بۆ ڕێگری لە تەلەفزیۆنی ڕووداو دەکرێت؟

Wednesday, 16/12/2015, 2:30

8421 بینراوە


ئەم بەڵگە نهێنیە سا‌ڵی ٢٠١٣ لە ئاژانسی دەنگوباسی فرات بڵاو کراوەتەوە، وەڵامی هەموو ئەو بانگەشە چەواشەکاریانە دەداتەوە کە ئێستا لەسەر ئەو بابەتە دەکرێت.
(بەڵگەی نهێنی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەربارەی تەلەفزیۆنی ڕووداو).
سەرچاوە / لێکۆڵین ئۆرگ.
وەرگێڕانی لە تورکیەوە / سەلاح خدر .
(لە هەرێمی باکور تەڤگەری پسکۆلۆژی لەلایەن تەلەفزیۆی ڕوداوەوە دژی پەکەکە)
ئەم بەڵگەیە لەلایەن وەزراەتی دەرەوەی تورکاوە بۆ کۆنسوڵیەتی تورکیا لە هەولێر نێدراوە، تیایدا دەستنیشان کراوە کە دەوڵەتی تورک لە هەرێمی باکور کە باشووری کردستان دەکات، لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هەرێمیدا بەهاوکاری هێزە (هەرێمیەکان) کە مەبەستی زیاتر لە پارتی دیموکراتی کوردستانە لە چوارچێوەی تەڤگەرێکی پسکۆلۆژی تەلەفزیۆنێک بەناوی (ڕووداو) کە ناوەندەکەی لە هەولێرە ئامادە دەکات، لەبەڵگەکەدا ئامانجی دروست کردنی ڕووداو بەم شێوەیە نیشاند دەدرێت.
ڕێخکستنی تیرۆری و گرێدراوەکانی (مەبەست پەکەکەیە) ، بەڕێی ئەم تەلەفزیۆنەکە تەشیر بکرێن و ڕوو و ئیماژیان خراپ بکەن، ڕای گشتی دژی ئەو ڕێکخستنانە هانبدرێن ، ئەوە بۆ سیاسەتمان لە هەرێمەکە خاوەن گرنگیەکی ستراتیژیە و کۆنسوڵیەتمان لە هەولێر بەرپرسیاری ئەو کارەیە.
(سیاسەتی پەخشی ڕووداو تیڤی لەلایەن میتی تورکیەوە بەڕێوەدەچێت و لەلایەن لیژنەی خەرجی نهێنیەوە لە بودجەی تورکیا خەرجی بۆ تەرخان دەکرێت).
تەلەفزۆنی ڕووداو دژی پەیەدە و پەکەکە پەخش دەکات لەلایەن تەڤگەری پسکۆلۆژی میتی تورکیەوە سەرپەشتی دەکرێت ، بەشێوەیەکی ڕێک وپێک ئەو زانیاریانەی هەر مانگێک میت دەینرێت بۆ کۆنسوڵی تورکیا لەهەولێر لەو بەڵگەیەدا دەردەکەوێت، جگەلەوە ئاشکراش دەبێت کە خەرجی ماددی لەلایەن وەزارەتی مالیە و لەلایەن سەرۆک وەزارەتی تورکیاوە قبوڵ دەکرێت.
لەو بەروارەوەی ڕووداو دەستی بە پەخش کردوە بەتایبەتی لەو ڕۆژەوەی شۆڕشی گەلی ڕۆژئاوا دەستی پێکردوە بە هەواڵ و بەرنامەکانیان دەستیان کردوە بە قۆناغی کارەکانی خۆیان بۆ دەوڵەتی تورکیا، زیاتر ئەو کەسانەی لە شاشەی ڕووداو دەردەکەون کەلە پەکەکە دابڕاون.
لەگەڵ هەموو هەوڵەکانی پەکەکە بۆ یەکێتی نەتەوەیی بەڵام ڕووداو بەو ڕێنماییەی لەلایەن میتی تورکیاوە پێی دەگات هەموو کاری و خەباتی خۆیان خستوەتە گەڕ تا یەکیتی نێوان کوردان تێکبدات.
(زۆربەی کارمەندانی ڕووداو جەماعەتی فەتحوڵا گیولەن و ئەوانەن کەلەناو پەکەکەدا ڕایانکردوە).
بەپێی ئەو بەڵگانەی دەستی لێکۆڵین ئۆرگ کەوتوە تەلەفزیۆنەی رووداو کەلەژێر چاودێری میتی تورک پەخشت خۆی دەکات ، دەزگای میت مۆڵەتی بەوانە داوە بەکەسانێک لە تەلەفزیۆنەدا کاربدەن کە لە خوێندنگا تورکیەکانی و جەماعەتی فەتحوڵا گیولەن پەروەردەکراون لەگەڵ ئەوانەی لە ناو پەکەکەدا ڕایانگردوە، بەتایبەت گرنگە کە ئەوانەی لە پەکەکە دابڕاوون لەوێ کار بکەن.
لەبەشی کۆتایی بەڵگەکەدا ١٠ ماددەی کە سیاسەتی پەخشی ڕووداو دەستنیشان دەکات ئاشکرا کراوە، هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە سەفارەتی تورکیا لە هەولێر بەرپرسیارە لە پێکهێنانی ئەو ماددانە.

ماددەکانیش بەم شێوەیەن.
1 - ئەوانە دەرخەنەپیش کە دژی ڕێکخستن ( پەکەکە ) ن و نێوانیان لەگەڵ پەکەکە نیە.
2- بەرنامەی پڕوپاگەندەیی دژی ڕێکخستی جیاخوازی پەکەکە و گرێدراوەکانی وەک پەیەدە و یەپەگە، ئامادەبکرێت.
3- لە سوریا کەسایەتی دژ بەری پەکەکە وەک س. بەدرەدین و عەبدلوحەکیم بەشار، دەرخەنە پێش و وەک سەرۆکی کورد بیانناسێنن.
4- بەرنامەی بەو شێوەیە سازبکرێت کە چونی پێشمەرگەر بۆ ئەو هەرێمانەی کە لە سوریا کوردی لێیە ڕەوا بکات.
5 – دژایەتی هەموو ئەو ڕێکخستنانە بکرێت کە گرێدراوی ئەوانن و دژی یەپەگە و پەیەدە بێ باوەڕی دروست بکرێت کار بکرێت لەسەر ئەوەی کە ئەوانە نوێنەرایەتی کوردی سوریا ناکەن و کار بکەن بۆ ئەوەی بێ ئیعتبار ببن.
6 - لەچوارچێوەی ئەو بڕیارەی لەگەڵ حکومەتی باکوری عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان داومانە بۆ داخستنی دەرگای سنور، پێدەچێت لە ئەنجامی گەمارۆی ئابووریدا کێشەی ژیانی بێتە ئاراوە ، لەو کاتەدا پەیەدە وەک بەرپرسی ئەو کارەساتە نیشان بدرێت و لەو چوارچێوەیەدا بەرنامە و هەواڵ سازبکرێن.
7- هەواڵی دەزئینفۆرماسیۆن (چەواشەکاری) بڵاوبکریتەوە لەسەر ئەوەی کە پەکەکە و ڕژێمی سووریا پەیوەندیان بەیەکەوە هەیە.
8- تێگەیشتنێکی وا دروست بکرێت کە پەکەکە فشار بۆ سەر پارتەکانی ڕۆژئاوادێنێت و دەستگیریان دەکات، لەو بارەیەوە هەواڵ ئامادەبکرێت و ناڕەزایی لەناو خەڵکدا دژ بە پەکەکە دروست بکرێت.
9- بەهیچ شێوەیەک هەواڵێک دروست نەکرێت کە ببێتە پڕوپاگەندە بۆ پەیەدە و یەپەگە.
10- گرانی بدەنە سەر ئەو بانگەشانەی کە تورکیا وڵاتێکی دۆستی کوردی سوریاوە و برایانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە