هاوکۆیی وڵاتانی دیموکراتی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕوکەش دیموکراتی له‌وه‌دایه که ته‌واوی پایه گرنگه‌کانی سیسته‌می دیموکراسی له هه‌ردوو وڵات دا بونیان هه‌یه که بریتین له; بونی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و نهێنی بۆ پەرلەمان و حکومەت. بوونی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێکردن و داد و جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه له یه‌کتری کە مۆنتسکوێ بنیاتنەری ئەو سیستەمە بووە بەو مەبەستەی تەواوی دەسەڵاتەکان لە دەستێکدا کۆنەبێتەوە. ئازادی ڕاده‌ربڕین لە چوارچێوەی ئەویشدا ئازادی خۆپێشاندان و مانگرتنەکان و ئازادی لە پێکهێنانی پارتی سیاسی و ڕێکخراوە پیشەیی و مەدەنیەکان و ئازادی میدیا. بونی ئۆپۆزسیۆن ... هتد
جیاوازی وڵاتانی دیموکراسی لەگەڵ پسۆدۆ دیموکراتەکاندا بونی ئەو دەزگایانە و ناوهێنانیان لە دەستوری وڵات و مەرەکەب خستنە سەر کاغەز نیە، بەڵکو جیاوازی لە شێوازی کار و هەڵسوڕانی ئەو دەزگایانەیە بە چ ئاراستە و بە چ شیوازێك و لە ژێر چ کاریگەریەکی ناتەندروست و نامەشروع یان پێجەوانەکەی.
جیاوازی له‌وه‌دایه که له وڵاتانی پسۆدۆ دیموکرات‌دا ته‌واوی بنه‌ما و پرنسیپە دیموکراتیەکان شێوێنراون و ڕوکهشین. ده‌سه‌ڵاته‌کان تێکهه‌ڵکێشن و له شوێنێکی وه‌کو هه‌رێمه‌که‌مان سه‌رباری تێکهه‌ڵکێشی ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌سه‌ڵاتی حیزبی یان که‌سه به نفوزه‌کان هاوته‌ریبی ده‌سه‌ڵاته‌کان له کار و فهرمانداریدان و بێئاگاترین تاکی کۆمەڵگاکەمان هەستی پی دەکات. بڕیاری پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە درێژکردنەوەی دوو ساڵ بۆ مەسعود بارزانی و ڕێگری لە گەڕانەوەی پەرلەمانتاران و سەرۆکی پەرلەمان و دورخستنەوەی وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆران بە بێ وەرگرتنەوەی باوەڕ لێیان لە لایەن پەرلەمانەوە و مانەوەی بەسعود بارزانی بە سەرۆکی هەرێم پاش بەسەرچونی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی زیندوترین و نوێترین نمونەیە بۆ ئەو تێکەڵ کردنەی دەسەڵاتەکان و کاریگەری نامەشروع و نا یاساییان لەسەر یەکتری . بە پێچەوانەی مەبەستی مۆنتسکوێ بنیاتنەری سیستەمی دەسەڵاتەکان لە هەرێمەکەماندا دەسەڵاتی یاسادانان ڕاستەوخۆ لەژێر دەست و نفوزی کەسایەتیەکان و لۆردەکانی شەڕ و تاکەکانی ناو پارتەکانی دەسەڵات وناو حکومەت و دوائەنجام دەسەڵاتی جێبەجێکردندایە. دەبینین چۆن لە بەرچاوی هەموان تاوانبارانی ڕەشەکوژی ڕۆژنامەنوسان و دەنگە ئازادەکان و بکوژانی شەهیدانی خۆپێشاندانەکان لە بەردەممان دا ئازاد و سەربەستن. ئەم دەستێوەردان و کاریگەریە لە کاروباری دادگاکان لە ئاستێکدایە کە نەك تەنها بە لاڕێدا براوە بەڵکو لە بنچینەوە کلۆر و بەتاڵ کراوە.
هه‌ڵبژاردنه‌کان لە لایەن کەسانی بەهێز و خاوەن نفوز و بەتایبەتی کاتێك لە حوکمڕانی دا بن بە بە ئاراستەی نایاسایی و ناشه‌رعیدا دەبرێن بۆ مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئیتر هه‌ر له تهزویرکاریهوه تاکو کڕینی ویژدانی خه‌ڵك و تاکو ترساندنی جه‌سه‌دی یان ترساندنی نانبڕین و وه‌رگرتنه‌وه یان پێنه‌دانی ئیمتیازات، یان بە بێ هیچ بنەمایەكی دڵسۆزی یان ئیعتیبارێکی مەشروع و لەبەرچاو دانانی کەسانێكی دیاریکراو لە سەرەتای لیستەکانی هەڵبژاردنەکان دا .