KURDISTANPOST
پارتی دیموکراتی کوردستان
راکە سەرۆک
Wednesday, 21/10/2015, 20:03
2689
بینراوە
بیرتە لە داخى یەکێتى
بۆ سەدام هاتیتە سەرچۆک
بیرتە بە سوارى دەبابە
هاتیتە سەر هەولێرى کۆک
راکە سەرۆک
وەکو پیاوێکى ترسنۆک
جار بە جارێ
بە ماچى دەستى دوژمنێ
نەتەوەیەک دەکەیتە شۆک
راکە سەرۆک
تۆ لە ژیانتا پیشەو کارت راکردنە
یان نۆکەرى و هانا بۆ دوژمن بردنە
راکە سەرۆک
هێند بچوکى
هەموو ساتێکت مردنە
راکە سەرۆک
رۆژى تۆش دێ وەک قەزافى وەک بن عەلى
تەخت و تاجت ژێرو بنە
راکە سەرۆک
کورسیە سێ لاقەکەت جوانە
ئەوەتەى هەى بۆ میللەتى خۆت نەگبەتى و
بۆ خەڵکى تر ملت پانە
راکە سەرۆک
میلەت بە شۆڕش هەڵچوە وادەى ژانە
راکە سەرۆک
مادام گیرفانت پڕ بووە
دیارە کەوادەى قوچانە
راکە سەرۆک خوێنى سەردەشت لە سێبەرت نابێتەوە
راکە هەتا تینت تیایە
هاوارى کچانى شنگال لە سەر سەرت نابێتەوە
قەڵا و مەچکۆو چۆلى و کوران
تۆڵەیان تیا ئەژێتەوە
میللەت ئەو ڕۆکە هۆشیارە
خیانەتى ئێوەى دیوەو
تازە بیرى ناچێتەوە
راکە سەرۆک
کە رەشەباى توڕەى خەڵک هەڵیکردو
گەیشتە کڵاوو جامانە
جا پێت دەڵێم کە دەست بگرى بە کوێتەوە
کادیرێکی پارتی
© 2019- Kurdistanpost