برنج، هۆکاریی تووشبوونی مرۆڤە بە سەرەتان

Sunday, 25/10/2015, 11:44

5286 بینراوە


پاش ئەوەی کەکەناڵی تێڤی دەوڵەتی سوید "SVT " ئاشکرای کرد،کە توخێکی لەناو برنجدابەناوی "ARSENIK" دۆزراوەتەوە،کە هۆکارە بۆ تووشبوونی مرۆڤە بە نەخۆشی سەرەتان،ناوەندی ئاسایشی خواردنی سویدی هەستا بە لێکۆڵینەوەی زیاتر و زیاتر،لەئەنجامدا گەیشتنە ئەوەی کە هەموو جۆرە برنجێک سپی توخمێکی تێدایە بەناوی "ئارسێنیک" ARSENIK، کە ئەم توخمە کەلەناو هەموو جۆەرە برنجدا هەیە،کە کارئاسانی دەکات، بۆ توشبوون بە نەخۆشی شیرپەنجە یان سەرەتان،بۆیە ووڵاتی سوید بەفەرمی باوک ودایکی منداڵان بەتایبەت منداڵی ساوا ئاگاداردەکات،کە پسکیتی برنج هەرگیز نەدەن بە منداڵەکانیان.
ناوەندی ئاسایشی خواردن لە سوید، خۆی دەپرسیت،ئایا هەرگیز برنج نەخۆین، خۆی وەلام دەداتەوە، کە خەڵک دەپرسیت، کە چۆن خۆمان لە مەترسی تووشبوون بەسەرەتان بپارێزین، ئەوە وەڵامەکەی ئێمەیە، هەروەها لە درێژەی باسەکەیدا ئەڵێ: هەرچەند ئێمە برنج دەشۆینەوە دەیکۆڵینن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو تووخمە گووم نابێت، بۆیە باشترە، کە هەتا دەتوانیت خۆت دوور بگرە لە خواردنی برنج، بەتایبەتی برنجی سپی، چوونکە برنجی ڕەشیس هەیە، لێرەدا تەنها  باس باسی برنجی سپیە.

بە پێچەوانەی برنجەوە، بیبەری تیژ و هەموو جۆرە داوو و دەرمانی تیژ مرۆڤ دەپارێت لە کۆمەڵێک نەخۆشی، لەوانە سەرەتان. نەخۆشیەکانی دڵ، هەروەها تەمەنی مرۆڤیش درێژ دەکاتەوە.
ئەوەش لەئەنجامی لێکۆلێنەوەیەکدا بەئەنجام گەیشتووە کە بنکەی دەرمانسازی بەریتانی جۆڕناڵ،کە لەسەرنیو ملێۆن مرۆڤی چینی تاقیکردۆتەوە.
کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکە لەسەر مەترسی برنج

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە