بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە مەچنە دەرەوە.


شه‌ری كورسی و نه‌و‌ت و دۆلار به‌ میلله‌ت مه‌فرۆشنه‌وه‌!

Sunday, 09.13.2015, 9:27

1320 بینراوە


گه‌رانه‌وه‌ بۆ رای گه‌ل جگه‌ له‌موزایه‌ده‌ هیچی تر نیه‌ ، سه‌رو بنی زمانی لایه‌نه‌كان گه‌رانه‌وه‌یه‌ بۆ رای گه‌ل ، گه‌لیش گه‌وجینراوه‌ ، خه‌له‌فاوه‌ ، خۆ ئه‌گه‌ر نا بارودۆخه‌كه‌ له‌ بار بووایه‌ و ده‌رفه‌تی هه‌لبژاردن بره‌خسایه‌ ، كه‌س ده‌نگ و ره‌نگی میلله‌تی له‌ بیر نه‌بوو ، میلله‌ت كالایه‌كه‌ بۆ لوعبه‌ی سیاسی ، هه‌ست و سۆزو عاتیفه‌و سایكۆلۆژیه‌تی میلله‌ت ئه‌جولینریت ، ته‌نها له‌ پیناو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی ، یاسا گه‌ر سه‌روه‌ر بووایه‌ ، حالی میلله‌ت نه‌ئه‌گه‌یشته‌ ته‌وافوق ، یاسا لای حیزبه‌كان هه‌ریه‌ك به‌جۆریك له‌ پیناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و حیزبه‌كه‌ی ته‌فسیری بۆ ده‌كات ، ئیتر میلله‌تی چی؟
من دلنیام سبه‌ینی ئاماده‌سازی بكریت بۆ ریفراندۆم ، سیناریۆیه‌كی تری سیاسی زه‌ق ده‌كریته‌وه‌ له‌ پیناو مه‌به‌ستیكی سیاسی دا !!
كوردایه‌تی و رۆحییه‌تی كوردبوون پیرۆز تره‌ له‌ حیزبایه‌تی و ئه‌و درۆو بوختانانه‌ی له‌ باره‌گا حیزبیه‌كاندا ره‌وایه‌تی پیئه‌دریت ، گرنگه‌ مرۆڤ بۆ خاك و میله‌ه‌ت بژی و نه‌بیته‌ ده‌هۆلیده‌ری حیزب و هۆنینه‌وه‌ی درۆكانیان ، حیزب له‌م وولاته‌دا جوانی و پیرۆزی نه‌هێشت ، حیزب له‌م وولاته‌دا خودی ئینسانیه‌ت و كوردایه‌تی له‌ باربرد ، شه‌رمه‌زار بیت ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌كه‌م مۆدیلی حیزبی و ته‌وافوقی سیاسی و سازانی هینایه‌ كوردستان ، ته‌وافوقی سیاسی خیرو بیری كوردستانی نه‌هێشت و بووه‌ نه‌خۆشی سیل بۆ میلله‌ت و سیسته‌می سیاسی ، میلله‌ت نابینا بوو ئه‌وه‌نده‌ چاوی برییه‌ ته‌وافوق و سازان ، خۆزیا له‌ بری میلله‌ت لایه‌نه‌كان نابینا بوونایه‌ ، شه‌ری كورسی و نه‌وت و دۆلار به‌ میلله‌ت مه‌فرۆشنه‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ی له‌ تۆری كۆمه‌لایه‌تی فیس بووك ده‌هۆلی دووئیداره‌ی و شه‌ری ناوخۆ ده‌هیننه‌وه‌ ره‌وایه‌تی پیئه‌ده‌ن ، گه‌مژه‌ن گیل و گرگن و گه‌نه‌خۆرن ، سه‌ر ئه‌نجامی هه‌موو شه‌ره‌كان هه‌ر میلله‌ت سوته‌مه‌نی بووه‌ ، نه‌ك ئه‌وانه‌ی شه‌ری كورسی و نه‌وت دۆلار ئه‌كه‌ن !!
مرۆڤی كورد په‌روه‌ر خوینی و مه‌عده‌نه‌كه‌ی پاكه‌ حه‌رامزاده‌ نیه‌ ، خاك په‌روه‌رو نیشتیمان په‌روه‌ره‌ سه‌ری نه‌وی ناكات بۆ هیچ پله‌و پۆستیك له‌لای هه‌ركه‌س و لایه‌نیكه‌وه‌ بیت ، خۆفرۆش و كۆیله‌ نیه‌ به‌ ئاوازی حیزب ناخوینیت ، گویبیستی هه‌قیقه‌ت و راستییه‌كانه‌ ، سپی ناكاته‌ ره‌ش له‌ پیناو ده‌ستخۆشی و سه‌ردانی چه‌ند كۆلكه‌ به‌رپرسیك .
خه‌مخۆری نیشتیمان بن نه‌ك حیزب ، مه‌بنه‌ كۆیله‌و مه‌كینه‌ی ماستاوكردن بۆ حیزب ، ببنه‌ كارگوزاری نیشتیمان و بیخه‌نه‌ سه‌رسه‌رتان ، رۆحییه‌تی كوردبوون به‌رجه‌سته‌ بكه‌ن و له‌ زیر سیبه‌ری به‌رپرسان و حیزب وه‌رنه‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌وایه‌كی ئازادی و ئینسانیه‌ت هه‌لمژن .
ئه‌گه‌ر شینه‌كه‌ بۆ ( حسێن) بێت ، ئه‌وه‌ نییه‌ت و ئیراده‌ی پێكه‌وه‌ ژیان و سازان ده‌بێت ، هه‌ربۆیه‌ ڕێگاچاره‌ زۆره‌ بۆ ته‌وافوق و سازان .
خۆئه‌گه‌ریش شینه‌كه‌ بۆ (هه‌ریسه‌كه‌) بێت ، به‌ هه‌موو پێوه‌ریك ئه‌گه‌رو چانسی بردنه‌وه‌مان ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین .
با واقیعی بین مه‌سئولینی پارتی جگه‌ له‌ خۆله‌وه‌ڕاندنن و گیرفان پڕكردن ، جگه‌ له‌ ڕاوكردنی گه‌نجان و توێژی ڕۆشنبیران ، هیچی تریان لێ‌ سه‌وز نه‌بووه‌ ، پارتی دیموكراتی كوردستان دابڕاوه‌ و ترازاوه‌ له‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی چ بگاته‌ میلله‌تێك !!
نێوماڵی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ڕێكخستن و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی په‌رته‌وازه‌یه‌ و تائیستا ئومێدیك نییه‌ بۆ خۆڕێكخستنه‌وه‌ ، له‌سه‌ر ئاستی ڕێكخستن ناوی وه‌هم و ناوی مردوو وه‌خاوه‌نی ئاماریكی ڕاست نین تا بزانین قه‌باره‌مان چه‌نده‌ !!
له‌سه‌رئاستی جه‌ماوه‌ر پارتی تووشی دابڕان بووه‌ و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یشی له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی پارتی دایه‌ ، به‌ تایبه‌ت رووی ده‌مم له‌ پاریزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ ، چونكه‌ سلێمانی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ ، به‌شیك له‌م دابڕانه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ مماره‌سه‌ی سیاسه‌ت و نماینده‌ی به‌رپرسان ، كه‌ وینایه‌كی ناشیرن و قیزه‌ونیان له‌ سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردندا به‌رجه‌سته‌ كردووه‌ ، به‌شه‌كه‌ی تریش بۆ خودی پارتی ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئاستی پێویستدا نه‌بووه‌ و ئاوڕی له‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌ له‌ ژێر نفوزو قه‌له‌مڕه‌وی زۆنی سه‌وزدا ، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ده‌ستی نوقاوه‌وه‌ به‌ چاوی نابیناوه‌ به‌ گوێچكه‌ی كه‌ڕه‌وه‌ سیاسه‌تی كردووه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی زۆنی زه‌رددا ، پارتی له‌ ده‌ره‌وه‌ی قه‌له‌مڕه‌وی خۆی به‌هه‌می دورینه‌وه‌ی كه‌مه‌ و چانسی سه‌ركه‌وتنیشی نیه‌ .
ئیتر دروشم و فه‌لسه‌فه‌ی ووشكی فه‌یس بووك شتیكی تره‌و ناچیته‌ بابی ئه‌رگۆمینته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پلان و ستراتیژی پارتی له‌سه‌ر بنیات بنیین