تورکیا مەشقی سەربازیی بە چەکدارە خۆفرۆشەکانی حیزبی دیموکرات دەکات

Saturday, 12/12/2015, 12:30

195846 بینراوە


هێزێکی تورکی ماوەی نۆ ڕۆژە لە (باپشتیان) سەر بەقەزای سۆران مەشقی سەربازیی بە چەکدارەکانی حیزبی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، سەرچاوەیەک لە نێو دەزگای پاراستن رایگەیاند، ئەم مەشق پێکردنە بۆ ئەوەیە ، کە ئەو هێزەی حیزبی دیموکراتی خۆفرۆشی ئێران ڕووبەڕووی هێزەکانی (PKK) بێتەوە، وەک هەستیش پێدەکرێت ماوەیەکە کادیرانی حیزبی دیموکرات کەوتونەتە باسکردنی (PKK) و بەخراپی لێدوان و قسەیان  لەسەر دەکەن. شایانی باسە  ئەم مەشق پێکردنەی سەربازانی تورک، لە چوارچێوەی ئەو گفتوگۆ و رێککەوتنەی نێوان مەسعود بارزانی و ئۆردوغانیش دێت، کە دەیانەوێت بەمزوانە هێرش بکەنە سەر بارەگا و هیزەکانی (PKK) لەلایەکی دیکەشەوە پارتی دیموکراتی کوردستان بەهاوکاری تورکیا بۆ مانەوەی خۆی دەیەوێت هەموو هێزە کوردییەکان بەگژیەکتردا بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە