مێژووبە بێدەنگی دەماندوێنێ!

Thursday, 03/12/2015, 0:25

2670 بینراوە


با ئێمە بەدەنگ مێژوو بخوێنینەوە. لە چەند رۆژی رابوردودا چاوم بە چەند بابەتی گرینگی مێژووی خۆمان کەوت کەتۆزی زەمان و گرێ کوێرەی بێدەنگیی چینی رووناکبیرورۆژنەماوان وشاعیروخاوەن هەست ودڵسۆزی وڵات هەرواقفڵی بێ بەختی لەسەرداناوە. نەتەوەیەک بۆخۆی لەسەرخۆی وەجواب نەیە تاڵەبانی وبارزانی وحیزبەکانی ئوردووگانشینی رۆژهەڵاتی کوردستان لێی دەبنە دمڕاست. زمانی مێژوو زۆر بڕڕایە،ئەگەر نوێی نەکەیەوە بێبەختی یەخەمان دەگرێ ولە دەستپێکی هەزارەی سێدا ئەو حاڵورۆژمان دەبێ. لەکۆمەڵگای ئێمەدا کەسانی دڵسۆز وکارافرەن. بەڵام کە کۆمەڵگا تووشی نەهامەتی هات وەک سەردەمی رێنساسمان بەسەردێ، زانا لێهاتوومان بەدەستی خۆمان بێ بایی دەکەین وکەسایەتیان ترۆردەکەین.
ماوەیەکە خەریکی خوێندنەوەی ١١ بابەتی خامەڕەنگینی کوردناس ومافناس بەڕێز حەسەن ئەیوب زادە، م. ( پێداچوونەوەی، پێداچوونەوەیەک، وتەزویری مەلاعەوڵای حەسەنزادە،،حەیاکی،، ) چەندین جار ئەو ١١بەشەم خوێندۆتەوە هەرچی فشار بۆ زاخاوی مێشکم دێنم ودەڵێم : ئەو جینایەتەی کە کورد وبەرپرسی کورد بە فیتی نەیاری کورد کردوویەتی باوەڕی پێنەکەم بۆم نالوێ.! تۆ بڵێی کۆمەڵگاکەمان ئەوەندە دواکەوتووبێ؟ دەبێ کەسێکی وەک جەلال تاڵەبانی وهاوفکرەکان لە/ ی،ک،ن، / دا لەسەر ناوی نیشتمان ورزگاری نیشتمانی ئەوەندە پەست وزەبوون بن کە یارو هاوڕەگەزو هاونیشتمانی خۆیان وەک قۆچی قوربانی بەرنە بەر بارگای قەسسابی دەهروبۆ رازی کردنە وان مێشکی تاکی کورد بکەنە خۆراکی بەردەمی بەوری برینداری زەمانە تا دەستخۆشانەیان لێوەرگرن!
ئەو١١بەشە بەڵگە ی زۆر گرینگی تیدایە. جگە لەو بەڵگانە لێکدانەوەوشیکاری بەڕێز، حەسەن ئەیوب زادە ئەوەندی دیکە لاپەڕەکانی خەمناکی بەشیک لە مێژوومانی هەڵداوەتەوە. بۆ ئەوکارەش زەحمەتیەکی یەکجار زۆر وبوێرانەی تەرخان کردوە.ماندوونەبوونی لێدەکەم، بۆ ئەوهەمووە دڵسۆزیەی کە لەحاند نەتەوەکەی کە وەئەستۆخۆی گرتووە.
پەڕتووکی/ خولیاومەرگی ڕەحمانی کورد، خوڵیای کوردستان ( مەبەست شەهید قاسملوویە) ، لەنووسینی خاتوونێکی فێنێزوئیلایی، بەناوی / کارۆن پڕۆن هۆبێر/ کە بەشێک لەبەسەرهاتی نەمر د،قاسملوو دامەزرێنەری حیزبی دێمۆکڕاتی ئێران ( پاشناوی ئێران بە حیزبی دێمۆکڕات لەسەر رامانی قاسملووبووە) سەرەتا بە زمانی ئیسپانیولی وپاشآن لە ساڵی ٢٠٠٩ کراوەتە ئینگلیزی.
ساڵانێکی دوورودرێژە بەڕێز کاک فەتاحی کاویان دەناسم. ئاگاداری ئەوەهەم کە لە زمانی ئینگلیزیدا شارەزاییەکی زۆر باشی هەیە. بەڵام بەداخەوە ئێستێ لە کۆی سەنجەق تووشی نەخۆشی ئالزایمێر بووە. پیش ئەو نەخۆشییە مەلاعەوڵای حەسەن زادە( حەیاکی) داوای لێکردوە ئەو پەڕتووکەی لە ئینگلیزی بۆ بکاتە کوردی.( بە گووتەی، ح،ئەیوب زادە). مەلاعەوڵای فێلە بازیش هاتووە ئەو پەڕتووکەی بەکەیفی خۆی ئاڵوگۆڕ کردوە! وەک کەسێکی شارەزا لە ئینگلیزی بێ، نوسیویە/ ئیدیتۆر/ وپێداچوونەو پەڕتووکە بۆ خۆم کردوومە! مەڵا کوردیش بە باشی نازانێ،ئەگەر وانەبا دەبوایە لە هەندەران ولە ئوردووگای کۆیە سەدان کۆڕو کۆمەڵ وشارەزای زمانی کوردی پەرەوەردە کردبا، لەوەش بترازێ دەبوایە دەیان کتێبی لەسەر مێژووی ئەدەبی کوردو زمانی کوردی نووسیبا.
لەوکورتەوتارەدا من خۆم لە قەرەی پێنووسی بەڕێز حەسەن ئەیوب زادە نادەم.ئارەزوومە رۆژێک ئەو ئیمکانەی بۆ بڕەخسێ بیکاتە پەڕتووکێکی بەنرخ وبیداتە دەست چاکناس ودوورناسی تاکی کورد.لەو١١بەشەیدا کە بڵاوی کردۆتە هەر دێڕێکی بۆ مرۆڤی کورد جێگای سرنجە ( لەداهاتودا دەبێتە چەند بەش من نازانم).بەتایبەت لە ترۆڕکردنی شەهید قاسملووداباسی رۆڵی / جەڵال تاڵەبانی / دەکا. ،، من دەڵێم جەلال کوردکوژ،،.
لە یەکێک لە بەڵگەکاندا (ژمارە ٣٥ خاڵی ٥) جەلال، رۆژی ٢٨/٩/١٩٩٥ نامەی بۆ بۆجبارفەرمانی نووسیوە ( روحی شاد بێ) بە خەتی خۆی، بۆی دەنووسێ کە بەرپرسوکارگێڕی کۆماری ئیسلامی (کاربەدستانی ئیتلاعات) سوورنەبوون لەسەر بە پەلە دەرکردنی ح،د،ک،ئێران! بەڵكوداوایان لێکردوم هەوڵبدەم لەگەڵ / مەلاعەوڵای حەسەنزادە،، حەیاکی،،/ بە هێمنی وشێنەیی وخشکەیی بۆدەرکردنیان کار بکەین (ئەوەی کە لەو سێ دەیەداکراوە هەرەها لە بە گەڵگەکانی دیکەدا بە ئاشکرا باس لە رۆڵی تاڵەبانی دەکا لە ترۆری دوکتور قاسملوو)!مرۆڤی کورد دەبێ سەری سووور بمێنێ لەو هەموە بێ ئەخلاقی وبێ ویژدانی ئەو کەسە کە بەڕاشکاوی بۆ مانەوەی خۆی چی بەسەرکورد هێناوە! لەوەش بترازێ کەسایەتیەکی وەک مەڵاعەوڵاش رێک بە بارتە قای جەلال کوردکوژ تاوانبارە. بێ دەنگی بەرپرسانی دیکەی ئەو حیزبەش کەمتر نییە لەو سیاسەتەی کە جەلال پەیڕەوی کردوە. دوای راودوونان لە لایان قیادە مووەقەتی عەشرەی بارزانی لە رۆژهەڵات ونیشتەجێکردنیان لە کۆیە هەزاران رووداوی تاڵ بەسەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا هاتووە کە هەموویان بە شاراوەیی ماونەتەوە. بەڵگەکانی خەساندنی ئەو حیزبانە ئەوەندە زۆرن کە کەسیان متتەقیان لێنایە.
هۆیەکەس روون وئاشکرایە، تەوای بەرپرسانی ئەو حیزبانە لە بە کوشتدانی منداڵی کورد هەم بە شێوەیەک بەشدارن وبە شێوەیەکیش بەرپرسن. لێرەدایە کە خۆیان لە بەرپرسایەتی دەدزنەوە. بۆیە هەموو بێحورمەتیەک لەودەسەڵاتە گەندەڵە قەبوڵ دەکەن. هۆیەکی دێکەی سەرەکیش دواکەوتوویی کۆمەڵگەکەمانەکە کەسانی وەک تاڵەبانی و بارزانی وبەرپرسانی حیزبی لە ناو ئوردووگاکان بە قارەمان ورزگاریدەرپێناسەدەکەن.
ئەو هاوڵاتیانەی ئێمە کە لە ناو خۆی وڵاتدا خەریکی دەستوپەنجە نەرمکردنن لە گەڵ ژیانی دژواری رۆژانەیاندا قەت جێگای گازەندە نین. خەڵک لەبەر ترس وگرانی ونەهامەتی وزیندان ئێعدام تەنیا لەفکری ژیان ونانی رۆژانەی خۆی دایە. بەڵام لە هەندەران تاکی کوردی لێ دەژی، کەشوو هەوای هەندەرانیش ئازادە هەرکەس دەتوانێ رووی راستیەکان وەردەخا. کەسانێک هەن دەروێش ئاسا شەورۆژ خەریکی پێدا هەڵکوتنن بەو حیزبانەی کە ئەورۆژگارەیان بۆ پێکهێناوین! تەنانەت ئەگەر کەسانێک هەبن بە قسە یان بە نووسین رەخنەیان لێ بگرن، تووشی جنێووقسەی نابەجێ دەبنەوە! ئێستێش نەمزانی لەسەرحێسێبی کام خەباتو تێکۆشانی جەلال تاڵەبانی ماوەیەک لەمە وبەر/ دوکتوڕای ئیفتخاری! / پێدرا.! هەر نەتەوەیەک لە بێدەنگی مێژوو تێنەگا،هەرنەتەوەیەک بۆ خۆی مێژووی خۆی بە دەستی تۆمارنەکا رێک ئەوەی بەسەردێ کە بەسەرمان هاتووە!
جەعفەر کەریمی
سەرچاوە: بابەتەکانی رێزدار حەسەن ئەیوب زادە
سەنج بۆ خوێنەری هوشیار: هەتا ئێرە بەڕێز حەسەن ئەویوب زادە ١١ بەشی بڵاو کردۆتەوە،نازانم چەند بەشی دیکەشی ماوە کە بڵاوی کاتەوە. من لەسەر ئەوباوەڕم کە هەمووکوردێک کە بە ڕادەی سەرەدەرزیەک هەستی کوردایەتی ونیشتمانی تێدابێ پێویستە ئەو بەڵگەنامانەی نووسەری رێزدار بخوێنێتەوە. خۆزگە توانیبای بیکاتە پەڕتووکێکی بە نرخ بۆ ئەو منداڵانەی کە دوای ئێمە لە دایک دەبن. لەو چەند بەشەدا بەڕوونی وراستەوڕاست رۆڵی جەلال تاڵەبانی وعەبدوڵلا حەسەن زادە ( حەیاکی ) هەرکامیان بە شێوەیەک لە ترۆرکردنی شەهید قاسملوودا دەردەکەوێ.هەرکامیان بە شێوەیەک لە گەڵ کەسانی دیکە ئەو/ داوەیان / راخست تا ئەوکارە ترۆریستیە بە گاتە ئەنجام.! ئێستێش دێمۆکڕاتەکان و کۆمەڵەکان ( شکورزۆرن) لە کۆی سەنجەق وزڕەگوێز چاوەڕوانی بارانی ڕەحمەتی خودان کە ئامریکایان بۆ بکاتە فریادڕەس وەک ساڵێ ١٩٧٨ کە شآیان بۆ رووخاندین ئەو جارەش خلۆربنەوە رۆژهەڵاتی کوردستان!
سرنج بۆ خوێنەری دوورناس: ئەوەئ کە لە وەرگێڕانەوەی ئەوپەڕتووکە جێگای سەرسووڕمانە ئەوەی مەلا عەوڵای حەسەنزادە ( حەیاکی) خۆی وەک ئیدتۆڕپێناسە کردوە! لە حاڵێکدا کەسی /ئیدیتۆڕ/ دەبێ هەرنەبێ جگە لە زمانی دایکی ٢یان ٣ زمانی دیکەشی وەک ئاکادیمیا خوێندبێ. مەلای لێ قەوماوی دەشتی کۆیە کوردیەکەش بە باشی نازانێ.

سندوقی کوردستانپۆست.
١/١٢/٢٠١٥


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە