نهێنی کۆدی دی ئێن ئەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا دۆزرایەوە

Thursday, 12/11/2015, 20:32

4397 بینراوە


زانایان وا بیردەکەنەوە کە کلیلی جینی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزایان دۆزیەوەتەوە و ئەو کۆدەش بەرپرسیارە لە نەخۆش خستنی مرۆڤ و گواستنەوەی ڤایرۆسەکە، بە گۆڕینی ئەو کۆدە وا دەکات کە ڤایرۆسەکە چیدی نەتوانێت کار لە مرۆڤ بکات و نەتوانێت خۆی بگوێزێتەوە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر.
ئەمەش واتای ڕزگار بونی مرۆڤ لە ڤایرۆسی ئەنفۆلنزا و چەند نەخۆشیەکی تریش کە خاوەنی هەمان خەسڵەتن.
بە دروستکردنی مۆدێلێک بە کۆمپیوتەر زانایانی زانکۆی لیدس و نیۆرک توانیان پێکهاتەی ڤایرۆسەکە شی بکەنەوەو بزانن کام کۆدی جینەکەی بەرپرسیارە لە نەخۆشخستنی مرۆڤ.
لەسەر بنەمای ئەم دۆزینەوەیەش زانیان دەتوانن مۆلاریتی دروست بکەن کە بتوانێت کۆدەکان تێک بدات و کارێک بکات کە ڤایرۆسەکە نەتوانێت بە شێوازی ساری خۆی بڵاو بکاتەوە یان نەتوانێت مرۆڤ نەخۆش بخات.
ئەمەش مانای ئەوە نیە کە لە بەیانیەوە کەس توشی ئەنفلۆنزا نابێت بەڵک و یەکەم جار دەبێت لەسەر ئاژەڵ تاقیکردنەوەی لەسەر بکرێت ئەگەر تاقیکردنەوەکان سەرکەوتوبوون ئەوا مرۆڤ بە یەکجاری ڕزگاری دەبێت لە ئەنفلۆنزاو جەند ڤایرۆسێکی تریش کە بە هەمان جۆر کاریگەیریان  لەسەر مرۆڤ هەیە.

نهێنی و وشوێنی کۆدەکە:
بە وتەی بەڕێوەبەری لێکۆڵەرەوەکان  peter Stockley پڕۆفیسۆر لە زانکۆی لیدس ، دەڵێت ئەم دۆزینەوەیە نیشانی دەدات چۆن ڤایرۆس بڵاو دەبێتەوە ، وە ئێمە توانیمان بیدۆزینەوە کە چۆن کۆدەکە تێک بدەیت و نەهێڵیت بگوێزرێتەوە. واتە ئێستا توانای خوێندنەوەی کۆدی ڤایرۆسەکەمان هەیەو دەشتوانین کارێک بکەین کە کۆدەکە تێک بدەین و ڕێگری بکەین لە گواستنەوەی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر.
ئەم کۆدەش شاردرابۆوە لە RNA  ڤایرۆسەکەدا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە