لێدوانه‌كانی بارزانی پێجه‌وانه‌ی كرداریتی
Thursday, 24/09/2015, 8:25
4244 بینراوە
دوێنێ لهپهیامێكداسهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه وه‌ك( تێكست نوسین) باس له‌وه‌ده‌كات كه ئه‌و نابێته كێشه بۆ خۆسه‌پاندنه‌وه‌ی به‌سه‌رۆكی هه‌رێم باحزبهكان له‌نێوان خۆیان رێك بكه‌ون .. بۆیه هه‌ندێ سه‌رنج ده‌ده‌م ، بارزانی له‌مێژوی په‌یمان و لێدوانه‌كانی هه‌موو كات ئه‌وه‌ی له‌قازانجی خه‌لك بوه پێچه‌وانه‌كه‌ی جیبهجیكردوه . له‌م باره‌شه‌وه بایه‌كێك بێت نمونه‌یه‌ك له‌جیبه‌جیكردنی خالێیك لهپهیمانهكانی بارزانیمان پێبدات ، تا ئێمه جه‌ندین نمونه‌ی پێجهوانهكهی بۆباس بكه‌ین . بۆیه بارزانی له‌ئیستادا له‌قه‌یرانی بێباوه‌ری و كه‌سایه‌تیه‌كی ناراستگۆ لای خه‌لك ده‌ژی . لهههلبژاردهیهكهی كه‌می پارتیه‌كان یان خه‌لكه زۆر ساویلكهكه ده‌ربچێت كه‌سی تر بروا به‌هیج لێدوانێكی نادات به‌وه‌ی ئیستاكهشهوه . بابێین وردی ئه‌و وتانه‌ی دوێنێی بكه‌ین بكه‌ین كه‌ده‌لێت من رێگر نیم و به‌دیلی من هه‌یه .
١ هه‌ولێكی یاسایی له‌په‌رله‌مان درا بۆ گۆرینی سیسته‌می سیاسی له‌ده‌سه‌لاتی ره‌های سه‌رۆكایه‌تی بۆ په‌رله‌مان ، هه‌موو بهرپرسهكانت هه‌ره‌شه و رێگای قێزه‌وه‌ن نما نه‌یگرنه به‌ر بۆ شكست پێهینانی، كه‌به كۆده‌تا و ده‌ستی ده‌ره‌كی لێك ده‌ده‌نه‌وه ، وه‌ك سیسته‌مه عه‌ره‌بیه دوراوهكان كاتێك خه‌لك داوای گورانكاری ده‌كات ده‌لێین ده‌ستی ئیسرائیلی له‌پشته !؟
٢ له‌رێگای داددگایهكی كارتونی حزبه‌كه‌ت خۆت فهرزكردهوه ، دیدار به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ی ؟ مالپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌كاردێنی ؟ راگه‌یاندنه حزبی و سێبهرهكانت به‌سه‌رۆكی هه‌رێم بانگت ده‌كه‌ن؟ .... باشه له‌مه خۆسه‌پاندنه‌وه زیاتر هه‌یه ؟
٣ وه‌فد ی پارتی له‌هه‌موو ووتوێژه‌كاندا داواده‌كات تو ده‌بێت ٢سالی تر به‌بێ كه‌م كردنه‌وه‌ی دهسهلاتهكانت له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بمێننه‌وه ؟ ته‌نانه‌ت حزبه‌كان نا‌وێرن باست بكه‌ن كهتو مافی خۆ كاندیدكردنهوهت نیه و ته‌نیا داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی دهسهلاتهكانت ده‌كه‌ن كه‌جی ٢ كۆبۆنه‌وه‌ی پارتی كراوه به‌سه‌رپه‌رشتی تۆ هه‌موو داخوازی لایهنهكانت ره‌ت كردۆته‌وه .
٤ تو بلێی ئه‌و هه‌موو هه‌ره‌شه و رفاندنه‌ی خه‌لك به‌تایبه‌تی كه‌ئیستا له‌دهۆك وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌یكه‌ن كه ده‌یان گه‌نجتان گرتوه هه‌موشی بۆكپكردنهوهی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خه‌لكه به‌رامبه‌ر ده‌نگ ههلبرینیان له خۆسه‌پاندنه‌وه‌ی تۆ ، ئاگادار نه‌بیت !؟
٥ تۆ ده‌لێی گه‌نج نه‌روات !؟ به‌لام له‌داخی تۆ و منالهكانت ده‌رون ، كه هه‌موو خۆشی گه‌نجانتان بردوه!؟ ده‌لێی یاسا سه‌روه‌ره!؟ به‌لام ١٠٠ ساڵه هیج دهسهلاتێیكی عراقی داگیركه‌ر ، وه‌ك حزبه‌كه‌ی تۆ گالته و سوكایه‌تی بهدادگاكانی كوردستان نه‌كردوه ؟ ده‌لێی جاكسازی پرۆسیه‌كی درێژ خایه‌نه و به‌رده‌وام ده‌بین !؟؟ باشه كه‌ی ده‌ستت پێكردوه ؟ له‌مه‌ش گالتهتر بفه‌رموو له‌خۆته‌وه ده‌ست پێ بكه ؟
بۆیه خه‌لك بێزاربوه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ده‌ربرینه ده‌بل مورالیانهت ، كه له‌نێوان كردار و ووته‌كانت پێجهوانهكان ده‌بینێ ، راستگۆبه و بلێی ده‌ست ده‌كێشمه‌وه جونكه مافی یاسایم نماوه .. گه‌رنا وا ٤ مانگه ئه‌وهه‌موو تاوان و هه‌ره‌شه‌و فشار و ئیرهابه‌ی حزبه‌كه‌ت ده‌یكات تو بلێی ئاگات لێ نه‌بوبێ ؟
سه‌یری ئه‌و لێدوانه‌ی بارزانی بكه‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست