مانگی دەستکردی بێگانەکانی دەرەوەی زەوی بەسەرمانەوەیە

Saturday, 24/10/2015, 17:20

8167 بینراوە


لە سالێ ١٨٩٩ دا نیکۆلای تێسلە لە کۆلارادۆ  ڕادیۆیەکی دروست کرد بە فەرکوێنسی بەرز . تێسلەر باسی لەوە دکرد بەم ڕادیۆیە شەپۆل وەردەگرێت کە لە ئاسمانەوە دێت و ئەم شەپۆلانەش پەیوەندیان هەیە بە بێگانەکانی دەرەوەی زەویەوە.
ئەم شەپۆلانەی کە تێسلەر وەری دەگرت دوبارە دەبونەوە، تێسلەر زۆر دڵنیا بوو لەوەی کە ئەم شەپۆلانە لەدەرەوەی زەوی دێن و بڕوای وابوو لە هەسارەی مارسەوە دێت.
پاشان لە ژێر فشاری چەند کەسانێکی ناسراوی ئەو سەردەمە قسەکەی گۆڕی بەوەی کە ئەم شەپۆلانە لە دەرەوەی زەوی دێن بەڵام نەزانراوە لە کوێوە، چەند ساڵێک دوای ئەم باسە مارکۆنی هەمان شەپۆلی کەشف کرد.
لە ساڵی ١٩٢٧دا جەند گەردونناسێک باسی ئەوەیان کرد کە شتێکیان بینیوە لە دەرەوەی زەوی و بە چوار دەوری زەویدا دەسوڕێتەوە، وە بەهەمان شیوە باسی شەپۆلێکیان دەکرد کە بۆ ئەوان نەناسراو بوو.
لە ساڵی ١٩٥٣دا شتێک بینرا لە لایەن دکتۆر لینکۆلن لا پاز لە زانکۆی مەکسیک، پاش ئەوەی چەند جارێک باس لەم شتە کرا کە بە ئاسمانەوە بینراوە  وەزارەتی بەرگری بڕیاری دا لێکۆڵینەوەیەک بکات وە ئەنجامەکانی ڕابگەێنێت بۆ رای گشتی.
لە ساڵی ١٩٥٧دا دکتۆر لویس کۆرلاس لە وەزارەتی پەیوەندیەکانی فەنزوێلا وێنەیەکی گرت کە وێنەی مانگێکی دەستکرد بوو، ئەوکات ئەو نیازی بوو وێنەی مانگی دەستکردی سپاوسینکی ٢ بگرێت کە بەسەر کاراکەسدا تێدەپەڕی، لەو کاتەدا دوو مانگی دەستکرد هەبوون کە سپاوسینک یەک و دوو بوون کە شێوازی فڕینیان لە بۆشاییەکانی ئاسماندا لە ڕۆژهەڵاتەوە دەجوڵان بەرەو ڕۆژئاوا، بەڵام ئەم مانگە دەستکردە نەناسراوە لە ڕۆژئاواوە دەچوو بەرو ڕۆژهەڵات.
ئەمەش بە پێچەوانەی جوڵانەوەی سروشتی زەویەوەیە و هیچ سود لە سوڕانەوەی زەوی وەرناگرێت.
لە مانگی سێ ی ساڵی ١٩٦٠دا مانگێکی دەستکرد  بینرا لە ئاسمان کە بە چواردەوری زەویدا دەسوڕایەوە و  بە هەمان شێوە نەناسراو بوو. ئەم مانگە دەستکردە لە شوێنێکدا بوو کە ئەوکاتە هێشتا ئەمریکا و ڕوسیا توانایان نەبوو مانگی دەست کرد لەو شوێنەدا دابنێن.
زاناکان دەیانگووت بە گوێرەی قەبارەکەی بێت وەزنی دەگاتە پازدە تەن واتە ١٥٠٠٠ کیلۆگرام. ئەمەش زۆر قورسترە لەو مانگە دەستکردانەی کە مرۆڤ تا ئێستا توانیویەتی دروستی بکات و بینێرێتە بۆشاییکانی ئاسمان.
جگە لەوەش کە وەزنی ئەم مانگە دەستکردە زۆر زۆر بوو دوو جاریش خێراتر لە مانگە دەستکردەکانی ئێمە دەسوڕێتەوە بە دەوری زەویدا. 
ڕۆبێرت ئێل جۆنسۆن وتی: ئەم مانگە دەستکردە هیج لە مانگ دەستکردەکان ناچێت کە ئێمە پیی ئاشنا بوین ، هەندێک شەو ئەم مانگە دەستکردە دەبینرێت و هەندێک شەو نابینرێت.
وتی ئەم مانگە دەستکردە بە جەدۆلیش ناسوڕێتەوە هەمیشە هەمان خێراییشی نیە، واتە ناتوانیت لە کاتو ساتی چاوەڕوان کراودا بیبینیت وەک ئەو مانگە دەستکردانەی کە مرۆڤ دروستی کردوە.
لە کۆتایدا گرومان ئێرکرافت کۆئاپەرەشن وێنەی ئەم تەنە فڕیوەی گرت ، هەواڵگری سەربازی بە گرنگیەکی زۆرەوە  لێکۆڵینەوەی لەم مانگە دەستکردە دەکرد تا بتوانێت زیاترین زانیاری لەسەر کۆبکاتەوە. هەموو زانیاریەکانی کۆیان دەکردەوە وەک نهێنی دەوڵەت بوو دەخرایە ژێر گڵەوە واتە هەرگیز باسی لێوە  نەدەکرا کە چیە و چی زانیاریەکیان لەسەری هەیە.
پاشان ئەو شەپۆلانەی کە تۆمار کرابوون هەموو کۆدەکانیان شکاند و زانرا کەم مانگە دەستکردە لە شوێنێکەوە هاتوە و مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٣٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر، کۆدەکان پێک هاتبوو لە نەخشەیەک لە هەسارەکانی ئێپسیلۆن بۆستس وەک ناوەند.
ئەم مانگە دەستکردە ناو نرا بە سوارەی رەش واتە Black knight .  ئەمەش دەلالەت لەوە دەکات کە لە شوێنێکی ترەوە دەیانەوێت لەگەڵ دانیشتوانی هەسارەی زەوی پەیوەندی بکەن وەک چۆن ئێمە مانگی دەستکرد دەنێرین بۆ پەیوەندی کردن بە هەسارەکانی ترەوە و دەگەڕێن بزانین لە کوێ ژیان هەیە. پرسیارەکە  ئەوەیە ئایا ئەو شەپۆلەی لەم مانگە دەستکردەوە دەنێردرێت هەمان ئەو شەپۆلە بوو کە نیکۆلای تێسلەر تۆماری کردبوو لە ساڵی ١٨٩٩ دا؟
لە ساڵی ١٩٧٨دا یەکێک لە ساروخەکانی ناسا بە ناوی Shuttle Endeavour missie STS-088  پێنج وێنەی ئەم مانگە دەستکردەی گرت کە بەدەوری زەیدا دسوڕایەوە، وێنەکان لەسەر ماڵەپەڕی ناسا دانراوەو دەتوانیت بیانبینیت. ئەم وێنانە نیشانی دەدات کە مانگی دەستکردی بلاک نایت بە دەوری زەویدا دەسوڕێتەوە،  ناسا بە سودفە ئەم وێنانەی گرتوە و ئەو مانگە دەستکردە بۆ ئەوە نەچوو بوو تا وێنەی بلاک نایت بگرێت.
ئەمەش دوبارە بەڵگەیەکە بۆ ژیان لەدەرەوەی زەوی و ئەوان زۆر لە ئێمە پێشکەوتریشن شێوازی مانگە دەستکردەکەو شێوازی سوڕانەوەی لەگەڵ خێراییەکەی نیشانی دەدات ئەو هەسارەیەی ئەم مانگە دەستکردەی دروست کردوە ناردوێتەیە بۆشاییەکانی ئاسمان لە نزیک زەوی زۆر لە ئێمە پێشەکەوتوترن لە بواری تەکنەلۆژیادا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە