هیرۆ و شاناز، دوو کرمی نێو ئارد!

Monday, 28/12/2015, 14:24

9153 بینراوە


هێرۆی ئیبراهیم ئەحمەد، دوای بوونی هاوسەرەکەی بە مردووی ناو پێخەف، کورسی هاوسەرەکەی داگیر کرد و دەستی بەسەر هەموو جومگە سەڕەکییەکانی نێو یەکێتیی نیشتمانییدا گرت. ئاشکرایە ئەو دەستەڵاتەی هێرۆ هەیەتی لە ئەنجامی ئەوەدا بووە، کە "تاڵەبانی" هاوسەری وەک میرات بۆی جێهێشتووە.
هەنوکە، سەیر لەوەدایە کە "هێرۆ" دەیەوێت بڵێت: نەخێر من بۆ خۆم خاوەن خەبات و تێکۆشان بوومە، ئەوەی دەستم کەوتووە لە ئەنجامی ئەوەدا نەبووە، کە من "میراتگری سیاسیی "تاڵەبانی"م، بەڵکو لە ئەنجامی ئەوەدا بووە، کە خۆم "رۆزا لۆکسمبۆرگ"ی کوردم!
ساڵانی تەمەنی "هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد" وەک هاوسەری پێشمەرگەیەک لە شاخ
- ساڵی ١٩٧٩ هێرۆ، لە دوای تاڵەبانی لە رێگەی (سووریا- تاران) دەچێتە شاخ.
- ساڵی ١٩٨١ لە رێگەی (ئێران - سووریا) دەچێتەوە بۆ شاری "لەندەن".
-  بەهاری ساڵی ١٩٨٢لە رێگەی (سوریا - ئێران) دەگەرێتەوە شاخ.
- مانگی یازدەی ساڵی ١٩٨٣، لە مفاوەزاتی نێوان سەدام و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، لە سەفەری دووەمی  تاڵەبانی بۆ بەغداد تاڵەبانی "هێرۆ" لەگەل خۆی دەبات، یەک دوو مانگ لە بەغداد  لە خۆشترین ئۆتێلی بەغداد دەمێننەوە
- دوای گەرانەوەی لە بەغداد، لە خانووی هاوینەهەواری  سورداش پاڵی لێدەدەنەوە.
- لە ناوەراستی ساڵی ١٩٨٤دا دووبارە لە رێگەی (ئێران- دیمەشق) دەچێتەوە بۆ لەندەن.
- ساڵی ١٩٨٦لە رێگەی (دیمەشق- ئێران) دەگەڕێتەوە بۆ شاخ.
- لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٧ تاڵەبانی پێش ڕاکردنی خۆی لە مانگی یازدەی ١٩٨٧دا "هێرۆ" دەرباز دەکات پێش ئەنفالەکان لە رێگەی (تاران- دیمەشق) دووبارە دەچێتەوە بۆ "لەندەن".
- لە دوای ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١ دووبارە لە رێگەی (دیمەشق- تاران) دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان. 
ئەوە هەموو ئەو خەباتەیە، کە هێرۆ دەیەوێت بە خەلکی کوردستانی بڵێت کە من بە درێژای هەشتاکان پێشمەرگە بوومە و میدیایی یەكێتیی نیشتمانییش بە خەبات و تێکۆشان لە مێژوودا ئەو تەزویرەی بۆ تۆمار کردوە، سەرانی تری یەکیتیش بۆیان پەردە پۆش کردوە. 
هێرۆ هەر بەمەوە نەوەستاوە، بەڵکو دەیەوێت "ئیبراهیم ئەحمەد"ی پەنجە ساڵ دانیشتووی "لەندەن"مان لێ بکات بە "عەنتەر". ئەو برایم ئەحمەدەی کە هەتا ڕاپەرین موچەی لە سەفارەتی عیراقی لە لەندەن وەردەگرت. بە درێژایی ژیانی لە هەندەران یەک وورتە دژی رژێمی سەدام لە دەمی دەرنەچوو، پەنجەیەکی درێژ نەکرد بۆ کارەساتی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە.
ئیبراهیم ئەحمەد ئەو زەلامەیە کە هەر وەک بنەماڵەی بارزانیی ئاسا ئەندازیاری دووبەرەکیی و لێکترازانی یەک رێزی میللەتی کورد بووە. دواتریش رەوەیەک منداڵی خستۆتەوە و پەروەردەی کردوون، بەتایبەتی ئەو دوو کچەی، کە نامۆن بە هەموو خورەوشت و پرنسیپێک، وا پەروەردە کراون کە ببن بە گەندەڵترین دوو ژنی باشووری کوردستان و گەورەترین دز لە رەگەزی مێینەی نێو کۆمەڵگای کوردیی و میژووی کوردستان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە