هەشت ملیار دۆلارەکەی سعودیە، خیانەت و فێڵێکی ترە

Sunday, 06/12/2015, 12:44

5193 بینراوە


 پەندێکی ئەمەریکی هەیە دەڵێت: "فێرم مەکە چۆن ماسی بخۆم، بەڵکو فێرم بکە کە چۆن ڕاوی ماسی بکەم، تاکو هەمووژیانم ماسی بخۆم".
هەموو دەزانین کە "هۆکار و ئەنجام " هەمیشە پێکەوەن.مەسعود کاتێک یاری بەئاگر دەکات، مانای وایە باکی لە سزادان نییە باکی بەوەش نییە لەو دنیا ئەگەر زیندووبوونەوە هەبێت بخرێتە دۆزەخ، چونکە هاشمییەکانی ئالسعود لەگەڵ خۆیاندا مەرەخەسی دەکەن.ئاینەکان فێرت دەکەن ژیان ڕەت بکەیتەوە بۆ ئەوەی لەم زیانەدا کۆیلەبوونت قبوڵ بێت.
گرنگە مرۆڤ بە وریاییەوە ئاگای لە سەرچاوەی هزریی خۆی بێت، هاتنی ئەم پارەیە لە سعودییە، یان پڕوپاگەندەی هاتنی ئەم پارەیە مانای وایە مەسعود بە کەماڵی ئیسراحەت لە سەرکورسی فۆڕمیکاکەی دادەنیشێتەوە و دەبێت قبوڵتان بێت کە هەر ئەو سەرۆکتانە بۆ هەتاهەتایە.
 هەواڵەکە واهاتووە کە مەسعود پەیمانی بە پاشای سعود داوە پشگیری سونەکان بکات، بۆیە پاشای سعودیش ئەم پارە زۆرەی پێشکەشی مەسعود کردوە.مەسعود لەو پزیشکە دەچێت، کە خەڵک چارەسەر دەکات، بەڵام خۆشی نەخۆشە.ئاخر هێنانی داعش وئەو هەموو عەرەبە سونە و بەعسییانە بەس نەبوو بۆ کوردستان، ئێستا دەتەوێت توشی گێچيڵێکی ترمان بکەیت؟
مرۆڤ ناتوانێت گەشبین بێت بەرامبەر بەوەی ڕوو دەدات، چونکە گەر بەم پارەیەی، کە مەسعود لە ڕێگەی سواڵکردنەوە پەیدای کردوە تا موچەی خەڵک بدات، ئەوە تەنها فێری خەڵکی دەکات چۆن ماسی بخۆن، بەڵام نایانەوێت خەڵک فێری ڕاوە ماسی بکات، چونکە دەزانێت ئەگەر خەڵکەکە فێربن ئەوە هەرگیز مەسعود و نمونەکانی نابنە نمایندەی گەلێک کە قوربانی بۆ ئازادیی داوە.
 ئەم پیاوە قەشمەرەی ئیدیعای ئەوە دەکات کە سواڵی ووڵاتانی کەنداوی کردووە لە پێناوی لوقمی خەڵکدا، ئەوە مانای وایە زۆر نەفام و داماوە.خەڵکی مافی خۆیانە بپرسن لە دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی و ڕوخانی بەعس، ئێوە نەوتی کوردستان هەراج دەکەن، ئەی کوا پارەی ئەو هەموو دزییە.ئەی ئەو هەموو پارەی لەگومرگ و بازرگانییەکانتان کە بۆتان دەکەن کوانێ ؟ ئەی ئەو هەموو پارەیەی لە بەغدادەوە بۆتان دێت کوانێ ؟ ئێمە ناگەڕێینەوە بۆ پارەی ئاشبەتاڵ و گومرگی برایم خەلیل و بازرگانی کوڕ و برازا جەربەزەکەت لەگەڵ عودەی سەدام و هەموو ئەو بازرگانییە ناشەرعییانەی کە کەس نازانێ سەرەداوەکانی لەکوێوە سەرچاوەیان گرتووە.
ئێستا لەم کاتەدا لەمێدیای حیزبەکەتانەوە پڕوپاگەندەی ئەوە دەکەن، کە سەرۆکی کوردستان لە گەشتە دبلۆماسێکەیدایە لە کەنداو.لەدنیادا بووە سەرۆکێک بڕواتە دەرەوەی ووڵاتەکەی ئاڵای ووڵاتەکەی نەبات.خۆخەڵک وەک ئێوە گێل نییە ؟ لەدنیادا هەموو کارگە و کارخانەو بەنزینخانەیەک ئاڵای خۆی هەیە، ئەوەی ئێوە ڕووی لەکوێ کرد لەسەر مێزەکە دایدەنێ بۆ خاتری ئەوەی بناسرێتەوە.
 من لەوە ناگەم خەڵکی ئێمە بۆ لە پیاوێکی وەک تۆ دەبورن ؟ ئەوەتانێ ئێمە کارەساتەکان فێری هیچمان ناکات و لوتبەرزیی تۆ زۆر لەشان و شەوکەتت نایە، چونکە لەگەشتەکانتا دەتبینین کە چەندە تێکشکاویت و لاوازی داگیری کردوویت.پرسیاردەکەین داخۆ ئەوەی لە هاشمییەکانی سعودییە وەردەگریت پارەی ئەو ژن و کچە کوردە یەزیدییانە نییە، کە لە شیانت خستتنە بەر دەستی داعشەکان، لەملاشەوە دەتەوێت وەک خێرێ شای سعود پێمان بفرۆشیتەوە؟ لەم لاشەوە بە خەڵکی بڵێیت من گەر بەسەرۆکی بمێنمەوە ئەوە موچەکانتان دەدەمێ! برا تورکەکانیش لەڕێگەی دەرمان و کاڵا و خۆراکی بەسەرچووەکان بە دەستەکەی دیکەیان لێتان وەردەگرنەوە.
 لاتان سەیر نەبێت نیشتمانێک لە سەر دەریای نەوت و گاز بێت و لەسایەی سوڵتانێکی ترسنۆک و بێشەرم دڵی خۆت بەسواڵ و سەدەقە خۆش بکەیت.
مەسعود چونکە خۆی پارەی خیانەت دەخوات، دەزانێت هەڵبژاردنی رێگای شەریفانە خەڵکی فێری ئەوە دەبن بە رەنجی شانی خۆیان پارە پەیدا بکەن، ئەوسا سنور لە نیوان خیانەت و نیشتیمانپەروەرییدا دادەنێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە