پروفیسور شوعیەکی کۆیلە

Monday, 01.04.2016, 17:30

2487 بینراوە


 

لەنێو زۆربەی گەلان ،ڕوشنبیر وئەدیب وهونەرمەندانی رولی کاریگەر و پيشەنگیان هەیە لەجولاندنی شەقام و هوشیارکردنەوەی خەلک و هەلویست نواندندا ، بەلام لە  کوردستانی باشوردا لەدوای راپەرینەوە  روشنبیر و ئەدیب و هونەرمەندیکی کورد تەواوکەری رولی سیاسیەکان بونە لەفەسادکردنی تاکی کورد لەدوورویی ، پول پەرستی و هەلپەرستی و کۆیلەبونی سیاسیان دا  وەئەمرو بەراشکاوی ئەوەدەبینرێ رولی زۆرینەی مامۆستایانی زانکۆ( هەمووپلەکانی )  ئەدیب و هونەرمەندانی بەدەگمەن یەکیکیان دەبینی لەسەنگەری خەلک بن لەنیو ئەو هەموو تاوان و ناپاکیەی بەرامبە گەلەکەیان بەبەرجاویانەوە  ئەنجام دەدرێ  . بەنمونە کەس هەیە نمونەیەک لەروشنبیری بەهەلویست و قوربانیدەر و مەیدانی   ئەو مەخلوقانەی هەریەکەی خۆی پێ فیرعەونێکە بزانیت ؟ هەرە باشەکانیان  تەنیا وتار و کۆر دەکات و گەنجی کورد هان بۆشۆڕش دەدات ،بەلام خۆیان ئامادەنین بەشداری ئەو شۆڕشە  لەنوسین و گوتە زیاتر بکەن ؟ بۆج  ئەوان جیان زیاترە لەم خەلکەی سینگی بەگولە و لەشەقامەکانی کوردستان و ئەورپا هەلویست وەردەگرێ؟. واتا خ  وەک  جەنەرالە ترسنۆکەکانی دواوەی شەررەفتار دەکەن   و گەنجەکانیش وەک سەرباز بۆ بەرەکانی شەر دەنیرن  . بەلام  سەیر بکە دەیان روشنبیری تورک لەسەر کیشەی کورد هەلویست دەنوێنێ کەهەیانە زیندانی و روبەروی هەرەشە دەبیتەوە  .  بۆیە بۆ بەلای ئەمانە لەدەسەلات کەمترە ؟ مەگەر ئەوانەش تەنیا لەکاتی خۆشیەکان و هاوتابونی مەسەلەیەک لەگەل دەسەلات بترازێ کەی هەلویستیکیان هەبووە ؟  مەگەر لەوە قیزەوەنتر هەبوو بۆ مانەوەی بارزانی لەکورسیە  نایاسایەکەی کە سیستەمیکی مافیاییە ،  دەنگ و واژوی ٢٤٠٠ بەناو روشنبیرو هونەرمەند و ئەدیبیان کۆکردەوە ؟
یەکی لەو مەخلوقانەی دەنگی بۆبارزانی دا   ئەو عزەدین رەسولە بەناو پرۆفیسورەبوو کەلەدواین نوسینیدا   لەوەلام بەنوسینیکی کوردستان پۆستدا  باسی ئەوەدەکات جون لەسوید و کوردستان لەسەر قوتی خەلکی هەردوو وولات مشەخورانە دەژیت و لەسوید بی ئەوەی کاریک بکات جەندسالیک موجەی سوسیال  و ئەوا جەندین سالیشە خانەنشینی وەردەگرێ لەکوردستانیش جەندین موجەی ئەژمارکردوە ، کۆی ئەو خەرجیانەی لەهەردوو ولاتیش دەجیتە باخەلیەوە داهاتی خەلکە  . هاوکات بئ شەرمانە  دەلێت بەلی   وەک شوعیەک دەنگ بۆبارزانی دەدەم ، ئەو بارزانیەی خاوەن میژویەکی رەشی قەترانیە لەناپاکی و ویرانکردنی نیشتمانێک کەئیستا توسێ دەیان قەیرانی کردوە ؟ لەوەناگەم یەکیک خۆی پی شوعی بیت جون دژ بەسیستەمیکی مافیایی و بنەمالەیی ناوەستیتەوە ؟ کەجی  بەقودرەتی ئیلاهی شوعیەکان  بەبەردەوام عاشقبونیکیان لەگەل پارتیدا هەیە !؟ لەکاتیکدا بەپیی بیروباوەر بیت دەبیت  ئەو دوو حزب و بیروباوەرە ساردو گەرمی دژ بەیەک بونایە !؟ کەجی جگە لەوەی  سیاسەتی حزبی شوعی لەم ٢٥ سالەی دوای راپەرین  بەبەردەوامی لەپارتی نزیک بوە هاوکات ئەوسوپایە شوعیەی وازیش لەو حزبە دەهینێت ،  دەبنە پارتی و ژەهر ئاسا دەریژن و هەولی کۆیلەکردنی کۆمەلگا بۆ ەئو بنەمالەیە دەدەن . وە  لەمەش بیشەرم تری  بەشان وبالی بارزانی  ژمارەیەکدا هەلدەدا ،  کەتیناگەم  یەکیک شوعی بیت سەرسامی جی بارزانیەک دەبیت تالەمەیدان بوو دژ بەبیروباوەری شوعی و شوعیەکانی دەکوشت و سیستەمی کارکردنیشی سیستەمیکی خیلەکی بوو کەئەو بناخەی ئەو سیستەمە بنەمالەیەی ئیستای  دانا  ؟ لەوەش ناگەم شوعیەکان بەگشتی بۆ لایان ئاسایە مەدالیای بارزانی وەربگرن و تاوانەکانی پارتی و بارزانی ژمارەی یەک لەیاد بکەن !؟ بەلام هی یەکیتی و نەوشیروان  لەهەموو جرکەیەک باس دەکەن؟

 دەمیکە باوەرم وایە مروڤی کۆیلە مەرج نیە مروڤیکی نەخویندەوار و جەک لەدەست بیت ، بەلکو دەکرێ  ، مامۆستایەکی زانکۆ و پروفیسوریکی وەک کەمال مەزهەر و عزەدینو حەمەی مەلاکەریم و ٢٤٠٠ روشنبیر و دەیان سەرۆک حزب ومەکتەب سیاسی  حزبەکانیش بیت .  بۆیە تکادەکەم لەگەنجان بەنوسین و شعرو جیروک و تەنزی هیج خاوەن بەهرەیەک سەرسام مەبن ئەگەر ئەو بەهرە نوسییە یەکانگیرنەبوو لەگەل ئەخلاق و لەسەنگەری خەلکی هەژاران و دژ بەسیستەمی زۆرداریدا   نەسوریتەوە  .





(دەنگدراوە: 10 . زۆرباشە: 4/5)