- لە 17ی شوباتدا نوێنەرەكانتان لەسەرای ئازادی دەمیان بەقەد تاكە نەعلێك كردبۆوە و بە وتاری حەماسی باسی چاكسازی دارایی و ئیداییان دەكرد، و ئێستا چوونەتە پەرلەمان: ئەی بۆ لەیەكەم دانیشتنی پەرلەماندا دیسان دەمتان بە قەد تاكە نەعلێك نەكردەوە و بڵێن با یەكەم شت مووچەی پەرلەمانتار و وەزیر و سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم و پلەباڵاكان كەمبكرێتەوە؟! یان كە پارەتان دی خۆتان و خوا و بەڵێنتان لەبیرچۆوە!
- هەموو بەرپرس و پەرلەمانتار و وەزیر و كادێر و تەنانەت لایەنگرانیشتان كە دێنە سەر شاشەی تەلەفزیۆن هەر باسی (چاكسازی) دەكەن، بەڵام تەنها قسەی بەتاڵ و بێ كردەوەیە؟!
- لە ساڵی 1991 ەوە ئەو پێنج حیزبە بە تایبەتی یەكێتی و پارتی داهات و خێربێر و نەوت و زەوی و ئاسمان و ژێر زەویتان دابەش كرد بەسەر خۆتان و ئەندام و لایەنگرانی خۆتاندا....ئینجا خۆ هیچ رژێمێكی دڕندە و بەعسیش وەكو ئێوەی نەكردووە!