KURDISTANPOST
رۆژنیوز
داعش بۆ شەڕی دژ بە کورد داوای هاوپەیمانی لە ئەردۆغان دەکات
Sunday, 04/10/2015, 11:46
4638
بینراوە
چەتەکانی داعش داوا لە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەن هاوپەیمانێتیەکی ڕەسمی لە نێوانیاندا بۆ شەڕی دژ بە کوردان ئاوا بکەن.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی دەنگوباسی (ئەلبەوابە) ی عەرەبی سەرکردەیەکی چەتەکانی داعش بەناوی (ئەبو توراب ئەلئەندەلوسی) لە نامەیەکدا، کە لەپێگەی بەناو جیهادیەکانی خۆیاندا ئاڕاستەی ئەردۆغانی کردوە ڕایگەیاندوە کە ڕووسیا یارمەتی کوردەکان دەدات تا کۆنتڕۆڵی خاڵە سنوریەکانی تورکیا بکەن کە دەروازەی پەڕینەوەی ئەندامانیانە بۆ سوریا.
ئەو چەتەیەی داعش داوای لە چەتەکانیان کردوە تا خۆیان کۆبکەنەوە و خۆیان ڕێکبخەن، لەگەڵ سەربازانی تورکیا لەسەر سنوری تورکیا ببنە یەک، چونکە ڕووسیا دوای پێشکەوتنی بزوتنەوەی تاڵیبان لە سنورەکانی ئێستا هاتوە بۆ شام تا ئەوان لەناو ببات.
بۆئەوەش تورکیای وشیار کردوەتەوە کە ئەگەر هاوکاریان نەکات ئەوا هەموو سنورەکان دەکەوێتە دەستی کوردەکانەوە و ئەوکات لە نێوان تورکیا و کوردان ڕوبەڕووبونەوەی توند دێتە ئاراوە.
هەروەها ئەلئەندەلوسی لەنامەکەیدا دهڵێت: ئهگهر ههرخۆیان بهتهنیا رووبهڕووی کورد ببنهوه ئهوا تورکیا رووبهڕووی لهبهریهکههڵوهشانهوه دهبێتهوه که تورکیا دهروازهی داعشه بهئاراستهی ئهوروپادا و ئەگەر کوردەکان سەرکەون لەپاڵ سوریا دەوڵەتێکی کوردی ئاوا دەکەن.
رۆژنیوز
© 2019- Kurdistanpost