ئەزمونی دەسەلاتی بارزانی لەسەدامیش خراپترە

Tuesday, 06/10/2015, 9:53

3810 بینراوە


رونکردنەوەکەی دەزگای   روشنبیری پارتی کەوەک سیمای بەردەوامی    پرە لەهەرەشە و جەواشە ، جونکە  بەیەک دێر نەیتوانیوە تومەتی برسیکردنی خەلک لەپيناوی هەلبژاردنەوەی نایاسایی بارزانی  بروابەخەلک  بهینێ ،    جونکە  وەزیری ووزەی تورکیا رای گەیاند روژانە هەريم  یەک ملیۆن نیو بەرمیل نەوت لەروژێکدا دەفروشێ  ، کەجی ١٠٥ روژە موجەی فەرمانبەران  نادەی !   ئاخر ئەم سیاسەتە ( برسیکردنی خەلک) لوتکەی دارمانی ئەخلاقی سیاسی و نەتەوەیە  ،وەئەمە یەکەم جار نیە   بەرامبەر خەلک پەیرەوی دەکەن و دەشلێن نەمان کردوە  ؟ بەنمونە لەشەری ناوخۆ دا  لەتە ک بونی ٢ ئابلۆقەی تر ( سەدام و نەتەوەیەکگرتوەکان)  پارتی ئابلۆقەی سێ یەمی خوراکی خستە سەر خەلکی ژیر دەسەلاتی یەکیتی ،    بەرادەیەک کیلۆیەک  شەکر  گەیشتە ١٠٠ دیناری سویسری   ، کەجی لەکەنالی ئەوکاتی پاريزگاران  نەجاتی عومەر ئاغای سورجی دیدارێکی لەگەل نیجیرڤان بارزانی کرد وتی ئەوە تومەتی جەلالیەکانە  .... تەنانەت  ئیمە وەک مامۆستا کەوتبوینە  ژیر دەسەلاتی پارتی بوین ،  لە   تەموز ی ١٩٩٦ لەیاداشتیکدا سەرجەم مامۆستایانی ژیر دەسەلاتی پارتی لە(کانی قرزالە بۆ کەلەک)  داوایەکمان بەیاداشت  بەرزکردەوە بۆ پەروەردەی پارتی   ،  موجە مان وەک بادینان لێ بکەن  ( نیوەی موجەی ئەوانیان پێ دەداین)  کەجی ئەوسێ مامۆستایەی  یاداشتەکەیان  بردبوو ( سەبا‌ح یاسین ، هەمزە ، کاوە )  بۆماوەی ٢٤ کاتژمیر لەئاودەستیان  زیندان  کردبوو  !؟ 

بۆیە ئەو سیاسەتەی بارزانی و پارتەکەی گرتویانەتە بەر لەسیاسەتی ئاپارتایدەکانی ئەفریقای باشور  نزیکە و  لە  سەدامیشی تێپەراندوە ،   جونکە  سەدام بەهەموو فاشیەت و نادیموکراتیەتیەوە  لە سالی ١٩٨٠  بۆ ٢٠٠٣   سێ شەری هەلگیرساند ،  بەلام بۆیەک روژیش  خەلکی ، بێ موجە و کارەبا و نەوت و خوراک نەکرد ؟ کەجی ئەو بارزانیە٢٤ سالە  شکست خواردوە  ،  نەیتوانیوە بۆماوەی ٦ مانگ خەلکەکەی بێ  قەیران بژینێ  ؟ وە داوا و فشاریش  دەکات دەبیت بەنایاسایی هەلبژێردریتەوە  !! وە دەسەلاتیکی خێلەکی لەدام و دەزگاکان زالکردوە ،  کە  لەسیستەمی دەولەت  ناچێ  ، بەرادەیەک   لە١٠٠ سالی   دام ودەزگابون لەکوردستاندا    ( لەپادشایەتیەوە بۆ دەسەلاتەکەی ئال بارزان  ) خراپترین ئەزمونی حوکمی یاسایی  ، سیستەمە خێلەکەی بارزانی و تالەبانیە .
 نەک هەر ئەوە وەرە سەیر بکە سیستەمە هەرێم و دام و دەزگاکانی بەتەواوی لەم ماوەیە بۆ هەلبژاردنەوەی خۆی  ئیفلیج پيکردەوە    وەک ، مراندنی  ئەنجومەنی پاريزگاکان بۆ لاوازکردنی  پەرلەمان ، ‌بونی ‌حکومەتێکی دیکۆری ،  بۆنایاسایی بونی  سەرۆکایەتی   هەريم   ، کەجی سەرباری ئەو هەموو شکست و مالويرانیە  پەنای بۆ ناپاکیترین کارت  ( برسیکردن )  بردوە  تابەنایاسایی هەلیبژێرنەوە؟   ئەمە ج ئەخلاقیکە بارزانی تیای کەوتوە ؟. 
تاکە خال کەبانگەشەی پارتیەکان ئەوەبوو بارزانی توانی وولاتانی روژاوا بهینتە سەرخەت هاریکاری پێشمەرگە بکەن، بەلام ببینن یەپەگە    بەقارەمانیتی و جوانیەکانیان توانیویانە  ببنە وینەیەکی جوان کەئیستا پۆتین و ئوباما لەنەتەوەیەکگرتوەکان بەوینەیەکی بەرز باسیان بکەن و هەردولاش  شەرلەسەر ئەوەبکەن کەکام لایەن زیاتر بەلای خۆیدا رابکیشێ !!  
 لەکۆتایش دەلێم    جگە لەوەی گەورە وبجوکی ژن وپیاو گەنج و پیرلەبارزانی و سیستەمەکەی بێزارن  ،  لەتەک ئەوە بگاتە ئەو ئاستەی بەنمونە   ٢ کەسی بنەمالەی قوربانیانی ئەنفال لەپۆستیکی مندا نوسیویانە سەدام لەبارزانی باشتربوو!؟   لەکاتیکدا سەدام بنەمالەکانی ئەنفالکردوە  یان ئەو هەموو خەلکە سزا و و هەژار  بکەی  بۆ هەلبژاردنەوەیەکی نایاسایی خۆت ، کەجی لەمیدیاکانیش بێ شەرمانە دەلیت من پیشمەرگەم و عاشقی کورسی نیم !؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە