ده‌ستی مافیاكانی نه‌وت له‌ بانكی كوردستان ئاشكرابوو

Sunday, 10.18.2015, 19:21

40996 بینراوە


به‌ریزان تكایه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بلاو بكه‌نه‌وه‌ من یه‌كیكم له‌ نزیك نووسینگه‌ی به‌ریز وه‌زیری دارایی كاك ریباز حه‌ملان و به‌ سوود وه‌رگرتن و به‌دواداچوون بۆ ووته‌كانی به‌ریز دكتۆر عیزه‌ت سابیر په‌رله‌مانتاری لیستی یه‌كیتی، كه‌ ئاشكرای كرد،(1500) یه‌ك ملیار و پێن سه‌د ملیۆن دۆلار له‌ داهاتی نه‌وت له‌ بانكی كوردستانی نێو ده‌وڵه‌تی كه‌ خاوه‌نداریتی نیچیره‌ڤان بارزانی یه‌و چه‌ند كه‌سیك له‌ خزم و پیاوه‌كانی به‌ریوه‌ی ده‌به‌ن.
بۆ به‌دواداچوون له‌ راستی ئه‌و هه‌وال و زانیاریه‌ سه‌ردانی بانكی ناوه‌ندی هه‌ریمم له‌ هه‌ولێر كردووه‌، له‌گه‌ل سوود وه‌رگرتن له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی ریباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و، به‌ هۆی به‌شی دارای گروپی كۆمپانیای كار كه‌ شیخ باز سه‌رپه‌رشتی ده‌كا له‌و شوێنانه‌ ته‌واوی داتا و ره‌قه‌مه‌كانمان ده‌ست كه‌تووه‌.
ئیمه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆران ده‌میكه‌ خه‌ریكی وورده‌كاری ئه‌م بابه‌ته‌ین به‌هۆی دواین به‌رنامه‌ی راستیه‌كان كه‌ دكتۆر عیزه‌ت ئاشكرای كرد، كه‌ یه‌ك ملیار و پینج سه‌د ملیۆن دۆلار له‌ داهاتی نه‌وت له‌ بانكی كوردستانی نیو ده‌وڵه‌تیه‌و، ته‌خشان و په‌خشان به‌ داهاتی نه‌وت كراوه‌ وزیاتر له‌ 4 مانگه‌ مووچه‌ی مامۆستایان و ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه‌ به‌هۆی دزی و گه‌نده‌ڵی وده‌ست به‌سه‌را گرتنی سامانی گشتی میلله‌ته‌وه‌، مافیاكانی بنه‌ماله‌ی بارزانی به‌ ریگه‌ی بانكی كوردستانی نیو ده‌وله‌تی و ئاشتی هه‌ورامی یه‌وه‌.
له‌ بانكی كوردستان شیخ سالار مسته‌فا حه‌كیم سه‌رپه‌رشتیاری بانك كه‌ ئیستا به‌ بریاری نیچیره‌ڤان بارزانی له‌ بانكه‌كه‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌و، محمه‌د شاسوار ناسراو به‌ محمه‌د ئاغا كوری خالی نیچیره‌ڤان بارزانی خراوه‌ته‌ شوینی وئه‌ویش به‌ سوود وه‌رگرن له‌ خزمایه‌تیو نزیكی له‌ ئیدریسی كوری نیچیره‌ڤان بارزانی له‌ داهاتی نه‌وت بری (100) ملیۆن دۆلار ناردۆته‌ بانكیكی ئیماراتی له‌ دوبه‌ی و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی به‌گه‌ر خستووه‌ وله‌و 100 ملیۆن دۆلاره‌ بری (25) ملیۆن دۆلاری بۆ ریكخراوی خیرخوازی روانگه‌ی ئیدریس بارزانی سه‌رف كردووه‌ وله‌ ماوه‌ی رابردوو (65) ده‌فته‌ر دۆلاریان بۆ كه‌رنه‌ڤالی (راپ) له‌ یاریگای نیوده‌وله‌تی هه‌ولیر بۆ هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریكی سه‌رف كردووه‌و، پاشانیش (60)ده‌فته‌ردۆلار گه‌شتی 80 كادیری پارتی بۆ ئه‌وروپا سه‌رف كراوه‌و، بۆ دروست كردنی په‌یكه‌ری مۆمی ئیدریس نیچیره‌ڤان بارزانی كه‌له‌ماله‌كه‌ی خۆی له‌ هه‌ولیر دانراوه‌(25)ده‌فته‌ر دۆلار سه‌رف كراوه‌و،بۆ چه‌ند كلیپیكی هونه‌رمه‌ندانی كچ و كور به‌ناوی پیشمه‌رگه‌وه‌(30) ده‌فته‌ر دۆلار سه‌رف كراوه‌و، ئیستاش به‌ناوی پیشبریكی خیرخوزای روانگه‌ به‌ناوی گه‌نجانی ساله‌وه‌(20) ده‌فته‌ر دۆلار ته‌رخان كراوه‌.
محمه‌د ئاغا كه‌ گه‌نجیكه‌ به‌ پیی زانیاریه‌كان له‌ بانكی ناوه‌ندی هه‌ریم تا شه‌شه‌می ئاماده‌ی ته‌واو كردووه‌و له‌ به‌ریتانیا نه‌یتوانیوه‌ خویندن ته‌واوبكات وكراوته‌ جیگری به‌ریوبه‌ری گشتی بانكه‌كه‌ و(75) ملیۆن دۆلار به‌ناوی خۆی ناردۆته‌ بانكیكی دوبه‌ی و ئیستا له‌ بانكی مه‌ركه‌زی عیراقی به‌دواداچونیان كردووه‌ به‌لام ئه‌م كه‌سه‌ به‌ چوونی دووجاری خۆی بۆ دوبه‌ی هه‌ولی شاردنه‌وه‌ی به‌لگه‌كانی حه‌واله‌ی پاره‌ی 75 ملیۆن دۆلاری شاردۆته‌وه‌ به‌ به‌كارهینانی ره‌شوه‌ له‌ دوبه‌ی.
دوا به‌دواداچوونمان به‌م شێوه‌یه‌ سامان و پاره‌ی نه‌وت له‌ (1500) یه‌ك ملیار و پینج سه‌د ملیۆن دۆلاره‌كه‌ به‌ تالان براوه‌:
یه‌كه‌م__600 ملیۆن دۆلار نیچیره‌ڤان بارزانی بردویه‌تی بۆ ئیمارات بۆ ته‌واو كردنی پرۆژه‌كانی
دووه‌م__300 ملیۆم دۆلار شیخ باز بۆ پرۆژه‌كانی بردویه‌تی كه‌ئ یستا 2000 شوقه‌ی دروست ده‌كا بۆ نیچیره‌ڤان بارزانی
سیه‌م__500 ملیۆن له‌ بانكی كوردستانی نیوده‌وله‌تی یه‌و وه‌ك پاره‌ی مردووی لیهاتووه‌
چواره‌م__100 ملیۆن دۆلار محمه‌د ئاغاو ئیدریسی كوری نیچیره‌ڤان بارزانی بردویانه‌
هاولاتیانی به‌ریز
هاونیشتیمانانی خۆراگر
به‌م شیوه‌یه‌ داهاتی نه‌وتی كوردستان له‌لایه‌ن ئاشتی هه‌ورامی و نیچیره‌ڤان بارزانی له‌ بانكی كوردستانی نیوده‌وله‌تی به‌ مافیایانه‌ براوه‌و زیاتر له‌ 4 مانگه‌ هیچ فه‌رمانبه‌ریكی باشووری كوردستان به‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.
به‌لام تاقمه‌كه‌ی بارزانی و محممه‌د ئاغاكه‌ی كوری خالی نیچیره‌ڤان و ئیدریسی كوری شاپ شاپین به‌ پاره‌و سامانی نه‌وتی كوردستانه‌وه‌ ده‌كه‌ن
ته‌ماشای وینه‌كان بكه‌و تا بزانن هه‌موو بابه‌ته‌كه‌مان له‌ هۆبه‌ی راگه‌یاندنی گۆرانه‌وه‌ راسته‌ و واقیغی تالانچیان به‌دیار ده‌خات
ته‌ماشای محمه‌د ئاغاكه‌ی تالانبه‌ری نه‌وتی كوردستان بكه‌
ده‌بیت هه‌موو باره‌گاو مال و مۆلگه‌كانیان تالان بكریتكه‌ میلله‌تیان هه‌ژار كردووه‌و خۆشیان وه‌ك پاشای سعودیه‌ ده‌ژین
ئه‌م دزو خائینانه‌ی بانكی كوردستانی نیوده‌وله‌تی و ئاشتی هه‌ورامی و شیخ باز به‌ سامانی خه‌لكی كوردستان ڤیلای 300 ده‌فته‌ری و سه‌عاتی 70 ده‌فته‌ری و سه‌یاره‌ی 200 ده‌فته‌ری درع و مه‌زره‌عه‌ی 600 ده‌فته‌ری ده‌كرن
به‌م نزیكانه‌ زۆرترین نیهنی و وورده‌كاری له‌ وه‌زاره‌تی دارای و بانكی ناوه‌ندی هه‌ریم له‌ هه‌ولیر وه‌رده‌گرین له‌سه‌ر بانكی كوردستان و تاقمه‌كه‌ی نیچیره‌ڤان و محمه‌د ئاغا ی كوره‌ خالی.
گۆرانخوازیك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی/ هه‌ولێر