لەحزوورى حافزى شیرازیدا

Saturday, 07/11/2015, 20:50

6534 بینراوە


لەتورکییەوە: یوسف عزەدین 
}ئەو بابەتەى کەکردوومانەتە کوردى.. بریتییە لە پێشەکییەکى –دانیالڕ لادنسکى- و دوو نموونەى شیعرى و چەند بەشێکى ئەو بابەتەى کە-هنرى س.میندلین- لەکۆتایى دیوانى ( گوێم لەقاقاى یەزدان بوو-Heard God Laughing) ى حافزى شیرازی-دا سەبارەت بەژیانى بڵاوی کردۆتەوە.
ڕەنگە بکەوینە هەڵەوە، ئەگەر بڵێین: (دانیالڕ لادنسکى)، وەرگێڕى دیوانەکەیە، چونکە هەروەک خۆى، لەپێشەکى دیوانەکەدا ئاماژەى بۆ دەکات: شیعرەکانى حافزى لەئینگلیزییەوە کردۆتە ئینگلیزى. هەر بۆیە دەشێت بڵێین دایڕشتۆتەوە.
ڕەنگە ئەزموونیکى لەو چەشنە، سەیر و سەمەرە بێتە پێش چاومان!؟ بەڵام کاتێک کەپێشەکییەکەى-لادنسکى- دەخوێنینەوە..دەگەینە ئەو دەرئەنجامەى، کەئەو عاشقێکى عەوداڵى، دنیاى ڕەهاو جوانى حافزەو ئیدى هێندەى پێى کرابێت و بەو چەشنە هەوڵى خستنەڕووى ئەو دنیایەى داوە{
وەرگێڕ

ئازاکردنى ڕۆحى حافز
ن: دانیالڕ لادنسکى

بەیانییەکى زوو، لەکاتێکدا لەناوچەى مەهرازادى نێوەڕاستى هندستاندا، پیاسەم دەکردو بەنێو ڕێگەیەکى هەردوو لاتەنراو بەدار و درەختدا، گوزرەم دەکرد. بڕیارم دا کەبکەومە کارکردن، لەسەر خودى حافز و تێکستەکانى.
ناوچەى مەهرازاد، دەکەوێتە قەراغ شارى ئەهماد دانگەر. شایانى باسیشە، کە"ئاواتار مەهربابا"ى، ڕێبەرى ڕۆحى هیندییەکان، تا دواهەناسەى ژیانى، لەناوچەى-مەهرازاد-دا، ژیانى بردە سەر.
ئەو بەیانییە، لەگەلڕ یەکێک لەموریدەکانى"ئاواتار"دا، کەوتمە گفتوگۆ و باسکردنى "مەولانا جەلالاددینى ڕومى" شاعیر. کەدیارە یەکێک بووە لەو شاعیرە فارسانەى، کەدەمێک سالڕ لەمەو پێش ژیاوە.
بەپێى ئەو پرۆگرامە زۆر جوان و ناوازەیەى، کەپێشتر پێکەوە، دەرحەق بەشیعرەکانى "رومى"بینیبوومان. شیعرە وەرگێڕدراوەکانى"رومى"، زۆر لەوانى حافز تۆکمەتر و جوانتر دەهاتنە پێش چاوم.
گوتم :"بۆ دەبێت –ئاواتار مەهربابا- شیعرەکانى حافزى لەشیعرەکانى –رومى-، پآ جوانتر و مەزنتر بێت، لەکاتێکدا شیعرە وەرگێڕدراوەکانى –رومى- بۆ سەر زمانى ئینگلیزى، زۆر لەو شیعرانەى حافز جوانتر دێتە پێش چاو، کەکراوەتە ئینگلیزى".
هاوڕێکەم لەوەڵامدا گوتى:
" مەهربابا، پێى وایە کە تا ئێستا هیچ کەسێک نەیتوانیوە، بەجوانى شیعرەکانى حافز وەربگێڕێت".
هەر کە هاوڕێکەم واى گوت، بەشێوەیەک کەبۆ خۆشم سەرسام بووم، گوتم:
" دەتوانم وەک پێویست، وەریان بگێڕم".
گەرچى نە ئەو کاتە فارسیم دەزانى و نەئێستاش، بەڵام هەر چۆنێک بوو، کەوتمە وێزەى هەموو ئەو شیعرانەى حافز، کەپێشتر کرابوونە ئینگلیزى، هەر لەوانیشەوە ئەوەى ئێستام هەڵهێنجا.
خوێنەرى زمانى ئینگلیزى سەدان ساڵە  بەعەزرەتى چێژ وەرگرتنە لەشیعرەکانى حافز: بەڵام بەحوکمى ئەو وەرگێڕانە حەرفییەى کەبۆ شیعرەکانى کراوە، ناکرێت خوێنەر چێژیان لێ وەربگرێت. شایانى باسیشە، کەوەک فارسییەکەى، وەزن و قافیەشى بۆ دانراوە، هەربۆیە لەپێناو پاراستنى فۆرمالیتەى شیعرەکان، وەرگێڕەکان، ڕۆحى شیعرى حافزیان، مەحکومى مەرگ و لەناوچوون کردووە.
لەکاتێکدا، ڕۆحى شیعرى شیعرەکانى، لێوانلێوە لەبەزەیى و جومبوش و زەوق و قاقاى پێکەنین، پڕە لەخۆشەویستییەکى عاشقانەى گڕگرتوو.
حافز بەچاوێکى پڕ سەرسامى و تەعەجووبەوە، دەڕوانێتە یەزدانى خوڵقێنەرى کەون و کائینات و شیعرەکانى پڕن لەو چەشن و تەرزە تێڕوانینە.
هەر بۆیە، ویستم بەپێى پێودانگەکان و مەوداکانى زمانى ئینگلیزى، کار لەسەر ڕەهاکردنى ئەو ڕۆحە شیعرییە بکەم.
زیاتر شیعرەکانى حافز، سۆناتاى کورتن. سەبارەت بەژمارەى شیعرەکانیشى، کەلەلایەن پسپۆڕانەوە ساغ کراوەتەوە، نزیکەى (800) شیعرێکە، گەرچى هێشتاکە ناکۆکى لەنێوانیاندا هەیە، دەرحەق بەژمارەى شیعرەکانى.
بەو پێیە دەبینین کەشیعرەکانى زۆر کەمن، بەتایبەت ئەگەر بەراوردیان بکەین، لەگەلڕ شیعرەکانى –رومى-.
ئاشکرایە کەزمانى فارسى، زمانێکى لاستیکى و شیاو بەگۆڕانە، لەڕووى ماناوە. هەر بۆیە بۆ هەر شیعرێکى حافز، دەکرێت چەند خوێنەوەیەکى بۆ بکرێت و لەزۆر ڕووەوە تاوتوو بکرێت.
هەروەک هاوڕآ فارسى زانەکانم دەڵێن، زۆر لەو وشانەى کەحافز لەشیعرەکانیدا بەکارى هێناون، زیاد لەحەوت هەشت واتایان هەیە. هەربۆیە دەکرێت، هەمان کۆپلە شیعرێکى دیاریکراو، بەچەند شێوەیەکى لەیەکتر جیا، وەربگێڕدرێت و هەر وەرگێڕانێکیشى بەڕاست بزانرێت.
پاش خوێندنەوەى سەرجەم وەرگێڕانە جیاجیاکانى شیعرەکانى حافز. هەمان شتم بینییەوە. هەر کۆپلەیەک لەشیعرەکانى حافز، چەندان شیعرى سەربەخۆى لێ هەڵدەهێنجرێت. کەهەر یەکێکیان ڕەنگدانەوەى، تاکە واتایەکى کۆپلەکەیە.
هەربۆیە دەکرێت، بەپێى وەرگێڕانە جیاجیاکان، شیعرەکانى تاوتوو و شیکارى بکەین. تاوتووکردنى دەقێکى ئەدەبى ، چ بەواتاى سوود و کەڵک لێ وەرگرتن و خستنەگەڕ و زیندووکردنەوەى دێت. چ بەواتاى تەسلیم بوونمان دێت، کەدیارە لەو کاتەدا، دەکرێت هەست بەڕۆحى شیعرەکە بکەین و خۆمان بدەینە دەم پێشەنگى شەپۆلەکانى.
ئەو شیعرانەى کەلێرەدا وەرم گێڕاون، گەر وشە بەوشەو دەقاو دەق لەگەلڕ ئەسڵى شیعرەکانى حافزدا بەراوردبکرێ. ناکرێت بڵێم وەرمگێڕاوە، پێشم وایە لەڕووى تەکنیکى و زانستیشەوە، شیاو و  ڕاست وەرنەگێڕدراوبێت. گەرچى حەز دەکەم بەڕاستى وەرم گێڕابێت، بەڵام هێندە دەزانم، کەڕاستگۆ بووم، دەرحەق بەبەرجەستەکردن و خستەڕووى ڕۆحى ئیلاهیانەى شیعرەکان.
ئەو دەقەى کەبەشێوەیەکى سەرەکى لەوەرگێڕانى شیعرەکانى حافزدا، پشتم پآ بەست. وەرگێڕانە ئینگلیزییەکەى ( وێڵبێرفۆرس کلارک) بوو. کەلەساڵى 1891دا چاپى کردووە.
ئەمە جگە لەسوود وەرگرتن، لەدوا چاپى نوێى شیعرەکانى حافز، کەلەدوو توێى کتێبێکى(1011) لاپەڕەدا، لەئێران چاپ کراوە. کەم تا زۆریش سوودم لەوەرگێڕانەکانى دیکەش وەرگرتووە.
شایانى باسیشە، کەبەبآ هاریکارى و کۆمەکى ئوستادم (مەهربابا)، مەحالڕ بوو، بتوانم کارێکى ئاوا بەجآ بهێنم.
دەکرێت بڵێم، هەموو ئەو جوانى و  قاقا و جازبییەت و ڕاستییانەى کەلەوەرگێڕانەکەدا، دەکەوێتە پێش چاوتان و هەستى پآ دەکەن، دیارییەکى زاتى ئەوە بۆ من.

کەمێک وە ئاگا بەوە

( کەمێک وە ئاگا بەوە
هەتا هەتایە،
پێویست ناکات.
تەنها، ئەئێستا...
یەک هەنگاو، بەنێو دامێنى کراسە نەرمەکەى ئاسماندا
نەک هەر بەسە، بەڵکو زۆریشە.
حافز،
کەمێک وەئاگابەوە
ئەڤینى ڕاستەقینە، تەنها یەک دەقیقە دەخایەنآ
نەک هەر بەسە، بەڵکو بەشى ڕۆژانێکیش دەکات.
جآ بهێڵە،
هەموو  ئەو ڕێچکە فێڵاوییانەى
کەلەپێناو ناسینى ئەودا، چێت کردووە.
چونکە هەریەکەیان،
بەلقە دارێکى بەهار دەچن..
کەبەستبێتى.
زۆر،
زۆر لە دوور دەمێنننەوە..
دوور لەتیشکى یەزدانیى هاوین.
وەئاگا بەوە گیانم،
بەبەزەیى بە.
وەئاگا بەوە، بەرانبەر دڵت..
هەڵیگرەو بیبەرە نێو دەغڵە فراوانەکانى تیشک.
جآ بهێڵە، هەناسە بدات
بڵآ:
" ئەڤین"
هەمدیسان باڵەکانم بەرەوەو 
هەڵمسێنە..
لەنزیکەوە هەڵیسێنە..
بڵآ، بەمانگ و خۆر..
بڵآ، بەدۆستە خۆشەویستەکەمان:
خۆشەویستم، هەر ئێستا هەڵت دەسێنم
وەک بەڵێنم پآ داى
بۆ ئەو سەما جوانە).

ئەو شتەى کەبەچاو نابینرێت

( جارێکیان، لەئوستادەکەى خۆمم پرسى:
چییە، فەرقى نێوان..
من و تۆ؟
گوتى:
حافز تەنها هێندەیە:
گەر ڕەوێک حەیوانى کێوى
بێتە نێو ماڵى تۆ و
خۆیان بدەن، لەکاسە بەتاڵەکانى دەرۆزەییمان
ناڕژێت، تەنها یەک دڵۆپیش 
لەکاسەى تۆ.
ئەوەى کەبەچاویش نابینرێت،
ئەوەیە کەیەزدان لەکاسەکەى منى ناوە..
کەر بڕژێت، کاسەم
دەبات هەموو دنیا
سێڵاوى ئاو).

ژیانى حافز
ن: هنرى س. میندلین

هەرچەندە حافز، یەکێکە لەشاعیرە ناسراوەکانى ڕۆژهەڵات، بەڵام سەبارەت بەسەرگوزشتەى ژیانى، زانیارییەکى ڕاست و دروستمان لەبەر دەستدا نییە، تەنانەت بەتەواویش ڕۆژى لەدایک بوون و مردنى، ساغ نەکراوەتەوە. ڕەنگە لەساڵى 1330ز، لەدایک بووبێت و لەساڵى 1388دا، کۆچى دوایى کردبێت. کە لەساڵى لەدایک بوون و مردنى (جۆفێرى چاوسێر)ەوە نزیکە کەدیارە جۆفێرى، بەیەکەمین کەڵەشاعیرێک دەناسرێت، کەبەزمانى ئینگلیزى شیعرى نووسیوە.
حافز، ناوى (شەمسەدین محەمەد)ە و هەر کە دەستى داوەتە شیعر نووسین، نازناوى (حافز)ى بەکارهێناوە. پآ دەچێت، پاش خەتم کردن و ئەزبەرەکردنى قورئان، ئەو نازناوەى بەخۆ ڕەوا بینیبێت.
پاش ڕووخانى دەسەڵاتى مەغۆل و تەتەرەکان..لە شارى شیراز، چاوى بەدنیا هەڵهێناوە و زۆربەى ژیانى، لەو شارە پڕ لەباخچەیەدا، بردۆتە سەر.
حافز لەدەستپێکى ژیانیدا، ژیانێکى ئاسوودەو ساناى بردۆتە سەر. یەکێک بووە، لەسآ کوڕى خانەوادەیەکى و هەژار و نەدار. بابى حافز خەڵووز فرۆش بووە. حافز هەر بەمنداڵى و پاش مردنى باوکى، ناچار بووە کەلەفڕنێکدا، دەست بەکارکردن بکات، بەڵام کۆڵى نەداوەو بەبەشێک لەو پارەیەى کەچنگى کەوتووە.. چۆتە مەدرەسەو وانەى قورئان و تیۆلۆژیک و گرامەر و ماتماتیک و ئاسترۆنۆمى خوێندووە. جگە لەفێربوونى خەت خۆشى، کەلەو سەردەمەدا، بەهۆى نەبوونى چاپخانەوە، ڕۆڵێکى زۆر گەورەى بینیوە.
خەت خۆشى لەو سەردەمەدا، زیاتر وەک پەیامێکى یەزدانى سەیرکراوە، بۆ نووسینەوەى قورئان. بەو حوکمەى، کەبەپێى یاساو دەستوورە ئاینییەکان، وێنەکێشان قەدەغە بووە، هەموو جۆرە وردەکارى و هونەرێک لەخەت خۆشیدا، بەکارهێنراوەو تابڵێى برەوى پێدراوە، شایانى باسیشە، کەپێویستە بزانین، حافز لەخەت خۆشیدا، تا بڵێى بەسەلیقەو پرۆفیشنالڕ بووە.
لەئێراندا شیعر وەک وەک چۆن ئۆپێراى ئیتاڵى، لەئیتالیادا پێگەو دنگەى میللى هەیە. ئاوا پێگەو پایەى هەیە. لەئێراندا مرۆکانى هەرچین و توێژێک، دەرحەق بەو شیعر و شاعیرانەى، کەدەیانەوێت، گفتوگۆ و دەمەتەقێى لەسەر ساز دەکەن. هەمیشە لەئاخافتنەکانى ڕۆژانەشیاندا، ئاماژەیان پێدەدەن و بەنموونە دەیانهێننەوە.
لەو سەردەمەدا، کەحافز تێیدا دەژیا.. زۆر گرنگى بەشیعر دەدرا. بەڕادەیەک کەهەردەم بۆ نێو مەجلیسى میر و شازادەو دەسەڵاتداران، گاز دەکران. ئەگەر یەکێک لەدەسەڵاتداران، سەرسامى خۆى بەشیعرى شاعیرێک دەربڕى بایەو پێى جوان بایە.. فەرمانى دەکرد، کەهێندەى کێشى شاعیرەکە، زێڕى پآ ببەخشرێت و خەڵات بکرێت.
حافز هەر لەمنداڵییەوە خولیاى شیعر بووە و تابڵێى بەهرەمەند بووە، دەرحەق بەهەر بابەتێک کەویستباى بینووسێت. هەر ئەمەشە بۆتە هۆى ئەوەى، کەلەتەمەنى بیست ساڵیدا، لەسەرپاکى شیرازدا بناسرێت. ئیدى لەو تەمەنەوە، بووە یەکێک لەو شاعیرانەى کەهەردەم لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە، بانگ دەکرایە نێو مەجلیسان. بەپشتگیرى ئەوانیش توانى مەدرەسەیەک بکاتەوەو خۆشى وەک ئوستادێک، وانەى تێدا بڵێتەوە.
بەڵام دیارە بەو پێیەى، کەشیعرەکانى لەگەلڕ قەناعەت و ڕەوتى ئایینى ئەو دەمەدا نەدەگونجا. جار جارە دەبووە مایەى دەردەسەرى بۆى و ناوى دەخرایە لیستى ڕەشەوە. زۆر جار لەمەدرەسەکەى دوور دەخرایەوەو ڕێگەى پآ نەدەدرا کەلەمەجلیسى نێو کۆشکى دەسەڵاتداراندا ئامادە بێت.
لەو کاتەدا ناچار دەبوو، کەکار بکات. تابژێوى خۆى خێزانەکەى دابین بکات. شایانى باسیشە، تەنیا کارێک کەبەو دەکرا. بەکارهێنانى تواناو سەلیقەى هونەرییانەى بوو، لەخەت خۆشیدا.
بەدرێژایى ژیانیشى تەنیا یەک جار لەشیراز، شار بەدەرکرا. پاش گۆڕانى دەسەڵات لەشیرازداو هاتنە سەر حوکمى دەسەڵاتدارێکى نوآ، توانى بگەڕێتەوە.
کەتەمەنى گەیشتە چل سالڕ، سەرەتا کوڕەکەى و دواتر ژنەکەى، کۆچى دواییان کرد. ئیدى لەو کاتەوە، بەتەنیا ژیانى بردە سەر و زۆرێک لەشیعرە پڕ حەسرەتەکانى، ڕەنگدانەوەى مەرگى ئەوانى پێوە دیارە.
لەتەمەنى شەست ساڵیدا، هەر بەتەواوى ناو و ناوبانگى، لەزۆر شوێندا دەنگى دایەوەو لەهەموو لایەکەوە موریدانى ڕوویان تێ کرد، کەهەردەم وانەى پآ دەگوتنەوەو ڕێنمایى دەکردن.
لەحەفتا ساڵیدا، بەبێدەنگى سەرى نایەوەو دنیاى جآ هێشت. موریدەکانى لەژێر ئەو درەختەدا ناشتیان، کەبەدەستى خۆى و لەنێو جوانترین باخچەیەکدا، دڵى پێى دەکرایەوە، ڕوواندبووى.
پاش مەرگى و بەدرێژایى پێنج سەد سالڕ.. شوێن و مەزارى حافز و سێبەرى درەختەکەى، بووە جێگەى حەسانەوەى هەزاران کەس، کەبەردەوام دەچوونە زیارەتى.
بەڵام بەداخەوە، لەسەرەتاى چاخى بیستەمدا.. تەنیا شوێنەوارى گۆڕەکەى مابۆوە.. ئەوەبوو لەساڵى 1925دا، حکومەتى ئێران ڕێستۆرەى گۆڕەکەى حافزى کردو باخچەکەشى چاک و نوآ کردەوە. دیارە پارەى چاککردن و هەڵبەستنى گۆڕەکە و نوآ کردنەوەى باخچەکە.. لەلایەنى "مەهربابا"ى ڕێبەرى ڕۆحى هیندییەکانەوە، درایە حکومەتى ئێرانى.
"مەهربابا" زۆرجار، بەدێڕە شیعرییەکانى حافز.. قسە و ئاخافتنەکانى خۆى تۆکمەو پتەوتر دەکردو دەیکردە مایەى ڕوونکردنەوەى ئەوەى کەدەیویست. "مەهربابا" دەیگوت: ( شیعرەکانى حافز، دەچنە سەر ئەو ڕێگەیەى کەڕۆحگەرایى پێدا گوزەر دەکات، بەسەرجەم نهێنى و پەنهانییەکانەوە). ئاشکرایە کەهەموو گوتارە مەعنەوییەکان، بناغەو بنەمایان عیشقە.
 حافز، هەر لەگەنجییەوە بۆتە موریدى یەکێک لە مەدرەسەکانى سۆفیگەرێتى و میستیک، تادواتر بۆ خۆیشى بۆتە ئوستادى ئەو ڕێچکەیە، شیعرەکانى ڕەنگدانەوەیەکى کلاسیکییانەى سۆفیزمە، کە لەسەر بناغەى تاکڕەوانەى، وابەستەگى خودو یەزدان دامەزراوە.
بەشێوەیەگى گشتى، لەڕۆژئاوادا.. مستیک و سۆفیگەرێتى، بەباڵێکى ئایینى ئیسلام دەزانرێت. کەبەپێى شوێن و جێگا جیاجیاکان، ناو و شێوەى جودا لەخۆى دەگرێت، بەڵام ئاشکرایە هەر لە سەردەمى گریکەکانەوە، چەشن و شێوەى مستیک و سۆفێتى.. لەئارادا بووە. کەوابەستەى مەدرەسەى( سۆفیا-Sophia-) بووەو بە( پیتاگۆر-Pitaegor-)و (پلاتۆ-Plato-) ناسراون.
لە سەردەمى عیساشدا، بەئەسەنى و گنۆستیکەکان ناوبراون.
سۆفیزم، لە ئیسلامدا بەواتاى بێگەردى و پاکى ڕۆح و دەروون دێت. موریدەکانى(ێوف) یان لەبەر کردووە و هەر لەوەشەوە، سۆفییان پێ گوتراوە.
لەنێوان ساڵانى (800-1400ز ) سەدان مەدرەسەى سۆفیگەرێتى کراوەتەوە. هەر بۆ نموونەش، دەکرێت ئاماژە بەمەدرەسەکانى( ڕۆمى و ئیبن عەرەبى ) بدەین، وەک پێشەنگى مەدرەسەکانى سۆفیگەرێتى.
ئاشکرایە کەجیاوازى لەنێوان مەدرەسە و ڕێبازەکانى سۆفیگەرێتیدا، بەڕاشکاوى دەبینرێت. لەکاتێکدا ڕێبازێکیان، گرنگى بە ( میدیتاسیۆن ) دەدات لەسۆفیزمدا. ئەوە ڕێبازێکى دیکەیان، کارکردن و خزمەتکردنى بآ بەرانبەر دەخاتە ڕوو. واتە دەبێت لەم دنیایەدا بآ هیچ داواکارى و تەڵەبێک، خزمەت بکەین.
هەندێکیشیان، خواپەرستى و عیبادەت دەکەنە بەردى بناغەى سۆفیگەرێتى و لەڕێى سەما و گۆرانى و شیعرەوە.. دەیانەوێت، عیشقى ئیلاهى باڵا بەرجەستە بکەن.
بەو پێیەى کەشیعرەکانى حافز، لەم بوارەدا پێشەنگە. موریدانى ئەم تەریقەتە، گرنگییەکى تایبەت بە شیعرەکانى حافز دەدەن.
تێبینى:
( -دانیالڕ لادنسکى- لەساڵى 1948 لە"میسۆرى وڵاتە یەگرتووەکانى ئەمریکا" چاوى بەدنیا هەڵهێناوە. هەر لەهەڕەتى گەنجێتییەوە، عەوداڵى گەڕان و سەفەرکردن بووە... ئەو بۆشاییە ڕۆحییەى کەلەنێو خۆیدا هەستى پێکردووە.. لەهیندستاندا پڕبۆتەوەو هەر ئەمەش واى لێکردووە، کەشەش ساڵى تەمەنى لەوێدا بەرێتە سەر.
لەوآ بۆتە هاوڕێى –ماندیلى- کەیەکێک بووە لەموریدانى –مەهربابا- و لەئەنجامى مانەوەشى لەگەلڕ ماندیلی-دا زانیارى دەربارەى -حافزى شیرازى- وەچنگ کەوتووە. کەدیارە یەکێک بووە لەو شاعیرانەى کە-مەهربابا- زۆر پێى سەرسام بووە. لادنسکى، لەو دەمەوە دەستى داوەتە، تۆژینەوەو شیکارکردنى شیعرەکانى حافز.. لەئێستاشدا لەباشوورى –کارۆلینا- نیشتەجێیەو هەر بەردەوامیشە لەتوێژینەوەو لێکۆڵینەوە سەبارەت بەدنیاى ڕۆحى خودى حافز ز شیعرەکانى.
ژێدەر : Tanrı”nın Kahkahasnı Duydum- Hafiz-ten Aşk Şiirler- Danil Ladinsky- 2005*Mia yayinları İstanbul

سەرنج: (گوێم لەقاقاى یەزدان بوو- ى حافزى شیرازى. بەسەرپەرشتى (پانتا نیرڤانۆ)و لەلایەن(ئایشە گوڕۆلڕ)ەوە لەئینگلیزییەوە، کراوەتە تورکى. دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى Mia، ساڵى 2005    چاپ و بڵاوى کردۆتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە