ژیان لە پاش مردن

Saturday, 26/09/2015, 16:41

10549 بینراوە


لێکۆڵەرەوانی زانکۆی Southampton  توانیان بیسەلمێنن کە ڕۆح پاش مردنی مرۆڤ نزیکەی ٣ خولەک هەموو ڕوداوەکانی ئەو شوێنە تۆمار دەکات کە مرۆڤەکەی تێدا مردوە یان دەمرێت.
ئەم تاقی کردنەوەیان لەسەر دوو هەزار کەس کردوە لە ماوی چوار ساڵدا، تاقی کردنەوەکان لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا بەریتان و نەمسا کراوە، دەرکەوتوە کە نزیکەی 40% ئەو کەسانەی کە مردون بە حسابی زانست تا سێ خولەک پاش مردنەکەش  ئاگاداری هەموو ڕوداوەکان بوون.
پێشتر وایان زانرابوو  کە پاش وەستانی دڵ تەنها ٣٠ چرکە مرۆڤ ئاگای لە چواردەوری خۆیەتی ، بەڵام ئەم تاقی کردنەوەیە سەلماندی کە ماوەی سێ خولەک دواتریش هێشتا ڕۆ تۆماری ڕوداوەکانی جواردەوری خۆی دەکات.
ڕاپۆرتی لێۆکەڵەرەوەکان دەڵێت" پاش مردن ڕۆح بۆ جەند خولەکێک نامرێت، بەڵام پاش مردن تەواوەتی چی لێ دێت یان بۆ کوێ دەچێت ئەوەیان نەزانراوە".
لەم تاقی کردنەوەیەدا زۆرینەی ئەوانەی تاقیکردنەوەیان لەسەر کرابوو دەیانتوانی بە شێوازێکی سەرسوڕهێنەر و بە وردی باس لە ڕوداوەکانی چواردەوری خۆیان بکەن پاش ئەوەی کە وەک مردو لە قەڵەم دروان و دوای ژیانیان کراوەتەوە بە بەردا.
 یەکێک لەو کەسانەی کە ٥٧ ساڵ تەمەنی بوو بە تەواوەتی مردبوو بە گوێرەی تاقیکردنەوە پزیشکیەکان،  دەڵێت ئەوە زانراوە کاتێک دڵ لە لێدان دەکەوێت خوێن ناچێت بۆ مێشک وە  ناتوانیت هیچ زانیاریەک تۆمار بکات وە مرۆڤ توانای بیرکردنەوەشی دەوەستێت.
دکتۆرەکان خەریک بوون ژیانی ئەم پیاوە بپارێزن ئەو ماوەیە کە سێ خولەکی خایاند ئەم پیاوە هەموو ئەو زانیاریانەی تۆمار کردبوو ئاگای لە هەموو ڕوداوەکانی ناو ژورەکە بوو زۆر بە وردی.
زۆرێک لەم خەڵکانە باسیان لە کونێکی ڕوناک کردوە بەڵام40٠% یان ابسی ئەوەیان کردوە کە لە ژورەکەدا چی ڕویداوە پاش کە ئەوەی کە بە جەستە مردبوون.

لە سوریا لە ناوچەی جۆلان منداڵێکی ٣ ساڵان وتی دەزانم کێ منی کوشتوەو جەستەکەم لەکوێدا نێژراوە.
یەکەم جار کەس متمانەی بە قسەکانی نەکردو پاش ماوەیەک خەڵکی دێکە بڕیاندا بچنە ئەو شوێنەی منداڵەکە دەستنیشانی کردبوو، منداڵەکە  وتی لە ژینای پێشومدا لەو شوێنەدا کوژراوم، پاش هەڵکەندنی شوێنەکە جەنازەیەکیان دۆزیەوە و قسەی منداڵەکە ڕاست دەرجو.
پاشان منداڵەکە وتی من بە تەور کوژرام تەورەکە داوێتی بە ناوچاوانمدا، کە پشکنییان بۆ جەنازە کرد ئەو زانیاریەش ڕاست دەرچوو شوێنی تەورەکە بەسەر سەری مردوەکەوە دیار بوو.
پاشان منداڵەکە وتی دەزانم تەورەکە لە کوێدا کراوە بە ژێر خاکەوە، تەورەکەشیان دۆزیەوە و دەرکەوت کە ئەوە مردوە بەو تەورە کوژراوە.
کابرای کە کوژرابوو ناسرابوو بە دکتۆر ئیڵای لاش و وەک دکتۆر لە غەزە کاری دەکرد.
ئەم منداڵە باسی تەواوی ژیانی ئەو دکتۆرەی دەزانی پاش لێکۆڵینەوە لە دکتۆر و چی بەسەر هاتوە، گوتیان ئەو دکتۆر چوار ساڵ لەمەوبەر ماڵەوەی بە جێ هێشتوەو هیچ کات نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە.
منداڵەکە توانی بکوژەکان دەستنیشان بکات ، پاش ئەوەی بکوژەکەیان هێنایە بەردەم منداڵەکە بکوژەکە ڕەنگی سپی سپی بوو..
ئەم ڕوداوە بەڕاستی ڕویداوە.

ئەمەش لینکی ڤیدیۆکە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە