کیشەى نێوان سەرباز هەورامى و مەسرور بارزانى ملیارەها دۆلار لەسەر خەڵکی کوردستان کەوتووە

Thursday, 10/12/2015, 16:51

10515 بینراوە


بەهۆى لایەنگیرىکردنى تەواوى سەرباز نالە هەورامى بۆ باڵى نێچیرەڤان بارزانی، ئێستا کێشەى گەورە کەوتۆتە نیوان مەسرور و سەرباز هەورامی، کە سەرەتا لە کۆنگرەى 13ى پارتی ئەو ناکۆکیە تەقییەوە و هەتاکو ئەمرۆش درێژەى هەیە. لە کۆنگرەکەدا مەسرور بارزانى مافى ڤیتۆى بەکار هینا و دەرفەتى خۆ پاڵاوتنى سەرباز هەورامى بۆ سەرکردایەتى پارتی قبول نەکرد و خستیە دەرەوەى بازنەى هەڵبژاردنەوە، ئەمیش بە بیانوى ئەوەى کە ناوبراو بۆ خۆی گەندەڵە و دەیەوێت چاکسازى بکات،  نەک تەنیا لەبەر ئەوەش دواجار لە خولى پێکهێنانی حکومەتى هەرێمیشدا کە جارێکى تر نێچیرەڤان بارزانى کاندیدى کردەوە بۆ وەزیرى سامانە سروشتییەکان دیسان مەسرور بارزانی مافى ڤیتۆى بەکار هینایەوە و ئەو دەرفەتەشى لێسەندەوە، هەرچى نێچیرەڤان بارزانى بوو بە بیانوى پاراستنى یەکیتى بنەماڵەکەى،  ناچار ئەوەی مەسرور بارزانى قبول کرد، بەڵام لەهەمان کاتدا سەرۆکى حکومەت بۆ راگرتنى دڵى سەرباز لە پشتى پەردەوە دەسەڵاتێکى زۆرى پێداوە، لەوانە لەنزیکەوە سەرپەرشتى گرێبەستەکانى حکومەتى هەرێمى دەکرد و وەکو هەموو لایەکیش ئەو راستییە دەزانێت کە سەرباز هەورامی وەکو بەشێکى زۆرى دەسترۆیشتوەکانى پارتی خەریکى قومارە و شەوانە چەندین دەفتەر دۆلار لە سەر مێزى قومار دەدۆڕێنێت، کە مەزەندە دەکرێت بە ملیونان دۆلارو یۆرۆ.
بەپێی ئەو زانیاریانەى کە لە سەرچاوەیەکى باوەڕپێکراوەوە  پێمان گەیشتووە، لەم دواییەدا سەرباز هەورامی لەسەر میزى قومار لە یانەیەکى بەریتانیا بەسەرخۆشى و بەناوى نێچیرەڤان بارزانییەوە هەڕەشەى لە کۆمپانیاى دانا غاز کردووە و لەبەردەم بەشێک لە برادەرەکانیشى دا وتویەتى دەبێت کێشە لە نێوان حکومەت و کۆمپانیاى دانا غاز دروست بکەم، تۆڵە لە مەسرور بارزانى بکەمەوە ئەوەبوو کەیسەکەیان لە دادگا دۆراند و کێشەیەکی گەورەتریان بۆ حکومەتی هەرێم و گەلى کورد دروست کرد. لیرەدا پرسیارى هەرە  گرنگ ئەوەیە : 
- ئایا دەکرێت کەسێکى وەک سەرباز کە ئەلف بای زانستى لە بوارى نەوت و پرۆسەکانى (دۆزینەوە – دەرهینان - بالاوتن-گواستنەوە- بازارکردن- فرۆشتن) نازانیت و چارەنووسی گەلێکی خیر لە خۆ نەدیوى دراوەتە دەست، ئایا دەکرێت خەڵکی کوردستان ئاوا بێدەنگ بن؟
- ئایا دەکرێت خەڵک  بێ مووچە بێت، ولات بێ کار و وەبەرهینان، ئاشتى هەورامیش چەندین  ڤیلا لە گوندى ئەمریکى و ئەستەمبول و لەندەن و ئەڵمانیا بۆ چراخانى خێزانى بکڕێت، وەکو دیارى و سەڵتەنەتى مافیایى و چەندین کۆمپانیاى وەهمیش بەناوى ئەو ژنەوە دروست بکرێت؟ 
- ئایا تا کەى خەڵکى کوردستان لە بێ دەنگییدا کات بەسەر دەبەن و ئەمانەی دەوروبەرى ماڵى بارزانى لەمانگێکدا پارەى دروستکردنى چەندین خوێندنگا بدۆڕینن، کە ئیستادا بە ناچاریی بۆ دروستکردنى تاکە خوێندنگایەک داوا لە رێکخراوە خێرخوازەکان دەکرێت ؟
تێبینی:ئەگەر  گەلەکەمان فریاى خۆى نەکەوێت پێشبینی دەکرێت ماوەى چەند مانگى داهاتوودا 6 ملیار دۆلارى دیکە قەرزەکە زیاد دەکات و دەدەرێت بەسەر شانی خەڵکی کوردستاندا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە