دەست بردنی مامۆستایان بۆ خۆپیشاندان و مانگرتن لەپێناوی مووچەدا،سەرتا هەنگاوێکە جێگای دەست خۆشیە جێگای پشتیوانیە ،بەڵام دەبێت خۆپیشاندان و مانگرتن هەربەتەنها لە توێژی مامۆستایان دا نەمێنێتەوە و ببێتە خۆپیشاندانی سەرتاسەری و سەرجەم فەرمانبەران و کرێکاران و چین و توێژەکان پەیوەست بن بەهەموو خۆپیشاندان و مانگرتنەوە .
ئەوەی ئاسۆی خۆپیشاندان و مانگرتن بەسەرکەوتن دەگەیەنێت ،یەکڕیزی و ئاستی داواکاریەکانە .ئایا لەئێستادا بەدابین کردنی موو...چەی مانگێک کۆتایی بەکێشەکان دێت ،یان دەبێت یاستی داخوازی وداواکاریەکانی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان بەرزبێتەوە بۆکۆتایی هێنان بەگەندەڵی دزی و داوێن پیسی .ئەومەعلومە تاسەرانی مافیای بزوتنەوەی کوردایەتی بەهەموو ڕەنگەکانیەوە لەسەرکورسی دەسەڵات بن و خەریکی سازان بن لەسەرئەوەی چۆن داهاتی خەڵکی کوردستان لەنێوان خۆیاندا دابەشکەن و خەڵکیش رؤژانە موحتاجی نانبێت .