لە ژێر پێستی حەشدی شەعبی چی تێدایە؟!

Wednesday, 25/11/2015, 0:17

3201 بینراوە


بەرایی:
سەفەوەیەکان لە ڕەچەی ئێرانی و بە ئایین شیعەن. لە ساڵەکانی ١٥٠١ هەتا ١٧٢٢ زایینی لە ئێران فەرمانڕەوا بوون. کەسی یەکەمی ئەو دوودمانە کەسێک بووە بەناوی/ شا ئیسمایل سەفەوی/ . بنەکەی حوکمڕانی ئەو کابرایە ئەو کات شاری،،، تەورێز،،، بووە  وهەرلە وێش تاجی شایی لەسەر ناوە. لەسەردەمی دەسەڵاتی بنەماڵەی سەفەویدا ئایینی شیعە بوو بە ئایینی ڕەسمی ئەوولاتە! (ئەوەش بە بێ ڕەچاو کردنی کەمینەکانی دیکەی دانیشتووی وڵاتی ئێران) بە ڕەسمی کردنی ئایینی شیعەش تەنیا لە بەر ئەوە بووە هەستی نەتەوەیی ومیللی هەمووئێڕانیەکان رێکبخەن. تان وپۆی کۆمەڵگا لەسەردەمی سەفەویەکاندا بریتی بوون لە، کورد، ئازەری(تورک)، گورجی، یونانی کە پێکهاتەی ئەو وڵاتەیان دەچنی.
ئەو بۆچوونەش هەیە کە دەڵێن ڕەچەو ڕەگەزوڕیشەی بنەماڵەی سەفەوی لە / رۆژهەڵاتی کوردستان/ بووبێ کە پاشآن کۆچیان کردوە بۆ ئازەربایجانی ئێران (ئەو بۆ چوونە بە هێزە)! کە لە ئاکامدا لە سەدەی یازدە (١١) ی زایینی لە ساری / ئەردەوێڵ / سوکنایان گرتووە. (شاری ئەردەوێل یەکێک لە شارەکانی ئازەربایجانی باشووریە لە ئێڕان و دانیشتوەکانی سەرجەم تورکن).
" تورکەکانی ئاغووز"
ئەو تورکانە لە سەدەکانی ١١ و١٢ زایینی دا نە تەنیا ئازەربایجان بەڵكوم ناوچەی/ ئانادۆڵی/ یشیان کردە تورک زمان. بەڵام تورکەکانی ئازەربایجان بۆ خۆیان لەلایان بنە ماڵەی سەفەوی پادشآیەتی وبنەماڵەی سەفەویان دامەزراند. سلسلەی سەفەوی بۆ پەرەپێدانی ئایینی شیعە ودەسەڵاتی ڕەهای خۆیان لە، 
رێگای ئەو ئایینەوە دەیانخواست کەمینەکانی دیش لە رێگای هێرش وهێزی بەربڵاوی نیزامی وباوەڕمەند بە رێبازی شیعە گەری داسە پێنن. بۆ پێکانی ئەو ئامانجەش حەوجێیان بە هێزێکی زەبەلاح مەزن بوو.ئەوان ناوی ئەو هێزەیان نا / قزڵباش / .کە کەسانێکی دەمارگرژی شیعەئایین بوون.( لە شەڕی قەڵای دم دمدا رۆڵی سەرکی درا بە قزڵباشەکان ودیتمان چۆن خانی لە
پزێڕینیان وادار کرد بە لاقی خۆی بچێتە بەردەستی شای سەفەوی ئەوەش لە خشتەی بەرد قەڵای دمدمیش وە ک سەرهاڵدانەکانی دی سەرکوت کرا!)...!
" قزڵباش یانی چێ؟"
ئەو وشەیە لە دووبەش پێکهاتووە ووشەیەکی لێکدراوە. قزڵ + باش. وشەی قزڵ بە ئازەری(تورکی) یانی ،، زێڕین یان سوور. هەروەها باش ،یانی / سەر/، لە فارسی ناوەڕاستیشدا دەتوانین بڵێن،،، بواش،،، بەواتای سەر یان لووتکە یان سەرووی لە هەمووشتێک! بەوواتایە دەسەڵاتی شیعەی سەفەوی خۆیان لەسەرووی هەموو شتێک دەزانی وهێزی پاراستنی ئایین ودەسەڵاتەکەشیان / قزڵباش/ بووە کە خاوەنی مێژووی خۆیەتی. پێویستە بڵێم لە کاتی خۆیداهێزی زەبەلاحی قزڵباشەکان پێکهاتبوون لە: کورد، ئازەری (تورک)، تالیشی (لە باکوری ئێران دەژین)، (تاتەکان)، فارس. ئەو سەرجەم بافتی پێکهاتەی قزڵباشەکان بووە لە سەردەمی سەفەوی شیعە ئاییدا.
" حەشدی شەعبی (بەسیجی عێڕاقی) و بەسیجی ئێڕانی (حەشدی ئێرانی) چییە؟"
لە دوای هەرەس هێنانی دەسەڵاتی سەفەویەکان ئەو هێزە وردەوردە بەرەو توانەوەچوو. بارودۆخی ناوچە وجیهان گۆڕا.رۆڵی داڕمانی ئیمپڕاتۆڕی عوسمانی کاریگەری خۆی هەبووە. لەسەردەمی سەفەویدا هەتا سەردەمی قاجارەکان وپاشان بنەماڵەی لەرزۆکی پەهلەوی. وڵاتی ئێڕان دەسەڵاتدارانی جۆراوجۆری بە خۆیە بینی کە مژاری ئەو وتارەی من نییە.ساڵی ١٩٨٧ لە شۆرشیک پێکهات وکەوتە سەر ملی گەلانی ئێران بە کوردیشەوە. لە راستیدا خەڵکی ئێڕان بایی فلسێک لەوشۆڕشەدا نە ئاگادار بوون نەش دەیانزانی پیلانی نێونەتەوەیی لەکوێڕا سەرچاوە دەگرێ. دەتوانم بڵێم: کومونیزم وئیمپریالیزمی ئەو کات رۆڵی سەرەکیان بە دەستەوە بوو. کە دوایی ئەنجامی ئەو شۆڕشە بوو بە کۆماری ئیسلامی.
لەو ناوەدا رۆڵی سازمانی/ ناتۆ/ وبەرزە فڕی شای ئێڕان نابێ لەبەر چاو نەگیرێ. ئەفغانستانی سەربە سۆڤیەت وهێنانە سەرکاری تالیبانی سوننە ئایین، کۆماری ئیسلامی شیعە ئایین، دەبوایە رێرەوێک بن دژ بە چەپ وکومونیزم. بیری کومونیزم هەرەسی هێنا، تالیبان دەرکردران،سەددامیان لابرد،داعشیان بۆ دروستکردین، پەڵپیان بە بەشار ئەسەد گرت، بیانووی ئەتۆمیان بۆ ئیڕان چێ کرد، رێبەر ئاپۆیان رادەستی ئاکەپە کرد، بارزانیان کردە کەڵەگا لەسەر خەڵکی هەژاری باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان.......، سەتان گرفتی دیکەیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چێ کرد. ئێستێ سەردەمی سەفەویەکان نییە. کۆماری ئیسلامی بۆتە خاوەنی جوغڕافیایەک بە ناوی ئێڕان کە بە هیچ کلۆجێک بەری نادا. لەوەش بترازێ عێڕاقی درواسێی خاوەنی ٦٥ لەسەتای دانیشتووی شیعە ئایینە. ساڵانە لە وانەیە ٢ میلیون کەس بۆ زیارەتی حەج روو لە عەڕەبستان کەن. لە حاڵێدا پارساڵ و ئەوساڵ ئەگەر کۆکەینەوە (٣٤) میلیون کەس روویان لە کەربەلاونەجەف کردوە!
مەسعود بارزانی ئەگەر باسی دەوڵەتی کوردی نەکردبایە لە لای من سووکتر نەدەبوو.کەس نییە پێی بڵێ تۆ لە شوێنیك باسی فدڕاڵی ودەوڵەتی کوردی دەکەی کە دوو زلهێزی شیعەت لە تەنیشتە،جگە لە وەش ئەگەر دەوڵەتی تورک دەستت لێبەر دا بەرگەی ٢٤ کاتژمێر ناگری.دەوڵەتی کوردوسەربەخۆیی مافی رەوای کوردە، بەڵام بەو چەکدارە ترسنۆکانەی لە دەوری سەری رەشت کۆ کردۆتەوە پێکنایە. فرۆشتنی نەفتی ئەو خەڵکەش بە دزی وفزی سەربەخۆییت بۆ دروست ناکا. کێشەی کورد رێکخستنی بە ئەمەگ وفیداکاری گەرەکە کە پشت بە نەتەوەکەی خۆی ببستێ.
حەشدی شەعبی (بەسیجی ئێرآقی) و بەسیجی ئێرانی (حەشدی ئێڕانی) ئەوڕۆکە هەرهەمان قزڵباشەکانی سەردەمی سەفەوین. هەتا داعش بەرەولاوازی دەچێ دەسەڵاتی ناوەندی بەغدا بە ئەزموونێکی کە دەسەڵاتی تاران داویەتی ،بە هێزتر دەبێ.! رۆژهەڵاتی کوردستان هێزی ئەڕتەش نەیگرتوەوە، بەسیج وەک هەنگی هاژاوە روویان لە کوردستان کرد دارو بەردی وڵاتیان داگرت حیزبۆکەکانی رۆژهەڵاتیش ئەوەزەلیلانە لەبەر چەنگی جەلال کوردکوژومەسعوداسەوزەڵێی دەڵێنەوە! کێشەی خوورماتوو بە رێککەوت چی نابێ. یەکێتی دەڵێ ئێمە نەمانهێناوە، پاڕتی دەڵێ بە ئاگاداری ئەوان هاتووە.! بۆیە بەڕێوەبردنی وڵات گەمەی سیاسی نییە. سەردەمی سەفەویەکان ئەو هێزە ناوی قزڵباش بووە . لەوسەردەمەدا ناوی حەشدی شەعبی وبەسیجە.! دوووڵات عێڕاق وئێران، دووناوچەی ستڕاتیژیک، دوو ناوچەی هەستیار کوا بە رێکاری عەشێرەگەری بنەماڵەیی پێک دێ. مەسرووری کوڕی بارزانی، قوبادی کوڕی جەلال کوردکوژ دەبێ چارەنووسی کوردمان مان بۆ لە نرخ بدەن! چون لە سەردەمی سەفەویدا قزڵباشەکان لە، کورد، ئازەری، فارس، گورجی وتاتەکان پێک هێننرابوون، لەوسەردەمەشدا بەسیج و حەشدی شەعبی، لە کورد، ئازەری ،عەڕەب ،فارس، شعیە، سوونە،کاکەیی (ئێرانی وئیڕاقی)،لەوانەیە ئیزەدیشیان لي هەڵکەوێ، پێکهاتوون.
شەڕکردن لە گەڵ ئەو هێزە وسەرکەوتن بەسەر ئەو هێزەدا تەنیا یەک رێگای هەیە. ئەوەش یەکیەتی نەتەوەیی و بە ستنی کۆنفڕانسی نەتەوەیی بە بێ بیری عە شیرەگەری وبنەماڵەیی. ئێمە هەموومان لە تەختی پاپۆڕێکدا دەژین. ئەو تۆفانەی ناوچەکەی داگرتووە ، ڕەحم بە کەس ناکا. چوون بە خڕوپتوونی ئەیاخەکانی جەلال کوردکوژ لە خزمەت دەسەڵاتدارانی ئێراندان. بە خڕوپتوونی عەشیرەی بارزانی گوێ لە مستی دەسەڵاتدارانی تورکن. داعش بە شاگردی حەشدی شەعبی ونەسیجی ئێرانی نابێ! هەڕەشەکانی کاک مەسعودیش لە داعش ئەوەندەی کاریگەری هەیە کە کاتێک داعش بۆ لای شەنگال هات. دیتمان چەکدارەکانی چۆن خۆیان فرێ دەدا ناو سەیارەو هەڵدەهاتن. لەژێر پێستی حەشدی شەعبی چی تێدایە؟ لە کۆتاییدا سرنجی خوێنەری هوشیار تەنیا بۆ رستەیەک ڕادەکێشم: محەمەدی مەهدی بەیانی بەرپرسی مێحوەری باکوری حەشدی شەعبی شیعە دەڵێ: چوونمان بۆ خوورماتوو پێویستی بە رەزامەندی بەرپرسانی هەرێم نییە! تەنانەت ناووشەی کوردستانیش بەکار ناهێنێ! کاک مەسعود لە ناو ریزێک بەردی زەبەلاحدا تەلەفونی پێیە، وێنەی کێشاوە کە گۆیا لە بەرەکان شەڕی داعشە.بەڵام من دەڵێم: تۆکاری / قورست / هەبووە، دەنا لە بن ئەو بەردانە چدەکەی؟ داعش مەترسیە بۆ ئاسایش نەتەوەیی ئامریکاو هاوپەیمانانی، ئەوان مەجبوورن لە ناوی بەرن. ئێمە دەمێنینەوە بە دەستی بەتاڵ، ئەوجار نۆرەی هێرشەکانی / حەشدی شەعبییە / لەو قۆناغە دا دەبینین کە ئامریکاو هاوپەیمانەکانی زۆر بە هاسانی وەکی مێژووی رابوردوویان پێمان دەڵێن: ئەوە پرسێکی ناوخۆیی عیڕاقە! دەبێ بۆخۆتان (کورد) لە گەڵ بەغدا چارەسەر کەن.!
سرنج: قەومی،،تاتەکان،، کێن؟
تاتەکانی ئێرانی بە شێوەیەکی بەربڵاوو جێ جێ لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس (رۆژهەڵاتی کوردستانیش دەگرێتەوە) وئەلبورز نیشتەجێن.
تاتەکانی قەوقازکێن: قەومێکن لە قەوقاز (قەفقاز) کە زیاتر لە کۆماری ئازەربایجان وباشووری داغستان دەژین.
زمانی تاتەکان : یەکێک لە زمانەکانی ئێرانییە کە لە باکوری ،رۆژئاوای ئێران ( بەشێکی مەزن لە رۆژهەڵاتی کوردستان) کە زۆرترین نزیکی لە زمانەکانی، تالێشی، کوردی، گیلیکی، مازنی، بلووچی ،دا هەیە.
جەعفەر کاریمی
سندوقی کوردستانپۆست.
٢٤/١١/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە