ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ئه‌خلاقی بارزانی ده‌سورێنه‌وه‌

Wednesday, 30/09/2015, 8:00

3340 بینراوە


ئازار و چه‌واشه‌ ی تاكی  كورد له‌باشور،  هه‌ر ده‌سه‌لاتێكی مافیا و ناپاك و  ده‌یان هه‌زار ویژدان  فروش نیه‌ . به‌لكو زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تی و روشنبیرانه‌شه‌  كه‌  خۆیان پێ ره‌خنه‌گری ده‌سه‌لاته‌   له‌كاتێكدا  ‌خۆشیان له‌هه‌مان  جوارچێوه‌ی ئه‌خلاقی سیاسی و كه‌سیتی پیاوه‌كانی ده‌سه‌لات‌    له‌ ده‌بل مورالی و هه‌لپه‌رست وجه‌واشه‌كار خۆ به‌   فیرعه‌ونزانی  ده‌خولێنه‌وه‌ !؟  . ئه‌مه‌ش بۆته‌‌ هۆكاریكی تری  بێ هیواكردنی كۆمه‌لگا به‌گشتی وگه‌نجان به‌تایبه‌تی ، وه‌ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات  به‌و و هه‌موو ژه‌هراویه‌ سیاسیه‌یه‌وه‌  روژانه‌ ده‌یرێژن وه‌ك 
١\ ‘كه‌له‌ ڕۆشنبیرو  سیاسی و جاودێر و هونه‌رمه‌ند ‘ ،  به‌گه‌نجان ده‌لێن ده‌سه‌لات فاشی ، ناپاك ، مافیا ، تاوانبار ، بنه‌ماله‌ییه‌ ..به‌لام له‌ملای تره‌وه‌  خۆیان پارجه‌ زه‌وی لێ وه‌رده‌گرن !؟ بۆ میدیا  سێبه‌ره‌كانیان   ده‌نوسن ؟   له‌گه‌ل  مافیاكان باوه‌ش به‌ یه‌ك ده‌كه‌ن …  له‌وه‌ش قێزه‌وه‌نتریان زۆرینه‌ی به‌گشتگیری ره‌خنه‌ ده‌گرن  ناوێڕن ناوی به‌رپرسه‌كان به‌تاوانه‌كانیه‌وه‌ ئاماژه‌ پێ بكه‌ن    .
٢ \وه‌ك جون میدیای ده‌سه‌لات پۆلێ كه‌سایه‌تی كردوته‌ پیرۆز و بجوكترین جوله‌ و ووته‌یان ( گه‌ر سواو لاوازیش بێت ) ده‌كه‌نه‌ هه‌وال و مانشیتی روژنامه‌ و مالپه‌ره‌كان ،  به‌هه‌مان شێوه‌ میدیای كوردی به‌گشتی و شارچیتیه‌كانی سلێمانیش به‌تایبه‌تی ،  هه‌مان  پیرۆزیان بۆ پۆلێ هاوریی وناسیاوی خۆیان داناوه‌  . یان سه‌یری هه‌موو به‌رنامه‌ی كه‌ناله‌ تڤێ و میدیاكانی تر بكه‌  گه‌نج و ده‌نگه‌ قوربانیده‌ره‌كان كارو جالاكی وشه‌ونخونی  ده‌كه‌ن ،  به‌لام ئه‌وان له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌رخستنی شه‌ونخونیه‌كانیانن . ئه‌وه‌ی  ده‌یبینین روژانه‌   ٢٥ بۆ ٣٠ په‌رله‌مان و كه‌سیتیه‌كن  له‌م كه‌نال بۆ ئه‌و كه‌نال ئالۆگور پێده‌كرێن ،واتا  بایكۆتی ده‌نگه‌ جوان و قوربانیه‌كان له‌میدیا هه‌یه‌ . وه‌ده‌بێت میدیای كوردی دان به‌وه‌دابنێ  ،نه‌یتوانیوه‌   كه‌سیتی جوان پێ بگه‌یه‌نێ 
٣ ئه‌و  خۆ به‌''كه‌ڵه‌ هونه‌رمه‌ندو ئه‌دیب و شاعیرانه‌'' ،  وه‌ك بارزانیه‌كان خۆیان پێ نه‌وه‌ و تیره‌یه‌كی فه‌رعونیه‌  ،  به‌س   له‌میدیا و سیمناره‌كان گه‌ر ده‌ربكه‌ون  ، جونكه‌ پێییان  نه‌نگیه‌ ، بێنه‌ كارو چالاكیه‌ك  ئالا ودروشمێك   به‌رزبكه‌نه‌وه‌ ، بوه‌ستن له‌گه‌ل خه‌لك  قوربانیه‌ك  ، به‌كات به‌خشین و كۆمه‌كێكی مادی   گه‌ر به‌شداریش بكه‌ن ده‌بێت به‌جه‌پله‌ رێزان پێشوازی وبانگ بكرێن ؟. 
 ٤ ئه‌وتیره‌ به‌ناو هوشیاره‌ی كۆمه‌لگا له‌سه‌ر قوربانیدانی گه‌نج و ده‌نگه‌ ئازادیخوازه‌كانی كۆمه‌لگای كوردی و هه‌نده‌ران ده‌ژین ، قوربانی و  شه‌ونخونی بۆ ئه‌وان  و به‌روبومه‌كه‌ش بۆ   فیرعه‌ونه‌كانه‌ …. یان وه‌ك ئه‌و جه‌نه‌راله‌ ترسنۆكانه‌ن له‌پشته‌وه‌شه‌ره‌كان ده‌وه‌ستن و سه‌ربازه‌كان به‌كوشت ده‌ده‌ن  خۆشیان ده‌كه‌نه‌ قاره‌مان .
به‌لام وه‌ره‌ سه‌یری روشنبیرو هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ری باكور وروژاوا بكه‌ وه‌ك گه‌ریلا و تاكی كوردن ،  به‌شیكی گرنگیان  له‌زیندان  یان گه‌ریلان .،  كه‌ته‌نیا له‌م جه‌ندساله‌ی دواییدا ٨ هونه‌رمه‌ندیان  شه‌هید بونه‌  (هۆزان سه‌رحه‌د 
هۆزان هۆگیر 
دالیا 
مه‌زگین 
به‌رمال 
ڤیان په‌یمان، رابین) به‌لام كه‌سیك هه‌یه‌ ناوی یه‌ك هونه‌رمه‌ند و شاعیری كوردم پێ بلێ شه‌قێیكی له‌سه‌ر ره‌خنه‌گرتنی له‌ده‌سه‌لات پێ كه‌وتبێ ؟  
به‌پێجه‌وانه‌وه‌ مه‌گه‌ر تاك و ته‌رای نوسه‌ر و ئه‌دیبێك بدۆزیته‌وه‌ به‌پاكی مابێته‌وه‌ یان راستگۆبێت له‌گه‌ل نوسین و وته‌كانی  ، كاره‌ساته‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كاریگه‌ریشیان  له‌نێو پانتایه‌كی به‌رفراوانی پێنوس به‌ده‌ستان كردوه‌ كه‌ته‌نیا فێره‌ نوسین و گوتن بن و نه‌هێنه‌ نێو كارو خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ومه‌یدانی یان قوربانیه‌ك دانه‌نین . 
له‌وه‌ناگه‌م یه‌كێك له‌گه‌ل ئازاری گه‌له‌كه‌ی بژی  جون ناهه‌ژێ و ناهیته‌ مه‌یدان كاتێك گه‌له‌كه‌ی روبه‌روی ئازار ده‌بێته‌وه‌!؟  ، به‌لام له‌كوردستان   كێی به‌خۆی به‌ نه‌ته‌وه‌یی داده‌نێ  ، به‌لام كاتی ناپاكیه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كان پارتی ویه‌كیتی ده‌یكه‌ن ئه‌و  له‌ماله‌وه‌ سه‌یری تێڤێ  ده‌كات ؟ كێ خۆی به‌ئازادیخواز و   جالاكوانی بواری مافی مروڤ ده‌زانێ به‌لام له‌كاتی  زیندانی ورفاندن و تیرۆری د ه‌نگه‌ جوانه‌كان  له‌ماڵه‌وه‌سه‌یری فلیمی رومانسی  ده‌كات ؟   باشه‌ ج جیاوازیه‌ك له‌نێوان جه‌واشه‌ی به‌رپرسێكی وه‌ك بنه‌ماله‌ی بارزانی و تاله‌بانی له‌گه‌ل   روشنبیرانێك هه‌یه‌ كاتێ هه‌ردولا خۆیان پێ فیرعونه‌ و گیانی قوربانیدانیان تیانیه‌ و نوسین و  گوته‌كانیشیان  جه‌واشه‌ی خه‌لكه‌  ؟ ج كاره‌ساتێكه‌ گه‌نج له‌كوردستان یاری له‌گه‌ل مه‌رگ ده‌كات به‌ده‌گمه‌ن باس ده‌كرێ  ؟ به‌لام یه‌كێك ئیلاهی ده‌نگی خۆشه‌ ، داهینانی له‌نوسین و هوزاندا هه‌یه‌ ،  بێ ئه‌وه‌ی هه‌لویست و گیانی قوربانیدانیشی تیا بێت  پیرۆزی ده‌كه‌ن  ؟

  


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە