کوردە عەلەوییەکان

Friday, 30/10/2015, 0:50

4414 بینراوە


_ کەمایەتى لەنێو کەمایەتیدا_
نووسینى؛ داڤید مێکداڵ
گۆڕینى لەتورکییەوە؛ یوسف عزەدین
لەخۆرهەڵات و باشوورى خۆرهەڵاتى تورکیادا، زێدەتر لەسێ ملیۆن عەلەوى هەن و لەنێویشیاندا سێ یەک و بگرە زیاتریشى کوردن و ئەوەى دەشمێنێتەوە لەتورک پێک دێن.
بەشێوەیەکى گشتى عەلەوییەکان ئەوپەڕى"شیعە-ئیسلام" لەخۆدا بەرجەستە دەکەن و زیاتریش لەو شوێنانەدا دەژین کەناوچە کورد نشین و تورک نشینەکانى نێو تورکیاى بەشێوەیەکى دیار تێدا ئاوێزان دەبێت. هەر لەبەر ئەم هۆیەشە کەژمارەى عەلەوییە کوردەکان لەنێو سەرجەم ژمارەى عەلەوییەکاندا دەبێتەوە بەکەمایەتى.
تورکەکان زۆربەى ناوچەکانى نیشتەجێبوونى عەلەوییەکانیان داگیرکردووەو بەشێوەیەکى گشتیش کورد نوێنەرایەتى کەمایەتییەکى ئیتنیکى دەکات.
لەنێو کوردەکانیشدا عەلەوییە کوردەکان هەر کەمایەتین، چونکە رێژەى زۆرى ئەو کوردانەى کەلەنێو تورکیادا دەژین، " سوونى-ئیسلام"ن. %85  
 لەساڵى 1989و لەنێوان مانگى مایس و حوزەیراندا، هەموو ئەوانەى پەنایان بۆ بەریتانیا بردبوو،  بەمەبەستى پەناهەندەیى گشتیان کوردى عەلەویى بوون.
باشە ئەگەر وەک ئەو دەم لەلایەن " بیرۆى کۆچکردن"ەوە مەزەندە دەکرا، هەموو ئەوانەى کەداواى مافى پەناهەندەییان کردووە لەبەر هۆکارى سیاسى نا، بەڵکو "پەناهەندەى ئیکۆنۆمیکى" بن و"کەلەخودى خۆیدا ئەم زاراوەیە جێى گومانە" و لەبەر ئەوە هەڵهاتبێتن. بەڵام باشە ئەى بۆ دەبێت لەنێوان ئەمانەدا تورکێکى تێدا نەبێت؟!
( لەکاتێکدا تورکەکان نەک هەر لەسەرجەم تورکیادا، بەڵکو لەناوچە عەلەویى نشینەکانیشدا زۆرینەن).
ئەمە جگە لەوەى لەو ناوچانەشدا، کوردە سونییەکانیش هەن و دەگوزەرێن، ئەى بۆ ئەوانیش هەڵنەهاتوون و داواى پەناهەندەیى ناکەن، دیارە وەڵامى ئەم پرسیارانە گەلێک تێکەلڕ و پێکەڵن.
بەڵام لەگەلڕ ئەوەشدا حاڵى بوون لەوەى کەبۆ کوردە عەلەوییەکانى خۆرهەڵات و باشوورى خۆرهەڵات ناچارن دەست بەردارى مالڕ و حاڵى خۆیان بن، تاڕادەیەکى زۆر روون و ئاشکرایە. 
باوەڕى عەلەوییەکان
لەبارەى تەنگ هەڵچنین بەعەلەوییەکان و دژایەتى کردنیان زۆر هۆکارى مێژوویى و ئایینى سیاسى هەن. عەلەوى زۆر جار و بەواتایەکى گشتى وەک دەلالەت لەشیعەو پانتاییەکى بەرفراوانى باوەڕى دەروێشانە دەخرێتەڕوو.
بەڵام زیاتر وەک تێکەڵەیەک لەبیرۆکەى شیعییەت و مازدەیزمى فارسى و مەسیحییەت، لەسەرەتاى چەرخى شانزەیەم و پێش سەردەمى عوسمانییەکان، لەخۆرهەڵاتى ئەنادۆڵداو لەنێو خێڵە تورکمەن و کوردەکاندا جێى خۆى کردەوە.. کە بیروباوەڕەکانى نێوەڕاستى ئاسیاش لەخۆ دەگرێت.
ئەم عەلەوییانەى کە "قزلڕ باش"یشیان پێدەگوترا(بەهۆى ئەو سەروپێچە سوورانەى کەلەسەریان دەبەست)، لەتەک ئیمپراتۆریەتى "فارسى-شیعە" دژ بەعوسمانییەکان جەنگاون، بەڵام پاش ئەوەى لەساڵى 1514دا عوسمانییەکان توانیان هێزە ئێرانییەکان لەئەنادۆلڕ وەدەربنێن، بەتۆبزى زێد و خاکى نیشتەجێبوونى عەلەوییەکان خراوەتە پالڕ خاکى عوسمانییەکان و بەمەزەندەش لەجەنگەکاندا 40،000 عەلەویى لەلایەن عوسمانییەکانەوە کوژراون.
لەو مێژووە بەدواوەش، عەلەوییەکان، لەبەر جودایى بیرو باوەڕیان لەلایەن دام و دەزگا عوسمانییەکانەوە چەوسێنراونەتەوە. تا ئێستاش سونییەکان دەستوورى شەوانى ئایینى عەلەوییەکان"بەمۆم کوژانەوە" تۆمەتبار  و ناودێر دەکەن.
 ئەم جۆرە تۆمەتانەش هاوشێوەى ئەوانەیە کەلەئۆروپادا، دراونەتە پالڕ جوولەکەکان و بەڵام جگە لە تۆمەتبارکردن و باوەڕێکى پڕ و پووچ و چەواشەکەر هیچى تر نییە.
ئەوەى پێشتریش کەعەلەوییەکانى بە"قزلڕ باش" دەدایە قەڵەم و دەیناساندن، لەئێستادا لەلایەن عەلەوییەکانەوە بەتانەو تەشەر دەزانرێت و سەیر دەکرێت.
جا عەلەوییەکان چەند باوەڕیان بە" عەلى"بێت و پێیان وابێت لەنێو ئیسلامدا جێیان بۆتەوە، بەڵام سونییەکان سیستەمى باوەڕى عەلەوییەکانیان پآ قبوولڕ ناکرێت، عەلەوییەکان پێنج مەرجەکەى ئیسلامیان پشت گوآ خستووە: شەهادەت و نوێژى پێنج فەرزەو زەکات و رۆژوو و چوونە حەج. 
بەپێى باوەڕى سونییەکانیش خراپترین خاڵى سنووربەزاندنى عەلەوییەکان، لەدەست نوێژنەگرتنى پێش دوعاکردنیاندا بەرجەستە دەبێت، هەر بۆیە لاى ئەوان عەلەوییەکان رەگەزى پیسکردن و گەندەڵکردنى کۆمەڵگەن.
بەلاى عەلەوییەکانیشەوە ئەوەى گرنگە ناوەخنى رۆح و ئەو شتانەیە کەبەئەقڵدا دێن، نەک نمایش و خۆپیشاندان. بەو پێیەش کەلەگوندە عەلەوییەکاندا مزگەفت نییە، بەسانایى دەناسرێن و جیادەکرێنەوە(ئەمە ئەگەر دەسەڵاتدارانى حکومەت لەو ناوچەیەدا مزگەفتیان دروست نەکربێت؟) سەربارى ئەوەى کەئافرەتانى عەلەویى بەبآ پەچەو چارشێو دەچنەدەر و دەگەڕێن.
عەلەوییەکان گرنگى بەدار و درەخت-یش دەدەن، بەتایبەتیش دار و درەختى نزیک گۆڕى پیاوچاکان، هەر بۆیە مرۆڤەکان بەمەبەستى هاتنەدى نیازەکانیان، پارچە پەڕۆى هەمەجۆر لەو جۆرە دارانە دەئاڵێنن.
گوزەرانى عەلەوییەکان
وەکو زۆر مەزهەبى دیکەش، عەلەوییەکانیش لەپێناو ئەوەى نەکەونە ژێر گوشارەوە، خۆیان پەنا دەدەن. ئەوان و باوەڕدارانى مەزهەبە شیعییەکانى تریش، لەدنیاى نادۆستانەى سونییەکاندا، تەنها رێگەیەک بۆ مانەوەیان لەخۆ دەرنەخستن و دەرنەکەوتنیاندا بەرجەستە دەبێت.
بەڵام سەبارەت بە خۆدەرنەخستن و وەدەرنەکەوتنى عەلەوییە تورکەکان، کەهاوزمانى تورکە سونییەکانن، زۆر گرفت و ئاستەم نییە. بەڵام کوردە عەلەوییەکان بەهۆى شێوەزاریانەوە بەئاسانى ئاشکرا دەبن، تەنانەت ئەگەر لەناوچەیەکى عەلەوى نشینیشدا نەبن، عەلەوى بوونیان دیار و ئاشکرایە. هەر زۆرێک لەکوردە عەلەوییەکان شێوەزارى سەرەکى ئاخافتنى کورد، کرمانجى نازانن( لەگەلڕ هەندێک لەتورکە عەلەوییەکان) بەشێوەزارى زازایى دەدوێن و ئەمە جگە لەوەى گەر دەگمەنیش بێت، هەندێک لەنێرینە عەلەوییەکان خەتەنە ناکرێن و لەکاتى بوون بەسەربازیاندا بەئاسانى دەناسرێنەوە.
لەتورکیاشدا بەگشتى عەلەوییەکان و بەتایبەتیش کوردە عەلەوییەکان، بەچەپ ناسراوون و رەنگە هۆکارەکەشى وەک پەرچەکردارێک بێت بۆ خۆ بەجودابینینى سونییەکان، هەر بۆیە هێشتاکەش عەلەوییەکان، شیعر و بەسەرهاتى ژیانى شاعیرى یاخى و سۆفى"پیر سوڵتان ئەبدالڕ" کەلەلایەن عوسمانییەکانەوە لەچەرخى شانزەیەمدا لەسێدارەدرا، بەردەوام زیندوودەکەنەوە.
 شایانى باسیشە لەنێوان تێڕوانینى عەدالەت خوازانەى خودى عەلەوییەکان و ئەو کێشمانکێشە هاوچەرخەى لەمڕۆى کۆمەڵگە عەلەوییەکاندا پیادەکرێت، پێوەندیى دەبینرێتەوە. لەگوندە عەلەوییەکاندا لەڕووى "سوسیۆ- ئیکۆنۆمیک"ەوە، شێوازێکى دیموکراتخوازانەمان دەکەوێتە بەرچاو( بەتایبەت ئەوان ئاغاى گەورەى تایبەت بەزەوییان نییە و بەشێوەیەکى هاوبەش کار دەکەن)، بەهۆى ئەمانەو لەڕووى سیاسیشەوە بەمەبەستى خۆ جیاکردنەوە، عەلەوییەکان بەرەو چەپخوازى دەچن.
کۆمەڵێک لەتورکە عەلەوییەکانیش هەن کە ددان بەشوناسنامەى کوردیدا دەنێن و هەندێکیشیان بەر لەچەند سەدەیەک لەمەوبەر ئاوێزانى کولتوورى کوردى بوون.
لەسەردەمانێکیشدا هەندێک لەکوردە سونییە کۆچەرییەکان تێکەلڕ بەتورکمەنە عەلەوییەکان بوون و ئیدى کوردەکان سیستمى باوەڕى ئایینى عەلەوییەکانیان وەرگرتووەو تورکمەنەکانیش کولتوورى کوردیان لەخۆ گرتووەو تەنانەت زۆرێک لەتورکەکانى تریش تازەمەنێکى نزیکیش، دژ بەپۆلێنکردن و رەفزکردنى جوداخوازانە، وەک سیمبۆل شوناسنەمەى کوردیان قبووڵکردوووە.
کوردە عەلەوییەکان زیاتر گوندنشینن و لەناوچە شاخاوییەکانى دەرسیم( دەسەڵات ناوى کردۆتە تونجەلى)، یان نزیک مەراش و ئەو شوێنانەى کە کارى تێدا دەکەن نیشتەجێن. لەگەلڕ زیادبوونى ژمارەشیاندا هەندێکیان بەرەو ئەو شارانەى کەسوونى نشینن، کۆچیان کردووەو لەوێشدا هەر ناچاربوون لەنێو ناوچەکانى خۆیاندا( کۆڵیت و گچکەخانوو)دا ژیان بەرنەسەر و بەو پێیەش نەیانتوانیوە لەسنوورێکى دیاریکراو زیاتر، ئەولاتر بچن.
گوشارى سیاسى 
لەساڵەکانى هەفتاکاندا هەندێک لەعەلەوییەکان بەشێوەیەکى ئەکتیڤ تێکەلڕ بەسیاسەت بوون و دەرئەنجامى ئەمەش لەکۆتایى ساڵى 1970-دا کەوتنە بەر هێرشى راستڕەوەکان. لەساڵى 1967-یشدا بەهۆى گەمەیەکى فووتبۆلڕ کەلەشارى"قەیسەرى" سازکرا، 40 کەسى عەلەوى کەلە"سیواس"ەوە هاتبوون، پەلاماردران و کوژران.
دەرئەنجامى تەنگژەى راستڕەو و چەپڕەوەکانیش، لەساڵى 1978دا، بەڕابەرایەتى و ئۆرگانیزەى "گورگە بۆرە 
 فاشییەکان" قەتڵوعامى سەدان عەلەوى کرا.
بەڵام لەساڵى 1980-دا پێکدادان و ململانێى چەپڕەو و راستڕەوەکان، خرایە قاڵبى مەزهەبییەوەو (ناوى گورگە بۆرەکان نەدەبرا).
هەندێک لەدیندارەکانیش، خۆیان بەدوور نەگرت لەوەى کەعەلەوییەکان بەکەمێک لەئاژەلڕ بەنرختر بدەنە قەڵەم و ئاماژەش بەوە بدەن کەکوشتنیان رێگەپێدراو و جائیزە.
جا ئەم کەسە دیندارە ئوسووڵیانە، لەساڵى 1989داو لەناوچەى مەراش-دا دەنگێکى باشیان بەدەست هێناو لەنێوان هەڵبژێردراوەکانیشدا، "ئوێککەش کەنگەر"یش هەبوو کەوەک راستڕەوێک لەقەتلڕ و عامەکانى ساڵى 1978-دا پێشڕەو و پێشەنگ بوو.
هەر بۆیە بەقەولى( راوکردنیان جائیزە، راو)یان لێهات و بەهەڵبژاردنى ئەو جۆرە کەسانەش زۆر شپرزەو پەشێو بوون.
جا بەهۆى باڵادەستبوونى کەسانى بەبنەما ئیسلامى ئوسووڵى و(هاوکات ئەزێت دانى عەلەوییەکان) و دەرئەنجامى هەڵبژاردنە ناوچەییەکانى ئادارى ساڵى 1989ش، بوونە هۆى هەڵهاتنى کوردە عەلەوییەکان، بەتایبەتیش لەمابەینى مانگى مایس و حوزەیرانداو بەشێوەیەکى چڕ و پڕ.
بەپێى هەندێک واتە واتى بآ سەرچاوەش، گوایە هەندێک کەسى هەلپەرست و بآ ئینساف، بەمەبەست و بەڵێنى کار دۆزینەوە بۆ کوردە عەلەوییەکان، ئەم کەش و هەواى شلۆقى و پانیکەیان خوڵقاندوووە.
هەرچەند ئەوە دێت بەئەقڵدا کەدەبێت حکومەت دژ بەئیسلامە ئوسووڵییەکان بوەستێتەوە، لەبەر ئەوەى هەر هیچ نەبێت دەوڵەت "لایک و سکولار"ەو ئەوانیش دژ بەئەتاتورکچییەکانن. بەڵام لەگەلڕ ئەوەشدا بەو پێیەى ئایینى رەسمى دەوڵەت "سوونى-ئیسلام"ە، کەواتە هەر خودى خۆى دوژمنانى شیعەو عەلەوییەکان گۆش و لەخۆدەگرێت.
سەرۆک وەزیرانى تورکیاش کەسێکى دیندارەو بەتەواویش پەیوەست بوونى بەتەریقەتى نەقشبەندییەوە، تێدا وەدەر دەکەوێت، ئەم نەقشبەندیانەش بەتوندى پەیوەستن بەئوسووڵیەکانەوە.
لەمەش زیاتر بەو پێیەى دەنگدەرانى "پارتى نیشتمانى دایک" بەرەو کەمى دەچن، زیاتر پێویستیان بەهاریکارى و کۆمەکى پارتە ئوسووڵییە دیندارەکانە. هاوپەیمانانى تورکیاش لەناتۆ، دەرحەق بەو مەسەلانە، مەبەستیان نییە گوشار بخەنە سەر تورکیاو دووچارى تەنگژەى زیاترى بکەن، تەنها شتێکیش کەهەڵوێستەى لەسەر دەکەن، مافى مرۆڤە لەتورکیاداو بەتایبەتیش ئەوەى تایبەتە بەکوردان.
بڵاوترین شێوازى گوشار خستنە سەر کوردان، لەگرتنى بآ هۆو ئەشکەنجەدا بەرجەستە دەبێت و لەچاو کوردە سوونییەکانیشدا زیاتر کوردە عەلەوییەکان رووبەڕووى ئەم جۆرە گوشارانە دەبنەوەو لەئیفادەى پەناهەندەیشیاندا ئاماژەیان بەوە داوە، کەزۆرێک لەکەس و کار و خزمانیان بەهۆى بیروبۆچوونى سیاسییانەوە رووبەڕووى دەستدرێژى بوونەتەوە.
لەهەفتاکاندا زیاتر سوپا بەچاوێکى سیمپاتیکانە دەیڕوانییە راستڕەوەکان و لەمڕۆشدا لەئاست ئەوەى سوونییەکان دەرحەق بەکوردە عەلەوییەکانى دەکەن، چاو دەنوقێنآ یان هەر بەفیعلى بەشدارى دەکات.
جا ئەم گوشارە نەتەنها گوشارى تورکە بۆ سەر کوردو نەتەنها گوشارى سوونییەکانە بۆ سەر عەلەوییەکان، بەڵکو زیاتر گوشارێکى پێکهاتووە لەهەردوو رەگەزەکەو لەهەر دوو بارەکەشدا کوردە عەلەوییەکان کەوتوونەتە ژێر گوشارەوە.
ئاستى ژیانى رۆژانەو گوشارخستنە سەر زمان و کولتوور و دەستدرێژى و دەستگیرکردنە بآ هۆکارە "کەیف ئامێزەکان"و ئەشکەنجەدان و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکانیش، لەچاو گوندە سوونى نشیەنەکاندا، رەوشى گوندە کورد نشینە عەلەوییەکان گەلێک خراپترە!؟.
هەر بۆ نموونە گوندنشینەکان، کاتێک داواى قوتابخانەى ناوەندى و قیرتاوکردنى رێگاکانیان دەکەن، لەوەڵامدا پێیان دەڵێن: کەجارآ پێشتر دەبێت مزگەفتیان بۆ دروست بکەن. زۆرێک لەپەناهەندەکانیش بەپێى ئیفادەکانیان ئاماژەیان بەوە داوە، ئەو دەمەى لاى کاربەدەستان سکاڵاى تاڵانکردنى دوکانەکانیان کردووە، سەربارى ئەوە خۆیان تێهەڵدانیان خواردووە. ئەمە جگە لەوەى ئەو مامۆستایانەى کەبۆ قوتابخانە سەرەتاییەکانى ئەوان نێردراون، رۆڵى میسیۆنەرى ئیسلامیان بینیوەو منداڵى عەلەوییەکانیان بەرەو ئیسلام راکێشاوە.
دیارە لەمانگى رەمەزانیشدا، گەر عەلەوییەکان لەماڵى خۆشیاندا نەوێرن نان بخۆن، یان جگەرە بکێشن، حەقیانەو زۆر هۆکاریش هەن بۆ ئەمە.
هەر بۆیە کوردە عەلەوییەکان، زیاتر پێیان باشە داخراو و بێدەنگ بن، تەنانەت گەر رووبکەنە شارە گەورەکانى وەک ئیستانبولڕ-یش، هەست ناکەن بەگەرمى کەس لێیان نزیک بێتەوە، بۆیە ناچارن بەدیققەت بن لەهەڵسوکەوتیانداو هەروەک جولەکەکانى روسیا-ش، هەمیشە عەلەوییەکان-یش بەچاوى سووک سەیرکراون و گوشاریان خراوەتە سەر و لەساڵى 1989-یشدا ئەمە گەیشتە چڵەپۆپەى.
وێڕاى گوشارى خەڵکە سوونییەکەش بۆ سەریان، لەلایەن ژاندرمەو هێزەکانى حکومەتیشەوە، ناو بەناو بەبەهانەو ناوى گەڕان بەشوێن "ئەندامانى رێکخراوە یاساغەکانەوە"، دەستدرێژى دەکرێتە سەریان.
بەپێى ئیفادەى یەکێک لەپەناهەندەکان:
( یەکەم جار لەسەعات دوو یان سێى شەودا"پۆلیسەکان" دەستیان کرد، بەهاوار هاوار و دواجار دەرکەکەیان شکاند و هاتنە ژوور، لە"یوسف"یان پرسى..هەڕەشەیان لەمن و خێزانەکەم کرد و گوتیان "یوسف" لەکوێیە، هاواریان کرد بەسەرمداو گوتیان،"کوردى کۆمۆنیست"،گوتیان، ئەگەر قسە نەکەم، ژن و منداڵەکانم دەبەن و دەستدرێژى سێکسیش دەکەنە سەر ژنەکەم، هەموو ئەمانەشیان لەبەردەمى منداڵەکانمدا گوت" بەپێى رێکخراوى ئەمینیستى ئینتەرناشنال-یش ئەم جۆرە دەستدرێژیانە هەیە".
بەپێى ئیفادەى یەکێکى دیکەش لەئیفادەدەرەکان، پەلامارەکانى بەردەوامى تێرۆرخوازانەى پۆلیس گەیشتۆتە ئەو رادەیەى، کەمنداڵان هەر دەمێک پۆلیس لەماڵەوەدا ببینن، یەکسەر دەستیان دەخەنە سەر تەپڵى سەریان.

رۆڵى دەوڵەت
 ئەو کوردە عەلەوییانەى نیشتەجێى نێوان ناوچە کوردى و تورکییەکانن، پلانى نوێى درەخت چاندن و ئاوەدانکردنەوە، ناوچەکانیان دەگرێتەوەو ئەم بەزۆر راگواستنەشیان چ لەڕووى سیاسى و چ لەڕووى ئابورییەوە خزمەت بەدەسەڵاتداران دەکات. بەشێکى زۆرى خۆرهەڵات و باشوورى خۆرهەڵاتى تورکیا و بەشێوەیەکى گشتیش لەپێناو ئامانجە بازرگانییەکاندا درەخت چاندن، یان لەچوارچێوەى پلانى ناوچەییانەى ئاوەدانکرنەوەدا، بەناوچەى کشتکارى دەستنیشانکراون. تەنانەت ملیۆنەها مرۆڤ لەو ناوچانەى کە"پ.ک.ک"ى تێدا ئەکتیڤەو بەمەبەستى کەمکردنەوەى نفوسى کورد لەو شوێنانەدا، ناچار دەکرێن کەکۆچ بکەن. تونجەلى"دەرسیم"یش کە"پ.ک.ک"ى تێدا چالاکە، یەکێکە لەو شوێنە سەرەکییانەى کەبۆتە ئامانجى شاڵاو و پەلامارەکانى دەوڵەت.
لەساڵى 1938-ەوە کوردە عەلەوییەکان دژ بەحکومەت جەنگێکى توندو تۆڵیان  دەست پێکردووەو یەکێک لەبەرپرسە ئەوروپییەکان بەناوى "مارتین ڤان برونسین"، سەبارەت بە دۆزى کوردستان دەنووسێت:
(تونجەلى-دەرسیم- هەموو کاتێک گرنگترین خاڵى کێشمانکێشى سیاسى بووەو بەگەورەترین زیندانى تورکیاش دراوەتە قەڵەم. حکومەتى تورک-یش گەرەکیەتى بڕبڕەى پشتى کوردە نەتەوەییەکان و بەتایبەتیش بڕبڕەى پشتى "پ.ک.ک" بشکێنێت، هەر بۆیە دەوڵەت لەڕێى "ئاسیمیلەکردن" و گوشارى پۆلیس و راگوێزانەوە هەوڵى زاڵبوونى داوەو زۆر خێزان و بگرە هەندێک لەو گوندانەش کەلەژێر کاریگەرى "پ.ک.ک"دا بوون، ناچارکراون کەخاک و زێدیان جێبهێڵن).
حکومەت هەرچەند نکووڵى لەم جۆرە راگواستنانەش بکات، بەڵام بەڵگە هەیە بۆ ئەنجامدانى، وەک نمونەى:
بەڵگەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى دارستان کەنووسیویەتى" گوندنشینەکان بەمەبەستى دابینکردنى هۆکارى گواستنەوەو لەبەر ئەوەى راگواستنەکەیان بۆ شوێنێکى ترە پەنایان بۆ ئەوان بردووە".
هەرچەند لەناوچەى تونجەلى و لەنێوان 414 گوندى تۆمارکرادا، تەنها 134 گوندیان دارستانیان هەیەو دیاریکراوە، بەڵام بەپێى یاساى درەخت چاندن دەبێت 355 گوند لەناوچەکانى خۆیان رابگوێزرێن بۆ شوێنانى تر.
سەبارەت بەڕۆژهەڵاتیش کە ئەرزنجان-یشى تێدا دەگیرسێتەوە، تەنها 29 گوند بەخاوەن دارستان، یان ناوچەى درەخت چاندن دەستنیشانکراون، بەڵام فەرمانى راگواستنى 250 گوندى دیکەش دراون.
بەپێى ئیفادەى هەندێک لەکوردە عەلەوییەکان-یش، گوایە لەلایەن کوردە سوونییەکانەوەو بەزۆرى چەک زەوییەکانیان داگیرکراوەو تەنانەت هەندێک لەو کوردانەش سەر بەحکومەت و گوندپارێزن.
سەبارەت بەقەرەبووى ئەوانەش کەعەردیان لەدەست چووە، تەنها تایبەتەو دەدرێتە ئەوانەى کەدەوڵەت بەهاووڵاتى دڵسۆزیان دەداتە قەڵەم. هەر بۆ نموونە: لەناوچەى مەراش تەنها ئەوانەى کەپێوەندییان بەمیلیتان و کوردە سەرەبەخۆ خوازەکانەوە نەبووە، سەربارى زانینى نووسین و خوێندنەوەى زمانى تورکى، عەردى ئاڵتەرناتیڤیان پێدراوەو بەحوکمى ئەم جۆرە دەستوور و رێنمایانەش زۆرێک لەکوردان بێبەش بوون لەوەرگرتنى قەرەبووى مافەکانیان.
لەمیانى ئەو هەموو گوشارە سیاسى و ئایینى و ئابوورى و کۆمەڵایەتییەى کەکراوەتە سەر کوردە عەلەوییەکان، راست و دروست نییە گەر پەناهەندەکانیان، وەک پەناهەندەى ئابوورى بناسرێنرێن، لەکاتێکشدا ئەگەر قوربانى دەستبەسەرداگرتنى عەردەکانیشیان بووبێتن، چونکە لەکاتێکدا ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ تورکیا رووبەڕووى هەموو جۆرە ریسک و ئەشکەنجەو تەنانەت کوشتنیش دەبنەوە. ئەگەر پێشتریش رووبەڕووى  
گوشارى وا نەبووبێتنەوە، ناکرێت دڵنیا بین لەوەى کەرووبەڕووى نابنەوە، تەنها پەنابردنیان بۆ داواکارى پەناهەندیى، بەسە بۆ ئەوەى لەلایەن حکومەتەوە بەنەیارانى حکومەت بدرێنە قەڵەم.
ئەگەر ناچارى گەڕانەوەش بکرێن، مەگەر بەدزییەوە بگەڕێنەوە، تا بەخاوەن چانس بدرێنە قەڵەم..
یەکێک لەو پەناهەندانەى کەگەڕاوەتەوە، ئاوا باس لەوە دەکات کەلەفڕۆکەخانەى ئیستانبوول بەسەریدا هاتووە:
( پۆلیسێک هاتە پشتمەوەو پڕى دایە قۆڵەکانم و بردمیە ژوورێکى نهۆمى دووەم و هەر کەگەیشتینە نێو ژوورەکە، پاش ئەوەى پاڵى پێوەنام بەربووە دەمووچاوم.. بەخائینى نیشتیمان تاوانبارى کردم و گوتى: بۆ کوآ دەچیت بچۆ، ئەوەى بۆى دەگەڕێیتەوە هەر ئێرەیە..ئەى کوردى پیس.. دواتریش زیندانى کردم).
ئاشکراشە تا سوپاى دەوڵەتى تورکى، دژ بەدەسەڵاتە ناوچەییەکان و هێرشکارییەکانى سوونییەکان، نەوەستێتەوەو رێگەچارەى بۆ نەدۆزێتەوە، ئەو زەحمەتى و ناڕەحتییەى کەکوردە عەلەوییەکان لەناوچەکانى خۆیاندا رووبەڕووى دەبنەوە، ناڕەوێتەوە!؟
سەرچاوە: ALEViLiK VE KURTLER( inceleme-Arastrma-Belgeler)/postfach131831،42045wuppertal-1997

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە