ڕوسیا عیراق پڕچەک دەکات و باشووریەکانیش فریو دەدا


كۆیله‌ له‌ باشور نابڕێن..

Sunday, 09.27.2015, 21:17

4856 بینراوە


كاك نه‌وشیروان، خوا و كاكه‌ ئه‌حمه‌دی شێخ ئاگاداری بێت به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ ئه‌ڵمانیا!
كه‌سێك، یان سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌یه‌ك سه‌فه‌رێك ده‌كات، مه‌رامی سه‌فه‌ركه‌ی هه‌رشتێك بێت ئاساییه‌، ئه‌وه‌ی نا ئاساییه‌، ئەوەیە كه‌ كۆمه‌ڵێك سایت و كۆیله‌ لە خۆیانەوە بێن و بەناوی  نەوشیروانەوە، لێدوان دەدەن و دەڵێن: كاك نه‌وشیروان پێش سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیای ڕابگه‌یەنێت وتی، كه‌ مه‌سعود بارزانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نا بێته‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم.
ئاخر خواتان بێت. ئه‌م لێدوانه‌ له‌ كوێ دا؟
ئایا كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی گرت له‌ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بێگومان نا!؟
ئایا كه‌ گه‌یشته‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌مه‌ی ووت دیسا نا!؟
ئیتر ئه‌و ماستاو ڕیكلام كردنه‌ بۆ؟ ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك، له‌ولاشه‌وه‌ نێچیری برازای كۆنه‌ سه‌رۆك وه‌ڵامی چوار لایه‌نه‌كه‌ ئه‌داته‌وه‌ وپێشنیاره‌كه‌یان، به‌ پێشنیاری سه‌یر ناو ده‌بات
خۆی له‌خۆیدا پێشنیاری چوار حیزبەکە نه‌ك هه‌ر سه‌یره‌ جێگای پرسیاریشه‌، كه‌چی له‌ولاوه‌ كاك عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح به‌ناوی خۆیەوە له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی وه‌ڵامی نێچیری داوه‌ته‌وه‌
وێرای ده‌ست خۆشم بۆ مامه‌ عه‌لی به‌ڵام: ئه‌مه‌ لێدوانی فه‌رمی گۆڕان نییه‌، هه‌ڵوێستی فه‌رمی گۆڕان له‌مه‌ر هه‌ڵبژارنه‌وه‌ی مه‌سعود له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ زه‌رده‌كانه‌ و درێژه‌ دانه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌كان، ئیتر كۆیله‌ بوون و ماستاو كردن بۆ هه‌ر‌كه‌سێک بیكه‌ی هه‌ریه‌كه‌..
جا بارزانی بێت یان تاڵه‌بانی یان نه‌وشیروان..
دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌ هیچ حیزب و لایه‌ن و بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی تا ئێستا قوتابخانه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فایان ڕه‌ت نه‌كردوه‌، هه‌ر بۆیه‌شه‌ تا ئێستا ئه‌وان حاكمن.




(دەنگدراوە: 4 . زۆرباشە: 4/5)