یەکێتی لە سۆسیال گۆچانی تالەبانییەوە بۆ سۆسیال پۆستاڵی پاڤێل

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.


زۆر به‌ كورتی

Monday, 10.05.2015, 19:49

4504 بینراوە


یه‌كه‌م:
حكومه‌ت له‌ دزیه‌وه‌ بۆ ئاشبه‌تاڵ ..
دیسان قسه‌كه‌ره‌كه‌ی حیزب و بنه‌ماڵه‌ قاوانه‌ كۆنه‌كه‌ی لێدایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ كه‌س مووچه‌ی نافه‌و‌تێ ،
به‌ڵام دوا ده‌كه‌وێ..
دواكه‌وتنی مووچه‌ هوا پێ ده‌نێته‌‌ چواره‌م مانگی و گوایه‌ به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه‌ ئه‌م دواكه‌وتنه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌،گوایه‌ش هه‌ر له‌ مانگی ته‌موزی ئه‌مساڵه‌وه‌ حیزب نه‌وت سه‌ربه‌خۆ ده‌فرۆشێت!
پێشتر دیاره‌ پیازو توریان فرۆشتووه‌…
چیتر پێوست ناكا زاراوه‌ی حكومه‌ت به‌كار بهێن..ئه‌وه‌تا نێچیری برازا  له‌تاوی كورسیه‌كه‌ی مامی ٧٨ رۆژ كۆبوونه‌وه‌ی نه‌كرد، كه‌چی یه‌كه‌م رۆژی كووبه‌وه‌ به‌ ماچ و مووچ و به‌رو دیاری كۆتایی هات.
گۆڕان تازه‌ خه‌به‌ری بۆته‌وه‌ ده‌ڵێن مه‌سعوس له‌به‌ر كورسیه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا گرتووه‌.
چه‌ند وه‌خته‌ ئێمه‌ ده‌ڵێین ده‌ست بردن بۆ مووچه‌و قوتی خه‌ڵك بێشه‌ره‌فیه‌كی تری ئه‌م حزب و بنه‌ماڵه‌یه‌..
له‌ ته‌واوی دونیا حكومه‌ت دام ده‌زگایه‌ك بۆ پاراستن ئاسیاش سه‌روه‌توو سامان و مافی تاكه‌ كه‌س و كه‌رامه‌تی ئینسانیان..
كه‌چ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ حیزبه‌ ڕێك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌ره‌اری دزی داهاتی گشتی و قوتی خه‌ڵك و كار له‌سه‌ر بێ كه‌رامه‌ت كردنی تاك ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌تا بچووكرتین نموونه‌ كۆچكردنی لاوان به‌ كۆمه‌ڵ.
كه‌واته‌ كورتو كرمانجی گۆرانكاریه‌ك نه‌ك هه‌رله‌ ناوچه‌كه‌ له‌ ناو باشوریش به‌ڕێوه‌یه‌..
چیتریش شه‌ری داعش پاساو نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نه‌ڕژێته‌ سه‌ر شه‌قام و داوای مافی خۆی نه‌كات..
ئه‌وانه‌ی له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگن و ڕۆڵه‌ی ئه‌و كه‌سوكاره‌ بێ مووچه‌یه‌ن..
خۆشیان بێ مووچه‌و بێ نیشتمیانن.
له‌كۆتاییدا ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێ كه‌ جارێكی تر گوران بتوانێ سواری ملی ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك بێت و
بیكاته‌وه‌ سه‌وداو مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات.خۆشیان وا دو ساڵه‌ به‌شێكن له‌م ده‌سه‌ڵاتو قه‌یرانه‌،
پێشتریش سه‌رانی گۆران سه‌رانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هاوپه‌یمانی پارتی بوون.

دووه‌م : گوێ له‌مامه‌ فه‌لاح بگرن
خه‌ڵك گه‌وجاندن یان خۆ زیاتر ڕیسوا كردن؟؟
له‌دوا لێدوانی قسه‌كه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه‌ بێ سه‌رۆكه‌،
ده‌ڵێ گوایه‌ حكومه‌ته‌‌ قه‌رزادره‌كه‌ی خه‌ڵك و حكومه‌ته‌ نه‌وت دزه‌كه‌.
‌ئه‌وان گوایه‌ به‌ مه‌رج ڕازی ده‌بن كه‌ هاوپه‌یمانی له‌ گه‌ڵ روسیا بكه‌ن.
روسیا حیساب نه‌ بۆ ئه‌مریكاو نه‌بۆ ئه‌وروپا ده‌كات.
كه‌چی دوابه‌دوای ئه‌م لێدوانه‌ی فه‌لاح حه‌سه‌ن ناچار بوون هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ن و به‌په‌له‌ شاندێك بنێرن بۆ سه‌ری ره‌ش و گوێ له‌ مه‌رجه‌كانی مامه‌ فه‌لاح بگرن.
مه‌رجه‌كانیش ره‌نگه‌ ئه‌مان بن..
نابێ هێرشه‌كانی روسیا هێنده‌ كاریه‌گه‌ر بن كه‌ داعش به‌ته‌واوی له‌ناو به‌رن
نابێ هێرشه‌كان له‌ شوێنانه‌ بن كه‌ به‌ره‌ی جه‌نگیان له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌ هه‌یه‌و شه‌ڕ به‌ قازانجی شه‌رڤانان كۆتایی بێت
نابێ له‌ و شّوێنانه‌ بدرێ كه‌ داعش هاوسنوره‌ له‌گه‌ل توركیا.
لێدانی نه‌وت هێڵی سووره‌.
دواتر له‌ خواروه‌ش ئێم تێبینیه‌ نوسراوه‌:
تكایه‌ برێكی زۆر چه‌ك ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ دابین بكه‌ن و
بیرتان نه‌چ خواردن و پاره‌ی نه‌قدیش له‌گه‌ڵدا بێت، چونكه‌ سێ مانگه‌ پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ی وه‌ر نه‌گرتوه‌.
ئێمزا
سه‌رۆكایه‌تی بێ سه‌رۆكی هه‌رێم
سه‌رۆك فه‌لاح حه‌سه‌ن