٣ جاری تر له‌رێگای حزبی به‌عسه‌وه‌ له‌ ١٩٦٣ تا ١٩٨٨  ته‌عریب كراون  ، ئه‌و خێله‌ عه‌ربانه‌ی  ته‌عریبیكردون  ، هه‌مان ئه‌و خێلانه‌ن كه‌ئیستا نه‌وزاد هادی و پارتی هیناویه‌ته‌ سه‌ر  ناوجه‌كه‌ ، كه‌له‌م  ٢٥ساله‌دا ، سه‌دان جوتیار و پێشمه‌رگه‌ و خه‌لكی سڤیل به‌ده‌ستیان شه‌هید و برینداركراوه‌ ، ٣ جار له‌ناوجه‌كه‌ كورد ده‌ربه‌دره‌كراوه‌ و زه‌وی ماله‌كانیان داگیركراوه‌ ...  تۆ سه‌یری مورالی پارتی و بارزانی بكه‌ له‌م هه‌موو عه‌ره‌به‌ ئاواره‌ ،  بجی ئه‌و عاره‌بانه‌ بهینی كه‌ ده‌ستیان سوربێت به‌خوێنی كورد ئه‌و ناوجه‌یه‌  . 
به‌لێ هه‌رله‌وكاته‌ی راگه‌یه‌نرا كه‌ ئه‌وپیلان و ناپاكیه‌ نوێییه‌ی پارتی هه‌یه‌ خه‌لكی دیبه‌گه‌ له‌رێگای جه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كیه‌وه‌ ، سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌ فه‌رمی و حزبیه‌كانیان كرد ، ته‌نیا نه‌وزاد هادی ئاماده‌نه‌بوو بیان بینی ، هه‌مویان هاوسۆزی خۆیان بۆده‌ربریبون كه‌رێگا ناده‌ن ئه‌وتاوانه‌ ئه‌نجام بدرێ ،ته‌نانه‌ت مه‌كته‌بی سیروان بارزانی په‌یوه‌ندی به‌وكه‌سایه‌تیانه‌ كردبوو كه‌ مه‌سعود بارزانی زۆر نیگه‌رانه‌  وبریاری راگرتنی داوه‌ بۆیه‌ هه‌موو لایه‌ك به‌دلخۆشیه‌وه‌ ، وازیان له‌كارو چالاكی هێنا تا ٤ روژك له‌مه‌وبه‌ر پارێزگا و قائیمقام و به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی دیبه‌گه‌ له‌گه‌ل وه‌فدێیكی ئیمارات كردنه‌وه‌ی كه‌مپه‌كه‌یان له‌میدیا روزه‌رده‌كه‌ی روداو  راگه‌یاند  كه‌ ١٠٠٠ مالی عه‌ره‌بی ئاواره‌ ده‌هێننه‌ نێو ئه‌و كه‌ مپه‌ .   پرسیار ئه‌وه‌یه‌ چ شه‌رم وبێ ئه‌خلاقیه‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌  پارتیه‌كان تیاوه‌ستاون ؟ هه‌ر به‌راستی كاتی ئه‌وه‌ دانه‌هاتوه‌ بلێین پارتی بون شه‌رمه‌زاریه‌كی گه‌وره‌یه‌... بانه‌وزاد هادی و پارتیه‌كان دلنیابن ، راسته‌ ئه‌مرو هه‌موو پێوه‌رێك لای ئێوه‌ بۆته‌ ئه‌وه‌ی جه‌ندی پاره‌  و قازانج ده‌كات به‌لام دلنیابن سبه‌ی له‌پیره‌ هه‌ولێردا په‌یكه‌ری ناپاكی نه‌ته‌وه‌یی و تێكدانی سیمای شارستانیه‌تی هه‌ولێرتان بۆدروست ده‌كه‌ین. 
لە کۆتاییدا رووی دەمم دەکەمە نەوزاد هادی و پێی دەڵیم تۆش ئەو رۆژە دێت کە راپێچی دادگای گەل بکرێیت، نەفرەتت لێ بکرێت و لەسەر ئەم خیانەتە نەتەوەیییە بەرامبەر بە گەلی کورد و خاک و نیشتیمانەکەی سزای خۆت وەربگریت.

 بۆخوێدنه‌وه‌ی بابه‌تی پێشووم كه‌له‌سه‌ر داخوازی كه‌سایه‌تیه‌كانی دیبه‌گه‌ بلۆكمان كرد تا كاره‌كه‌یان سه‌ركه‌وتو بێت  سه‌یری ئه‌و لینكه‌ بكه‌