تاقی کردنەوەکانی فیلادێڵفیا ١٩٤٣ ئەڵبەرت ئەنشتاین

Thursday, 24/09/2015, 21:58

6108 بینراوە


دەوڵەتی ئەمریکا لە جەنگی جیهانی دوەمدا سەرقاڵی ئەوە بوو کە ڕێگایەک بدۆزێتەوە بۆ تێلە پۆرتەیشن ، واتە تەنێک لە شوێنێکە بنێریت بۆ شوێنێکی تر بە ڕێگای ورمهۆڵ.
دەوڵەتی ئەمریکا بە یارمەتی ئەڵبرت ئەنشتاین توانیان ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ ون کردنی کەشتیەکی جەنگی ئەمریکی لەبەر چاوداو سەرهەڵدانی لە شوێنێکی تر, ئەم تاقیکردنەوەیە  لەسەر دوو کەشتی جەنگی ئەمریکی کرا یەکێکیان بە ناوی  USS Eldridge  ئەوی تریان بە ناوی SS Andrew Furuseth بوو.

چی ڕوویدا لە کاتی ئەم تاقیکردنەوەیەدا کە بە تاقیکردنەوەی فێڵادێڵفیا مێوژیەکی ئاڵۆزی تۆمار کردوە؟
هەردوو تاقی کردنەوەکە لە هاوینی ساڵی ١٩٤٣دا ڕویدا.
لە تاقیکردنەوەی یەکەمدا لە ڕۆژی ٢٢ جوڵای ١٩٤٣ دا  توانرا بە دروست کردنی تەزوی کارەبایی لە چورادەوری کەشتیەکە ، توانرا ئەو کەشتیە لەبەر چاو ون بکەن بۆ ماوی چەند چرکەیەک.
لە تاقی کردنەوەی دوەمدا توانرا کەشتیکە لە ڕێگای تەلەپپۆرتەیشن چەند چرکەیەک بگێڕنەوە بۆ دواوە بە کاتتدا و پاشان توانرا کەشتیەکە لە فێڵادێڵفیاوە ڕەوانەی نۆرفۆڵک بکرێت ل ڤێرجینیا ئەوەش لە بەرواری ٢٨ ئۆکتۆبەری ١٩٤٣ دا بوو.
ئەوانەی کە بەشدار بوون لەو تاقیکردنەوەیەدا دەگێڕنەوە کە تاقیکردنەوەکان بەوشیوەیە نەبوو کە ئەمان چاوەڕوانیان دەکرد.
بەڵکو ئەو کەسانەی کە سەربە سوپای دەریای ئەمریکا بوون و کاریان لەسەر ئەم دوو کەشتەیە دەکرد جەستەیان شی بوبۆوەو تێکەڵ بوو بو بە پلێتی کەشتیەکە ، واتە مادەکان لە یەک جودا بوبونەوەو پاشان یەکیان گرتبۆوە و تێکەڵ بەیەک بوبون. ئەمەش دوای چەند چرکە ساتێک پاش تاقیکردنەوە واتە یەکەم جار کەشتەیەکە بە تەواوەتی لەبەر چاو دیار نەما و دوای چەند چرکەیەک دوبارە دەرکەوتەوە.

تاقی کردنەوەی دووەم لەسەر کەشتی SS Andrew Furuseth بوو کارمەندەکان دەڵێن بە جەند چرکە ساتێک لە فێڵادێڵفیاوە گەیشتینە نۆرفۆرڵک لە ڤێرجینیا و گەڕاینەوە فێڵادێڵفیا.
لە ساڵی ١٩٥٠ و ساڵانی جەنگی جیهانی دووەم کەس نەیدەتوانی باس لە نهێنیەکانی سوپای ئەمریکا بکات. ئەمەش وای کرد لە ساڵانی دوای ١٩٦٠ دوو کەس لەوانەی کە لەو تاقیکردنەوەیدا باشدار بوون بە ناوی:
Carl Meredith Allen, alias Carlos Miguel Allende
چەند نامەیەکیان نوسی بۆ نوسەر Marris Jessup  ئەم نوسەرە لەو کاتەدا کتێبێکی بڵاو کردەوە لسەر بونەوەری هەسارەکانی ترو UFO  ، لە نامەکەدا باسیان لەوە کردبوو کە لەوو دو تاقی کردنەوەیەدا چی ڕویداو چۆن لە فێڵادێڵفیاوە چون بۆ ڤێرجینیاو گەڕاونەتەوە بە چەند چرکەیەک.
ئم دوو ئەندامەی سوپا هیچ بەڵگەیەکیان پی نەبوو جگە لە قسەکانی خۆیان کە لەو سەردەمەدا سەربازی هێزی دەریای ئەمریکی بوون. نوسەر جۆسوپ زۆر سەرسام بوو بەم چیرۆکەو کەوتە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەم بابەتە، پاش چوار ساڵ لەو پەیوەندیە لەگەڵ ئەم دوو سەربازەی هێزی دەریایی ئەمریکی جوسوپ بە کارەساتێکی تەمومژاوی مرد کە گوایە خۆی کوشتوە، کەواتە جۆسوپ نەیتوانی هیچ شتێک لە یاداشتەکانی بڵاو بکاتەوە.
چی ڕویدا لە فێڵادێڵفیا و بۆ ئەو زانیاریانە تا ئێستاش ئازاد ناکرێن بۆ ڕای گشتی؟ لەو ڕۆژدا هێزی دەریای ئەمریکی سەرقاڵی ئەوە بوون تەکەنەلۆژیایەکی تاز بەکار بهێنن بۆ لەبەر چاو ون کردنی کەشتیە جەنگیەکانی ئەمریکا، ئەمەش زۆر پێویست بوو  بۆ ئەمریکاچونکە ئەمریکا لە جەنگدا بوو لەگەڵ ئەڵمانیا و یاباندا. بەڵام ئەنجامی تاقی کردنەوەکان شتی کی تر بوو وەک لەوەی ئەمان چاوەڕێیان دەکرد.

لێکۆڵەرەوەکان لە کاتی تاقی کردنەوەکدا سەدەها مەتر کێبڵیان بەکار هێنا بە چواردەوری کەشتیکەدا بۆ ئەوەی بزانن دەتوانن کەشتیەکە لەبەرا چاو ون بکەن وە بۆچی پێویست بوو کەشتەیەکان لەبەر چاو ون بکەن؟
لەبەر ئەوەی ئەڵمانیا لوغمێکی ناو ئاوی دروست کرد بوو کە موگناتیز بوو واتە هەر کات کەشتی نزیک ببوایەتەوە لوغمەکە خۆی دەچوو بەرەو کەشتیەکە. ئەمریکا دەیوست کەشتیەکە لەبەر چاو ون بکات و بتوانن بە ناوی حەقلی ئەڵغامەکانی ئەڵمانیادا تێپەڕن بێ کێشە.
دوای ٧٢ ساڵ لە و ڕوداوە تا ئێستا هیچ ئیسپاتێک نیە لەسەر ئەو ڕوداوە جگە لە قسەی جەند سەربازێک کە لەسەر ئەو کەشتیە کاریان کردوە.
ئەو کەشتیە لە ساڵی ١٩٥١ دا فرۆشرا بە یۆنان  ئێستا بەدەست هێزی دەریای یۆنانیەوەیە.

بەشی دوو لە ڤیدیۆکە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە