بۆچی شەنگال ؟

Friday, 30/10/2015, 4:12

3863 بینراوە


لە 3/8/2014دا چەتەکانی دەوڵەتی ئیسلام(داعش) بەبێ شەڕ و تەقە دەستیان بەسەر تەواوی ئەو ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گرت کە لە چوارچێوەی مادەی 140دایە و ڕووبەرەکەی نزیک بە چارەکێکی باشووری کوردستانە کە دەیان شار و شارۆچکە و زیاتر لە هەزار گوند لە خۆ دەگرێت .
بەشێک لەو شار و شارۆچکانەش بریتین لە شەنگال ، تەلەعفەر، کەسک، تلکێف ، قۆش، حەمدانیە ، باشیقە، بەحزانی، بەرتەڵە، خازر، قەرەقۆش، نەمرود، مەخمور، گوێر ،...هتد . کە لەم نەخشەیەدا بە ڕەنگی شین دیاری کراوە :-
دەست بەسەردا گرتنی ئەو ناوچە بەرفرەوانە بەبێ شەڕ، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت بە غەیری ڕێک کەوتنێکی ژێر بە ژێر و تەسلیمکردنی ئەو ناوچانە بە دەوڵەتی ئیسلام(داعش) . بڕوانە ئەم لینکەی خوارەوە :-
زۆر هۆکار هەبوون بۆ ئەو تەسلیمکاریانە ، کە گرنگترینیان بریتیبوون لە :
1-ل زۆرینەی پێکهاتەی ئەو ناوچانە ئێزدین و بە دوای ئەوانیشدا مەسیحی و کەمینەیەکیش لە ئیسلامی شیعە و سونەن ، کە بە شێوەیەکی گشتی سیاسەتەکانی بارزانی و پارتیان بۆ قبوڵ نەدەکرا .
2-ل وەک کۆمەک کردنێک بە چەتەکانی دەوڵەتی ئیسلام(داعش) ، تاکو بتوانن لە گشت لایەکەوە گەمارۆی کانتۆنەکانی ڕۆژاوای کوردستان بدەن و کۆتایی بە دەستکەوتەکانی ڕۆژاوای کوردستان بهێنن .
3-ل تاکو ببێتە هۆکارێک بۆ داڕمانی ورەی کوردان بە گشتی و هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە تایبەتی و لەو ڕێگەیەوە بتوانن هێزەکانی یەکێتی تەسلیم بە ویستەکانی بارزانی بکەن و بۆ هەتا هەتایە کۆتاییان پێ بهێنن .
4-ل بۆ ئەوەی بە بیانووی ڕەشەکوژیەکانی داعشەوە ، پارتی بتوانێت جیهان لە خشتە ببات و زۆرترین هاوکاری مادی لە دەوڵەتانی جیهان وەربگرێت .
5-ل بۆ بێ دەنگکردنی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە گرێبەستی پەنجا ساڵەی بارزانی و تورکیا بەرامبەر بە تاڵان بردنی نەوتی کوردستان و ڕێگەیان بدرێت بەبێ هیچ گرفتێک نەوتی هەرێم تاڵانفرۆش بکەن .
ئەی بۆچی شەنگال !!؟؟
سەرسوڕمان ئەوەیە کە پارتی بە تەواوەتی ئەو ناوچە بەرفرەوانەی فەرامۆش کردووە و تەنها ناوچەیەک کە هێزی بۆ کۆدەکاتەوە بریتییە لە شەنگال . هیچ گومانێکی تێدا نییە کە هێز کۆکردنەوەی پارتی بۆ ڕزگارکردنی شەنگال نییە ، چونکە ئەگەر مەبەست لە ڕزگارکردن بوویایە ئەوا یەکەم جار تەسلیم بە داعشی نەدەکرد ، یان لانی کەم سەرەتا هەوڵی ڕزگارکردنی سەرجەم ناوچەکانی دیکەی دەدا کە لە هەردوو شاری دهۆک و هەولێرەوە نزیکن و بەسەر ئەو هەموو شار و شارۆچکانەدا بازی نەدەدا بۆ شەنگالێک کە سەدان کیلۆمەتر دووری هەولێر و دهۆکە .
هۆکارەکەشی تەنها بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تاکو ڕێگر بێت لە ڕزگارکردنی شەنگال لە لایەن گەریلاکانی هەپەگە و شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژەوە  .
خۆ ئەگەر بێتو گەریلا و شەرڤانان لە ناوچەکەدا نەبوونایە ئەوا هیچ کاتێک پارتی و بارزانی ئامادە نەدەبوون کە جارێکی دیکە هەم ڕوو لە شەنگال بکەنەوە و هەم وەک شارێکی کوردستانیش باسیان لێوە بکردایە ، بەڵکو وەک سەرجەم شار و ناوچە تەسلیمکراوەکانی دیکە فەرامۆشیان دەکرد بۆ ژێر ڕەحمەتی چەتەکانی دەوڵەتی ئیسلام(داعش) .
لێرەدا پێویستە لە بارزانی بپرسین ، ئایا ئەگەر مەبەستتان لە ڕێگریکردن لە ڕزگارکردنی شەنگال نییە ، ئەی بۆچی بە هیچ شێوەیەک هەوڵی ڕزگارکردنی باقی ناوچەکانی دیکە نادەن ؟ یاخود بۆچی هێز بۆ ناوچەکانی مەندەلی و زەرباتیە و بەدرە نانێرن و بیانگێڕنەوە سەر هەرێمی کوردستان ؟
بریا هێندەی بارزانی هانا بۆ دوژمن و داگیرکەرانی کوردستان دەبات . لانی کەم ئەگەر هەر هاناشی بۆ لایەنە کوردیەکان نەدەبرد هێندە نەبوویایە بە دوژمنێکی سەرسەختیان !
بریا هێندەی پارتی لە هەوڵی چاو سورکردنەوەدایە دژ بە کوردان ، لانی کەم هێندە تەسلیمکار بە دوژمن و داگیرکەرانی کوردستان نەبوویایە !
بریا هێندەی بارزانی لە پیلانگێڕی دژ بە دەستکەوتەکانی کورداندایە ، لانی کەم هێندە لە هەوڵی کۆمەک کردن بە داگیرکەرانی کوردستاندا نەبوویایە !
بریا هێندەی بارزانی بە گوتە باس لە کوردایەتی دەکات ، لانی کەم بە کردەوە هێندە دژ بە بوونی کوردان نەبوویایە .
بۆ زانیاری زیاتر  تەماسای ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە بکە، یان بڕوانە ئەم لینکەی خوارەوە :-

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە