په‌یامێكی به‌په‌له‌ بۆكارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی مه‌لا به‌ختیار

Thursday, 29/10/2015, 20:35

2415 بینراوە


وەک پێشتر ڕامانگەیاندووە ئێمە بەڵێنمان بە هەموو ئازادیخوازانی کوردستان داوە کە نەهیڵین هیچ سەردانێکی بەرپرسانی کوردستان بۆ سوێد بێ دەنگ و سانا تێ بپەڕێت. لە کاتێکدا کە ملیۆنەها لە خەڵکی بێ بەشی کوردستان قوربانی سیاسەتی دژە خەڵکی و سەرکوتگەرانەی حزبە دەسەڵاتدارەکانە. لە کاتێکدا ئازادیخوازان بە دەست سەرکوت و پێ شێلکاریی سادەترین ئازادیەکانەوە دەناڵێنن و ناڕازیان ئەزیەت و ئازار دەدرێن و بگرە ڕوبەڕوو مەترسی ڕفاندن و تیرۆر دەبنەوە. لە کاتێکدا لاوانی ناڕازی کوردستان چارەنووسێکی وەک هی سەردەشت و سۆران و کاوە گەرمیانی بە چاوەڕوانکراو دەزانن، هەرگیز ڕەوا نییە سەرکردەکانی ئەو حزبانە لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی دەرەوەی وڵاتدا لافی ئازادیخوازی، عەلمانیەت و دیموکراسی لێ بدەن.
ئێمە هەر کاربەدەستێکی حزبە دەسەڵاتدارەکان بە نوێنەرێکی تاوان و سەرکوتگەریی دەسەڵات دەزانین. ئەمە بۆ تۆش وەک کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەر ڕاستە. سەردانی تۆ بۆ سوید بۆنەیەکە کە ئێمە تیایدا ئیدانە و پرۆتێستۆکردنی سیاسەت و هەڵسوکەوتەکانی پارتی و یەکێتی دووبارە بکەینەوە.
لەم پەیامەدا تەنها ئەوەندە داوات لێ دەکەین کە خشتەی کاتی سەردانەکانی خۆت وەک هەر بەرپرسێکی مەدەنی هەر حکومەتێک ئاشکرا بکەیت. ئێمە لە خەباتی مەدەنی و ناڕەزایی مەدەنی زیاتر كه‌له‌كۆرو سیمناره‌ زۆره‌كانت داوا ده‌كه‌ی  ڕێگەیەکی ترمان نییە بیگرینە بەر. بەڵام بەڵێنی خۆمان بۆ سەرجەم ئازادیخوازانی کوردستان دووبارە دەکەینەوە کە سەردانی تۆ وەک کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ ئەوروپا بێ پڕوتستو تێناپه‌رێ گه‌ر كاتی دیدارت له‌گه‌لسویدیه‌كان بزاین و بلاو بكه‌یته‌وه‌ .

گروپی ١٧ی شوبات
ستۆکهۆڵم
٢٠١٥١٠٢٩

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە