بێگانەکانی هەسارەکانی تر زەوییان ڕزگار کرد لە ڕودانی شەڕی ناوکی لە نێوان ئەمریکا و ڕوسیادا.

Sunday, 20/09/2015, 18:05

6033 بینراوە


ئێمە چەندەها جار گوێ بیستی ئەوە بوین کە بونەوەری هەسارەکانی تر دەست وەردەدەنە چەکی ناوکی لەسەر زەوی ، ئەو کەسەی کە چووە سەر مانگ بە ناوی ئیدگار میتچل دانی بەوەدا ناوە کە بونەوەری هەسارەکانی تر هاتونەتە سەر زەوی بۆ پێش گرتن بە ئەمریکا و ڕوسیا لە شەڕی ناوکی، وە بۆ ئەوە هاتبوون کە ئاشتی بەرقەرار بکەن لەسەر هەسارەی زەوی، کاتێک لە ئەمریکا تەواوی ساروخە ناوکیەکان ئامادە کرابوون بۆ تەقاندن ، لە پڕ قاپێکی فڕیو دەردەکەوێت و تەواوی ساروخەکان لە کار دەکەون، لە کاتێدا ئەم ساروخانە وا دروست کراون کە هەمیشە لە کاتی پێویستدا بتوانرێت بەکار بهێنرێت..بەڵام ئەوە یەکەم جار بوو کە تەواوی بەشە ئەلەکترۆنیەکانی ساروخەکان لەکار کەوت.
ئێدگار میتچل کەسێک بوو لەو ئەسترۆناوتانەی  کە لە ئەپۆلێ ١٤  لە ساڵی ١٩٧١ دا چوو بۆ سەر مانگ، ماوەیەک لەمەوبەر بۆ یەکەم جار قسەی کرد لەگەڵ ڕوژنامەیەکی بەریتانی بە ناوی میڕۆڕ ۆن لاین (Mirror Online) . ئێدگار دانی نا بەوەدا کە  زۆربەی جارەکان لە کاتی تاقی کردنەوەی چەکی ناوکی بونەوەری سەر هەسارەکانی تر لەو شوێنە ئامادەی تاقیکردنەوەکان بوون و لە نزیکەوە پڕۆسەکەیان چاودێری دەکرد.

ئێدگار یەکێکە لەو کەسانەی کە بە کراوەی باس لە بونەوەری هەسارەکانی تر دەکات، پاش ئەوەی کە چوە سەرمانگ هەموو کات داواکار بووە لەوەی کە  باس لە قاپە فڕیوەکان و بونەوەری هەسارەی تر بکرێت، ئێدگار زۆر جار داوای ئەوە دەکات کە دەبێت راستیەکان بە خەڵکانی ئەمریکا و سەر زەوی بوتریت لەسەر بونەوەری سەر هەسارەکانی ترو پەیوەندیەکان بە مرۆڤەوە.
ئێدگار باس لەوە دەکات کە زۆرێک لە ئەفسەرەکانی سەر بە سوپای ئەمریکا قاپی فڕیویان دیوە لەسەر بنکەو بارەگاکانی کە تایبەتە بە چەکی ناوکی، هەتا باس لە بنکەی وایت ساندس دەکات کە ئەوە یەکەم بنکە بوو چەکی ناوکی تێدا تاقی کرایەوە دەلێت هەمیشە لەو شوێنەی ساروخی ناوکی لێیە ئەوان چاودێری ورد دەکەن.
ئێدگار خۆی لە دایک بووی نیو مەکسیکۆیە شوێنی ژیانی نزیک بوە لە شوێنی تاقی کردنەوەی چەکە ناوکیەکەو بە هەمان شێوە لەو ڕۆسوێڵ کە شوێنی کەوتنە خوارەوەی قاپێکی فڕیو بوو لە ساڵی ١٩٤٧ دا.
ئێدگار بە ڕۆژنامە نوسکەی گوت:
تۆ ئەو شوێنە شارزا نیت وەک من.
وایت ساند شوێنی تاقی کردنەوەی جەکی ناوکی بوو بۆیە بێگانەکانی سەر هەسارەکانی تر گرنگیان پێ دەدا.
ئەوان دەیانەوێت بزانن هێزی سەربازی ئێمە چیە و چەندە؟
ئەوەی من هەستی پێ دەکەم  بێگانەکان دەیانەوێت دور بین لە جەنگ و پێکەوە لەسەر زەوی بە ئاشتی بژین .
ئێدگار زۆر هاوڕێی هەیە لە ڕیزەکانی سوپادا  و هەموو ئەفسەرن  ئەوانیش هەمان بۆچونی ئەمیان هەیە لەسەر بونەوەری هەسارەکانی ترو لە دورو نزیکەوە ئاگاداری ڕوداوەکانن.
کەسانی ناسراوی تر زۆرن کە پشتگیری وتەکانی ئێدگار دەکەن یەکێک لەوان ەکە ناسروە و سەربە وەزارەتی  بەرگری بەریتانیە بە ناوی نیک پۆپ  .(Nick Pope) 

کەسێکی تریش کە کەسایەتیەکی ناسراوی هەیە ئەویش وەزیری بەرگری کەنەدیە بە ناوی پول هیڵیەر
( Canadian Defence Minister Paul Hellyer)  ئەمیش باس لەو پەیوەندیانە دەکات و داواکارە ئەم زانیاریانە ئازاد بکرێن بۆ خەڵکی ئەمریکا و تەواوی دانیشتوانی سەر زەوی.

بەشی دوو ڤیدۆکەی ئێدگار.


لینکی ڤیدیۆکی وەزیری دیفاعی کەنەدی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە