براڤۆ

Monday, 07/12/2015, 1:10

3206 بینراوە


( ئەوەی ڕاستی نازانێ دەبەنگە، ئەوەی ڕاستی ئەزانێ دانی پیانانێ.. تاوانبارە .. بێرتۆڵد برێشت)
... دواجار (حاجی یە سیاسی) یەکانی پارتی بەدەم دانسی (ساڵسا) وە پەردەی بێجورئەتیان دڕاند و بڕیارێکی مێژوویی و دانسقەیان دا، ئەویش کارکردن بۆ دادگایی کردنی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەتۆمەتی خیانەت کردن!! لەکورد و خوێنی شەهیدان و ... و .. هتد، سەرەڕای دەستخۆشی لەم هەنگاوە مەزنە، هیوادارین پرۆسەی دادگایی کردنەکە بە بێ تێوەگلانی ئەم و ئەو بەڕێوە بچێ و ڕێگەنەدرێ ئەوزاتە ئەمجارەش بۆی دەرچێ، چونکە هەموبنەماکانی خیانەتی نیشتیمانی و ئەخلاقی!! لەئارادایە کەبەتاوانی(خیانەت کردن لە کورد و کوردستان) دادگایی بکرێت... لێرەدا چەند بنەمایەک بۆڕای گشتی ئەخەینەڕو
- کاتیک (نەوشیروان وگۆڕان) پشتیان کردە کۆماری مەهاباد و بەهەڵەداوان ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان بەجێهێشت، لە (ئۆلۆمپیادی ئاراس) بەشداریان کرد و بە مەلە پەڕینەوە و چونە سۆڤیەتی ڕەحمەتی کە (جەمهوریەت) یش دامەزرا نەوشیروان گەڕایەوە و لەبەغدا وتی .. من لەخوار (... ) عبدولکەریم قاسمم! 
- دوابەدوای ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥، نەوشیروان مستەفا ڕەنج و خوێن و فرمێسکی چواردەساڵی گەلەکەمانی کرد بە قوربانی دەست ماچ کردنیکی (شاهەنشا اریا میهر) و ڕایگەیاند کە ئیتر کاری ئەو تەواو بوو(کاری من تمام شود)، بەمەش دەرکەوت کە ئەوزاتە (بەگرێبەست) سەرکردایەتی بزوتنەوەکەی ئەکرد تا ئەوکاتەی (ئاریا میهر) ئەڵی بەیانی مەچۆ بۆدەوام ئیتر ئەوزاتەش ناچێت بۆدەوام.. هەرچەندە دەستماچ کردن و خۆ بە بچوک زان لەلای نەوشیروان و گۆڕانەوە زۆر ئاسان و باوە، هەمو دیمان چۆن ئەوزاتە بۆ پلەوپایە لە کۆنگرە دەستی مامی خۆی ماچ کرد!!
- لەگەڵ هەڵگیرساندنی ئاگری شۆڕشی نوێ، بۆلیدانی پێشمەرگە و تێکۆشانی گەلەکەمان، نەوشیروان مستەفا و گۆڕان هەمو ڕێکخستنی خۆیان کرد بە(مەفارز خاسەی جاش) بۆ لێدانی ئەوشۆڕسە تازەیە تەنانەت جاشی واهەبوو بەکوڕی نەوشیروان دەژمێردرا!!
- کاتێک نەوشیروان نەیتوانی بەرامبەر نەیارەکەی بوەستێ لە ٣١ی ئاب دا سوپای عێراقی هێنایە هەولێر و بەسەدان پێشمەرگە ومەدەنی بونە قوربانی وهەردەبابەیەک ئاڵا (زەرد) ە کەی گۆڕانی پێوەکرا و لەسەر تەلاری پەرلەمانیش ئاڵایەکی گەورەی عێراق هەڵکرا، هەرلەوتەلارەوە نەوشیروان و دەستەیەک لە موخابەراتی عیراقی کۆبونەوەیان کرد بۆچونیەتی (زەرد) کردنی پایتەخت و لەبەرچاوی کامێراکان نەوشیروان ڕایگەیاند کە سوپاسی (سەرۆک سەدام) دەکات لەگەڕانەوەی ناوەختیان بۆ هەولێر!!
- هەرکاتیک چەند سەربازیکی تورکی لەشەڕی دژ بەگەریلاکانی پ ک ک ئەکوژرێن، نەوشیروان مستەفا ڕائەکاتە ئەنقەرە و بەدەم هەنسک و قوڵپی گریانەوە سەرەخۆشی لە حکومەت و خەڵکی تورکیا ئەکا کە ئەو پۆلە (شەهید!)ە مسۆگەربەربەهەشت دەکەون بە پیی جێی بەتاڵ و شوێنی چۆڵ!!
- نەوشیروان مستەفا هەرچی داهاتی نەوتە لەلای خۆی (مۆنۆپۆل) کردوە و چەنداجاریک لەگەڵ بەغدا تێکی داوە و وای کردوە بەغداش لەبەرامبەردا موچە نەنیرێت تاهەریم و بەغدا بکا بەگژ یەکا و خۆشی وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچی و بڵی.. ئەوەتا بەغدا بودجە نانێرێت کەواتە موچە (یۆخ).. بەڵام کوڕەکەی نەوشیروان بۆ دەعوەتکردنی لۆتیەکی ڕاپی ئەمریکی تەنها (٦٥٠) هەزار دۆلاری سەرف کردوە!!
- سەرەڕای ئەوەی لەگردەکەوە لەلایەن نەوشیروانەوە بەفەردە تاج و نەجمە و خەت و ئەستێرە دابەش کراوە بەسەر ئەندامانی حیزبەکەی و بنەماڵەکەی، کەچی لەبەرامبەر (داعش) دا یەک ئێوارە لە (شەنگال) خۆیان بۆ نەگیراو بەهوتافی( کوردستان یان نەمان) تا دهۆک بە هەڵەداوان رایان کرد و خێری (گەریلاکانی باکور) بنوسێ ئەگینا تا ئەمڕۆش نەوشیروان و بنەماڵەکەی ئەبوایە بەدوربین( شەنگال) یان ببینیایە!!
- لەم ماوەی دواییەدا نەوشیروان هێزێکی سێ فەوجی تورکی هێناوە و لەنزیک گردەکە جێنشینی کردون و نە پەرلەمان و نەحیزب و نەهیچ دەزگایەکی هەرێم ئاگای لێبوە و گوایە بۆئازاد کردنەوەی موسڵە، هەرچەندە پێشتریش دوسەربازگەی گەورەی لەدەورو پشتی گردەکە هەبوە بەبیانوی بونی هێزی لۆجستیکی!!
- نەوشیروان و گۆڕانخوازەکانی بەنەماڵەکەی کاری سیخوڕی ئەکەن بەسەر هێز و جموجۆڵەکانی گەریلاکانی باکورو دواتر وەک زانیاری ئەیدەن بە سوپای تورکی و بۆ ئەمەش ئەڵین.. ئەمە لەڕێی خوا ئەیکەن تا خوا لێیان ڕازی بێ چونکە موسوڵمانی چاک ئەوەیە قەدری دراوسێکەی ئەزانێ!!
ئەمانەی باسمان کرد مشتێکن لە خەرمانی خیانەتەکانی نەوشیروان و بنەماڵە کەی، کە دەلیلی حاشا هەڵنەگر و بنەمای یاسایی لەبەرچاون کە تاوانی (خیانەت) ڕێک بەباڵای هەم خودی نەوشیروان و هەم حیزب و بنەماڵەکەیەتی، هیوادارین دادگا دادوەریک لە (بنەماڵەی بارزانی) یەوە بۆ ئەو دادگایکردنە دەست نیشان بکات چونکە بە مێژووی دور و درێژی ئەو بنەماڵەیە خیانەت وەک ڕێبوارێکیش بەلایاندا نەڕۆیشتوە هێندە ڕابوردیان پاکە بەسابون و شامپۆ بەراورد دەکرێن...
بەڵام پرسیار ئەوەیە ئاخۆ نەوشیروان و بنەماڵەکەی لەسەر خیانەتی (ئاشبەتاڵی ٧٥) ٧٥ جار ئیعدام بکرێن یان لەسەر ٣١ی ئاب ٣١ جار!
بژی پارتی خەمخۆری کورد و کوردستان .. براڤۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە