سەرگورشتەی کوودەتا (coup d'État)

Saturday, 07/11/2015, 20:43

2208 بینراوە


وشەی کوودەتا بوو بەبنێشتە خۆشەی، سەر زاری زۆر کەسانێک، بە بێ ئەوەی لە دوور یان نزیک بەدواچونیان نە بۆ وشەکە، نە بۆ رووداوە مێژوییەکان کردبێت.
کوودەتا،( coup d'État):
بە زمانی عەرەبی واتە: دەسەڵاتێکی میللی و دیموکراسی  قەڵپ بکرێتەوە.. بە لاتینی واتە: زەربەیەک لە دەسەڵات بدرێت... کوودەتا دو وشەی ئاوێتایە:
١) کوو:  coup زەربە یان دەست وەشاندن
٢) ئێتا،État... واتە دەوڵەت.
لە سەر رۆشنایی کەسانی نوێی ئەمرۆدا. وشەی کوودەتا بەکار دێت:
بۆ قڵپ کردنەوەی سیستەمێک دیموکراسی میللی لە لایەن کەسێکی دیکتاتۆری پیاو کوژەوە.
وەک ئینقیلابە شومەکەی ١٩٦٣ ی لە عێراق روویدا، یان ئەوەی دژی شۆرشی فەرەنسی روویدا و ناپلوێن  دەسەڵاتی ئەبسولیتی گرتەدەست..
 coup d'État du 18 brumaire an VIII (9 novembre 1799) ، زۆر کەس لەمبارەیەوە نوسیوێتی وەک کارل مارکس: کوراسێکی لەمبارەیەوە نوسیوە:
گەرانەوەی ناپلوێن لە کوودەتای ١٨ بریمەردا...
بە کورتێکەی کوودەتا زەربەیەکە لە دەسەڵاتی دیموکراسی دەدرێت و کەسێکی چەپەڵی دیکتاتۆر جێگای حوکمی شەعب دەگرێتەوە.
ئایا هەڵبژاردنەکانی وڵاتی تورکایا کوودەتا بوو.
نە خێر..بگرە قوڵکردنەوە و تەسپیت کردنی حوکمی دیکتاتۆری ئیسلامی ئۆردغانی سەلەفیی بوو.. حوکمی خەلیفە ئۆردوغان بوو.
لەم بارەیەوە، کەسانێکی نەشارەزا، نوسیویانە گووایە ئۆردوغان کوودەتای کردووە. نەخێر ئۆردوغان دەسەڵاتەکەی لە دیکتا تۆری و سوپاێوە کردە ئەبسلوت ورەها تا بتوانێت بە ئارەزوی پێویست بەرژەوەندێکانی خۆی وپارتە ئیسلامییەفاشێکەی جڵەوکات. بۆیە باشترە بڵێن: بێ ئەدەبی  ئۆردوغان، بۆ پتەوکردنی دەسەڵاتەکەیەتی.
هەر لە بارەی کوودەتاوە،  (coup d'État)، 
کاتێک پارتی دیوکراتی کوردستان، ئیماام وتاربێژی دیوەخانی پەرلەمانی موبارەکی هەرێمی وهەروەها وەزیرەکانی مەطڵەب گۆرانەکانی(گۆران خواز)، بە خەتی دێگەڵەدا بۆ سڵێمانی ناردەوە، تا سەرۆک ئیمام لەسڵێمانی دوعای بوکە بەمعاشی مانگە نەدراوەکانمان بۆ بچڕێنێت، دواکات بێژین: سەعاتی جارانێ.
ئایا کوودەتا بوو.
لە وەڵامدا هێژم: نەخێر! کوو دەتا نە بوو چوونکە پێش ناردنەوەی وتار بێژی وئیمامی پەرلەمان، وڵات و هەرێم نە دیموکراسی بوو نە میللی، بگرە ژێر بە ژێری بنە ماڵەیی بوو. بە بۆیاخی فیفتی بە چوارکەرت دەیی بوو،( واتە: فیفتی= ٤ زەربی ١٠= بە بنەماڵەکان)، بە زمانێکی ئەدەبی: ئەگەر گەرەکتە هێلکە فەرموو هێلکە، خۆ ئەگەر گەرکتە مریشک فەرموو هێلکە، بەشخوراو نەبووین لە هەردوو حاڵەتەکەدا، بەشمان هەر هێلکەی مەصڵەحەت بوو.
ئەمە بوو سەرگورشتەی کوودەتا.
لەکۆتایدا هێژم :
خێرتان ناگات:
" قوونی مریشک" بە هێلکەی قاز ئەدرێنن. خاولی پاک، بە پەرۆی قوون سرین ئەگۆرنەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە