حاجی سیاسی

Monday, 09/11/2015, 1:56

3665 بینراوە


... یەکێک لە هەزەلیترین کار و ڕەفتارەکانی پارتی ئەوەیە کە پییوایە هەرچی دام ودەزگا حکومی و تەشریعی و داد لە هەریم هەیە هەر هەمووی خێر و بەرەکەتی (ڕێبازەکەی بارزانی) یە و مەکرەمەیەکی پارتی یە بەسەر خەڵکی هەرێمدا دابەشی کردووە، لەم سیاقەشدا بچوکتری جوڵە کە لە بەرژەوەندی پارتی و کورسیە بە (سرێش) داڕێژراوەکەی سەرۆک نەبێت ئیتر ئەو دامو دەزگایانە وەک موڵکێک کەلەسەر پارتی تاپۆ کراوە، بە پەلە پڕوزکێ دایان ئەخەن و کلیلەکانیشی ئەخەنە یەکێک لە قاسەکانی داهاتی نەوت!... جگە لەوەش (منع السفر) ی نێوان شارەکانی هەریم ئەخەنە سەر نەیارەکانیان و نوکتەیەکیتریش ئەچێتە لاپەڕەکانی (فەرهەنگی پارتی) .....
دیارە پارتی وەک حیزبێک کە بەرژەوەندییەکانی (بنەماڵەی بارزانی) دەپارێزێت بۆتە بەڕێوەبەرایەتییەک بۆڕاپەڕاندنی ئەرکە (مێژوویی و ئەخلاقی!!!) یەکانی بنەماڵە، بەشێوەیەک کە هەندیک کەس و بەرپرسی بچوووکی ناو پارتی بنەماڵەیان کردوە بە (کەعبە) و ساڵ دوازدەی مانگ بە چواردەوریا ئەسوڕێنەوە و دوعا دەکەن.. 
خوایەگیان بۆمان بپارێزیت، بۆخۆمان و بۆگیرفان... 
کەئەکرێت بەم جۆرە کەسانە بوتریت (حاجی سیاسی)، واتە ئەمانە لە جیاتی حەجی ئاینی حەجی سیاسیان کردوە و سوڕاونەتەوە و دوعایان بۆ بنەماڵە کردوە بۆ ئەوەی بنەماڵەکش لە گوناحەکانیان خۆش بێت جا خوای ئەکرد یەکەم گەمژە و یەکەم رابوردوو پیس و چڵکن بێت، یان هەرزەکارێلکی باڵق نەبوو بێت!
ئەوەتا یەکێک لەوحاجیانە زۆر بەڕاشکاوی ئەڵێ .. سلێمانی حکومەتی تیا نی یە ئەگینا ئەبوایە ئەحکامی عورفی لەوشارە ڕابگەیەنرایە (وەک مەنع تەجەولەکانی زەمانی بەعس) بۆ؟ چونکە دەوریان هەبووە لە هاندان و هینانی خەڵک بۆسەرجادەکان و داوای مافەکانی خۆیان بکەن ئەو (ئەییام زەمان شیوعی و ئێستا موچەخۆری پارتی) یە، لای وایە سلێمانیش ئەبێ وەک دەسەڵاتی هەولێر (وەکی برێی) هەردەم شەق و ڕاونان و گرتن و داخستن لە ئارادا بی لەبەرامبەر بجوکترین بەجیگەیاندنی مافی خۆت کە خۆپیشاندانە، بەڵام بەداخەوە نەقاچی هێندە درێژە (زەڕافە ئاسا) و نە بۆکسەکانیشی هێندە دورهاوێژە (هاوەن ئاسا) بۆیە ئەو حاجی سیاسی یە بۆی بلوایە ئەو هێزەزۆرەی پارتی کە (شەنگال) ی ئازاد کردو دواتر بە (قەزا و قەدەر)! کەوتە ژێر دەستی داعش بیهێنایە سلێمانی!تا بە ئارەزوی خۆیان وەک هەولێر و زاخۆ نوسینگە ئیعلامییەکان دابخەن، بەس بەداخەوە نەبۆی ئەلوێ و نە ئەوخەوەشی دێتە دی، چونکە سلێمانی (دارولمولکی بابانە) نەک بنەماڵە... لەوباوەڕەدام ئەوجۆرە حاجییانە دەسەڵاتیان لە سلیمانی هەبوایە شتی زۆر سەیرو عەنتیکەیان دەکرد، دورنی یە هەرچی خەستەخانەیە دایان نەخستایە بەتاوانی ئەوەی گێرەشێوێن و موزاهەرەچی و هەرزەکارە بریندارەکان لەوێ چارەسەریان بۆ کراوە! ئەمەش دژ بە پرەنسیپەکانی ئەوانە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران چونکە موچە خۆر کە داوای موچەی خۆی کرد و (ڕەبایە) کانی پارتی تەقەیان لێکرد و بریندار بو ، ئەبێت لەماڵەوە بکەوێ و کەس نەچێ بەلایا تا عاقڵ ئەبێ و جارێکیتر داوای موچەی خۆی ناکا...
جا ئیوە بیهێننە بەرچاوی خۆتان کەسیکی وەک ئەوحاجی یە سیاسی یە لەوڵاتێکی ئەوروپی دیموکراتی خواز خاوەن دەسەڵات و بڕیار بوایە، چەند شار و گەڕەک هەریمی دائەخست چونکە ڕۆژانە لەو وڵاتانە خۆپیشاندان هەیە و کەسیش نە (منع السفر) ی دەچێتە سەر و نەهیچ دامەزراوەیەکی ئیعلامی قفڵی لێئەدرێ و منع التجول ڕاناگەیەنرێت، هەرچەندە گەر سەرنجێک لە ئەوسای(شیوعی بوون) و ئێستای (موچەخۆری پارتی) ئەوحاجی یە سیاسی یە بدەین تێئەگەین کە بۆ وا دژی خۆپیشاندانە و بۆ وا لەمافی دیموکراسی و پیشەییەکانی تاکی کۆمەڵگا ئەترسێ، چونکە کاتیخۆی کە (شیوعی) بوو بڕوای بەدیکتاتۆریەت هەبوو ئەویش هی پرۆلیتاریا واتە چەکوش و داس، ئێستاش کە موچەخۆری پارتی یە بڕوای بە دیکتاتۆریەت ماوە بەڵام هی بنەماڵە واتە نەوت و دەسەڵات! بەکوردیەکەی ئەوسا و ئیستا بەیەک پرد ئەگەیەنێ بەیەکتر کە دیکتاتۆریەتە ...
جێی خۆیەتی بەوبرادەرە بڵێین حەجت موبارەک و بنەماڵە لەگوناهەکانت خۆش بی و هەردەم گیرفان پڕ بیت بۆڕاگرتنی دیموکراتی ژیردەسەڵاتی (منع السفر) و وەڵامی بەرد بەفیشەک!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە