مەراییەکی سەیری نوێنەری سەرۆک و پارێزگاری کەرکوک

Sunday, 29/11/2015, 23:31

4364 بینراوە


ئەودەمەی ڕەفتارێکی  نادروست دەبینم  خوێن لەچاوما دەچۆڕێ و کزەی جەرگم دێ و بەناخی زەمیندا ڕۆئەچم .بەی دەست لەئاست ئەو گەنجانەی کە قێز لەکورد بوونی خۆیان دەکەنەوەوکۆچ دەکەن هیچم پی ناوترێ . ئەوەی لەوو بەڕێزانەم بینی  شکاندنی شکۆی خوێنی  پێشمەرگەبوو وە خستمیە سەر ئەو دوڕیانەی کەبڵێم  ئەم حکومەتە . عەرەب و صەدامیەکانیان لا پیرۆز ترە لە خوێنی پێشمەرگەو خانوادەی سەربەرزی شەهیدان .  لەم ماوەیەدا لەپرسەی ماتەمینی خێزانی شێخ انورعاصی ،  پارێزگاری کەرکوک دکتۆر نەجمەدین م بینی دەست بەسنگەوە وەستابوو  بەخێر هاتنی میوانانی دەکرد وەک ئەوەی خۆی خاوەن پرسە بێ لەلای ڕاستیشیەوە بەهەمان شێوە کاک مەلا بەختیار وەستا بوو ، بەهەردوو بەخێرهاتنی ئامادەبوانی پرسەکەیان دەکرد . بەرپرسەکان زۆر بوون هەژمار ناکرێن کە وەک خاوەن پرسە بەهەنسکەوە پێشوازی میوانانیان دەکرد .بە نوێنەری سە رۆکی هەرێمیشەوە کاک عبدالطیف گلی نوێنەر سەرۆکی هەرێم لەکەرکوک . کەکەسێکی نزیک وخۆشەویستمە  .دەکرێ لێرەدا لەخۆمان بپرسین لەکام پرسەی شەهیدانمانا بەرپرسانمان  بەم شێوەیە هەستیان بە بەرپرسیارێتی کردووەوخۆیان بەخاوەن پرسە زانیوە .بێ گومان نەبووەونابێ تەنها وەک میوان بەپۆشاک وبۆنی مارکەوە بۆ خۆدەرخستن لەڕیزی پێشەوە بۆ چەند ساتێ ئامادە بن .   دەبا بزانن ئەم خاوەن پرسەیە کێ یە ئەوەندە لای بەرپرسان و حکومەتەکەمان پیرۆزە . ئەم کەسە  لەناو جەرگەی سلێمانی لەهەستیارترین و گران بەهاترین  شوێندا خانویەکی هەزاران مەتریان بەخۆڕایی پێ داوەو مولیدەی تایبەتیان  بۆ دابین  کردوە .! ئەو کەسە شێخ ئەنوەر عاصی یە میری عەشیرەتی عبێدە. لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق . بەردەوام داوای ئازاد کردنی صەدام حسێنی دەکرد. تا لەساڵی 2006 دا لەپڕۆسەی {مشروع المصالحە الوطنیە  }دا ئازاد کردنی صەدام حسین و بەعسیەکانی کردە مەرج بۆ سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە .وەلە کۆنگرەی هۆزەعەرەبیەکاندا لە مانگی نۆی هەمان ساڵد بە فەرمی داوای لە نەتەوەیەک گرتوەکان و جامعەی عەرەبی وڕێکخراوی لیبوردنی جیهانی وحکومەتی ناوەند  کرد بۆ ئازاد کردنی صەدام حسێن  . وە لەیادی هەڵبژاردنی صەدامدا داوای بەیعەی کردەوە بۆئەوەی جارێکی دی صەدام حسێن بێتەوە سەرۆک کۆمار گوایە  تەنها هەرئەو شەرعیە  . وە بۆ زانیاری بەڕێزتان بۆ یەکەمین جار صەدام حسێن  لەبەندیخانەوە  قەصیدەیەکی نوسی بۆئەم بەڕیزە و ئەمیش وەڵامی دایەوە بەناوی ئاڵای نەتەوە دەتوانن لەم لینکەدا بیخوێنەوەhttp://women.bo7.net/girls249802  ئەمە جگەلەوەی لەلێدوانەکانیدا کەباسی پێشمەرگەو کوردستانی لێ دەکەرێ  یەکسەر باس لەیەک پارچەیی عێراق دەکات .
 ئیدی ناحەقم مەگرن کە دەڵێم ترسناکترین حکومەت ئەم حکومەتەی ئێمەیە بۆ نائارامی دەرونی تاکەکانی ئەم هەرێمە .ئەگەر نا بۆ دەبێ لەپرسەی سەربەرزی  گیان بەختکراوانی خۆماندا بەرپرسان وەک میوان ئامادەبن لە پرسەی نەیرانیشدا وەک خاوەن پرسە مامەڵە بکەن و بەپرسەی خۆیانی بزانن .
لەکۆتاییدا پێم باشە بەرپرسانی دیاری کراو وەڵامیان هەبێت بۆ خانوادەی شەهیدان  تا بزانین ئەم هەڵوێستە ، هەڵوێستی خوودی خۆیان بوو یاڕێنمایی حیزبەکەیان بوو ؟ !.

تێبینی دەتوانن سود لەم لینکانە وەر بگرن:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە