KURDISTANPOST
قادر نادر
لهههڵاتنهكهی فه‌لاح مسته‌فا له‌كه‌نه‌دا گۆرانه‌كان ڕولیان نه‌بوو !؟
Monday, 30/11/2015, 18:44
4177
بینراوە
گوران ته‌نیا له‌بواری په‌رله‌مانی و میدیایی ، بوێری و داهێنانێكی نوێی هێنایه نێو ژیانی سیاسی باشوری كوردستان ، گه‌رنا گیانی شۆرشگیری خه‌لكیان له‌مه‌یدان و شه‌قامه‌وه به‌ره‌و په‌رله‌مان و میك گرتن وه ك حزبه‌كانی تر برد‌و به‌راده‌یه‌ك ئیستا زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتار و كادیره‌كانی گوران وه‌ك خۆ بهكهڵه ڕشنبیر و هونه‌رمه‌نده‌كان ، پێیان شه‌رمه بێنه نێو كار‌و چالاكیه جه‌ماوه‌ریه‌كانه‌وه ، جونكه ئه‌وان خۆیان پێ له‌نه‌وه‌ی فیرعونهكانی باشوره نه‌وه‌ك هه‌ژاره‌كان ، ده‌بێت گه‌نج و هه‌ژاره‌كان قوربانی بده‌ن ئه‌وانیش وه‌ك جه‌نه‌رال و ئاغا‌كان سه‌ركه‌وتن و قوربانی و به‌روبومه‌كان بكه‌نه هی خۆیان !!. ئه‌مه‌ش خالێكه مروڤ گومان لهراستگویان ده‌كات و هاوكات هه‌ست ده‌كه‌ی ئایندهی سیاسی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه هی ئومێد نیه جونكه خه‌لك فێره ئیراده دروستكردن و قوربانیدان و تێكۆشانی مه‌یدانی ناكات. به‌كورتی ئه‌وه‌نده‌ی میتودی خه‌باتیان له‌پارتی و یه‌كیتی نزیكه به‌نمونه لهشۆرشگیریهتی وه‌ك پ‌ك‌ك نزیك نیه ، بۆیه‌شه گه‌ر پارتی ویه‌كیتیش ببنه ئوپزسیون ، ئه‌وانیش له‌رێگای په‌رله‌مان و میدیا هاوشێوه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن . به‌لام باسه‌یری ئپكك بكه‌ین ، ئه‌وه‌ی كردیه ئه‌و پهكهكهیهی كه‌ئه‌و توركیایه فاشیسته به‌رامبه‌ریان بله‌رزێ و ببینه ئه‌و هێزه پانتایه گه‌وره به‌شێكی گرنگی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه لهبجوكترین كادیریانهوه بۆ بهرپرسهبالاكانیان وه‌ك یه‌ك تیم كار‌و خه‌بات و قوربانیدان ده‌كه‌ن و ده‌جنه مه‌یدان به‌لام له‌نێو گوران گه‌نجه‌كان بۆنارهزایهتی ده‌نێرن و كادیره‌كانی تریشیان بۆ خۆده‌رخستنی میدیایی.
له‌م روژانه له‌كه‌نه‌دا رسوای فه‌لاح مسته‌فا كرا دوباره په‌یامێك بوو بۆ به‌رپرسان كهدهمامكهكانتان هه‌لده‌ده‌ینه‌وه به‌رامبه‌ر سیاسیه‌كانی ئه‌ورپا . به‌پێی زانیاریه‌كان هیج ئه‌ندامێكی گوران به‌شداری ئه‌و جالاكیهی نه‌كرد !؟ له‌كاتێكدا ده‌بوایه ئه‌وا رێبه‌رایه‌تی ئه‌وكاره‌یان بكردایه ، جونكه گه‌وره‌ترین سوكایه‌تی به گوران كراوه ؟ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاریان نیه له‌٢٠١٤ له‌برۆكسل جوینه نێو سیمنارێكی بارزانی و ناره‌زایه‌تیمان له‌دژی هاتنی ده‌ربری ،كه‌جی له‌م بروكسلهی كه سنوری له‌گه‌ل جه‌ندین وولاته‌وه هه‌یه یه‌ك كادیریان به‌شداربوو له‌گه‌ل كامیرامانهكهی كه‌ی ئین ئن لههولهندا ؟
تو سه‌یر بكه كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك كاك ئاراس ره‌شید ، له‌گه‌ل فه‌لاح مسته‌فا خه‌لكی یه‌ك گه‌ره‌ك و یه‌ك قوتابخانه ی ناوه‌ندی دواناوه‌ندی و له‌زانكۆش به‌یه‌كه‌وه بونه ده‌جێت كۆده‌تاكه‌ی پارتی به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان له كۆنگره روژنامهنوسیه باس ده‌كات و گورانهكانی كه‌نه‌داش له‌ماله‌وه دروشم بازی ده‌كه‌ن!!
ئه‌وه نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیداره ( فیرعه‌ون بونی كهسیتی ) كهژههره كوشنده‌كه له‌و ئه‌دیب ونوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و شاعیرانه سه‌رجاوه‌ی وه‌رگرتوه ، كه‌خۆیان له‌خه‌لك جیابكه‌نه‌وه گوایه ئه‌وانه توێژهكی جیان ، نابێت تێكه‌ل به‌خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و سیاسی بن به‌لام بۆ وه‌رگرتنی پله‌ی ئیداری و واژوكردن بۆ دیكتاتوریه‌تی بارزانی كارمامز ئاسا راده‌كه‌ن ؟ دواتر ئه‌وانه جیان له‌خه‌لك جیاتره ؟ گه‌ر ترسنۆكی هه‌لپه‌رستیان نه‌بێ ، گه‌رنا له‌ماله‌وه و نێوان خۆیان وه‌ك خه‌لك ده‌لێن ئه‌و ده‌سه‌لاته ناپاك و گه‌نده‌له !! ئه‌ی بۆ ووشه‌كانیان به‌ناوی خۆیان ده‌رنابرن ؟ جه‌ندین جار له‌م سویده دژ بهراسیست و كاره تیرۆریسته‌كانی گروپه ئیسلامیه‌كان به‌ده‌یان كه‌سایه‌تی به‌رزی سیاسی و به‌سه‌دان نوسه‌ر و كه‌سایه‌تیان له‌رێزی پێشه‌وه ده‌رون ، به‌لام نوخبه‌ی روشنبیر و مامۆستایانی زانكۆی ئێمه هه‌مووكات هه‌لویستی ئه‌خلاقیان له‌جاو گه‌نجه شۆرشگیره‌كان له‌دوای دواوه‌یه !؟ له‌هه‌موی قێزه‌وه‌نتر خه‌لك به‌گشتی هه‌مووی ، جاوی له‌وه‌یه خه‌لكی تر بیكات خۆی پێشنیاز و لێكدانه‌وه‌ی بۆ ببكات !!؟ ئاخر خه‌لك بێزاربوه له‌وهه‌موو قسه زل و رێنیشانده‌ره !؟ پوستیان بهخهلك ودهنگانێكه وێنه‌ی جوانی له‌قوربانی و هیوا یان پێ ببه‌خشنه‌وه . له‌كۆتایش ده‌لێم نازانم ئه‌وسوپایه قسه زله له‌حزب و كه‌سایه‌تیه‌كان چون شه‌رم له‌خۆیان ناكه‌ن كه‌ئه‌وه‌نده بێ ئیراده‌ن ؟ تێشناگهم یه‌كێك دژ به سیسته‌مێك بێ جون ده‌توانی ته‌نیا به‌نوسین یان له‌ماله‌وه ئوپزسیونی بن دیوار بێ؟
بۆ بینینی فلیمی هه‌لاتنی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم سه‌یری ئه‌و لینكه بكه
http://www.17shubat.com/index.php/ku/home/15-kurdish/knews/445-2015-11-28-21-11-51
قادر نادر
© 2019- Kurdistanpost