KURDISTANPOST
کوردستانپۆست
ده‌نگوی ئەوە هەیە کە پاراستن ته‌قه‌ی له‌به‌رپرسی جوله‌ی پۆلیسی هه‌ولێر کردبێت
Monday, 26/10/2015, 21:20
1505
بینراوە
ئهمرو له نێو پۆلیسی هه‌ولێر هه‌واڵ بڵاوبۆته‌وه كه عه‌قید نه‌ریمان به‌رپرسی حه‌ره‌كاتی پۆلیسی هه‌ولێر له ئوتومبیله‌كه‌ی ته‌قه‌ی لێكراوه و برینداره . شایانی باسە عه‌قید نه‌ریمان كه‌سایه‌تی باڵاده‌ست و ده‌ستكراوه‌ی پارتییه له نێو پۆلیسدا و له‌گه‌ڵ پاراستنیش كارده‌كات ، سەرجاوەی ئەو هەواڵە دەڵێت ته‌نانه‌ت به‌رێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر کە ناوی عمید عبدولخالقە ده‌سه‌لاتی به سه‌ردا ناشكێ، لەلایەکی دیکەوە ئه‌م عقید نه‌ریمانه زۆر دژ به‌عه‌قید كاروان خۆشناوه . گومان له‌وه ده‌كرێ ، كه ئه‌وكاره بۆ ئه‌وه كراوه تا تومهتهكه بخه‌نه پال عه‌قید كاروان خۆشناو كه پارتی ماوه‌یه‌كه هه‌ول ده‌دات ئازاری عقید كاروان خۆشناو بدات هه‌رجاره‌ی به‌هانه‌یه‌كی پێ ده‌بینێته‌وه، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ماوەی جەند رۆژێکە پارتیی بە دوای عقید كاروان خۆشناوەوەیە و جەند جار هەوڵی فراندی داوە، بەلام ئەو خۆی شاردۆتەوە ، ئیستا ئەو زانیاریانە کەوتۆتە دەم راگەیاندنەکانیش لەبەر ئەوە پاراستن دەیەوێت بیانویەک بدۆزێتەوە تا عەقید کاروانی پێتاوانبار بکات و لەلایەکی دیکەوە فشار بخاتە سەری
شایه‌نی باسه وه‌ك پێشوو رامان گه‌یاند كه پارتی له‌هه‌ولێر ترسی ئەوەی لێنیشتووە ، کە هه‌ر جموجولی و نارهزایهتییەک دژ به پارتی سەرهەڵبدات، ئەوا پۆلیس و پێشمه‌رگه و به‌شێك له ئاسایشی هه‌ولێر پارێزگاری له بنه‌ماله‌ی بارزانی هەڵبگەڕێنەوە و بچنە پاڵ خەڵکی، بۆیە لە ئیستاوە گومانیان ل هەر کەسێک هەبێت بەو شیوەیە دووریان دەخەنەوە و پاکتاویان دەکەن.
کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost