رووگەی دڵ

Wednesday, 04/11/2015, 22:45

4109 بینراوە


زولفی پەرێشانی تۆ، پێچ وخەمی وەنەوشەیە
پێکەنینی خوونچەی دەمت پێکەنینی گوڵبزەیە
سەروی باڵات بۆکوشتنم حازربەدەستە داییمە
دەڵێ بگرە هانێ تە ناف باڵام بۆتۆ قە نارەیە
بۆتە ڕەوالای دلبەرەم بێگانە گیودەردی جەفا
خۆپەرێشانم بەڵام رووگەم بەرووت ئاواڵە یە
شیرین ڕەفتاردوور مەبە لێم وەرە لای من
 گەنجیم نەما تا کەی نەشتەرلەو جەستە یە
خەرمانی ژین سووتا نەمائەوەند دوورم دەڵێی
هەموووەرزی ژیانی من باهۆزەیان کڕێوەیە
پێچ وخەمی تاتای زولفت تەنافی گەردنی منە
یابمکوژەیاوەرەڕێم دەست بەردەلەوکرێشمەیە
هەزارهەزارلێم بتۆرێی هێشتا ئەویندارد دەبم
مەگەرئەوین هاسانەبۆم دەبێ بمرم لەورێگەیە
گوڵی شاخان لێم مەتۆرێ دەزانی چە ندگرفتارم
گرفتاری کەمەندی تۆم ئاکاری تٶش هەرگەمەیە
هەناسەکەم بە تاسەی تۆشەوانە خەو دەمباتەوە
 ئەوینی من وەرەبامن خوشەویستی هەرئەوەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە