ئەو کیژە هەولێرییە خۆی سوتاندووە، یان سوتاندویانە

Thursday, 07/01/2016, 16:59

20832 بینراوە


هەر وەک هەموو کاری کوشتن و تیررۆکردنەکانی دەزگای پاراستن و دەزگاکانی دیکەی دەسەڵاتی پارتەکان، ئەمجارەش سیناریۆیەکی دیکەیان بۆ تیرکردنی پاریزەر ناز سلێمان عەزیز هۆنیوەتەوە و میدیاکانی خۆیان و ئەوانەیش کە بەناو بێلایەن و ئەهلیین، پاراستن و  پارتییان لەو تاوانە دوورخستۆتەوە .
لڤین بە ناونیشانێکی زەق  دەنووسێت (گرتە ڤیدیۆی کچە پارێزەرەکە لە کاتی خۆ سوتاندنی دا)، هەر بەم ناونیشانە لڤین دەیەوێت بە خوێنەر بڵێت، کە (ناز سلێمان ئەحمەد)  لە ناو سەیارەکەیدا خۆی خۆی سووتاندووە. دەستی پاراستنی تێدا نەبووە!  سایتی رووداویش هەواڵەکەی بە جۆرێکی تر هۆنیوەتەوە و لڤینی بەدرۆ خستۆتەوە، ددانی بە کوشتنی ئەو کیژەدا هێناوە و دەنێت، کە ناز سلێمان ئەحمەد، رۆژی 2-1-2016 رفێندرا و رۆژی 4-1-2016 تەرمەکەی دۆزرایەوە.
بۆ ئەو مەبەستە کوردستانپۆست  هەردوو ڤیدیۆی ئەو دوو شوێنە بڵاودەکاتەوە و بە کورتیش لێکدانەوە و قسەی  لەسەر دەکات:
 
رووداو دەڵێت: ئەو شوێنەی كچە پارێزەرەكەی شاری هەولێری تێدا كوژرا، نزیكە لە دریم سیتی و، بە شوێنێك دادەنرێت كە لە رووی ئاسایشەوە پارێزراوە و، هەر سێ‌ دەرگای دریم سیتی بە ئاسایش كۆنترۆڵ كراون.
رووداو ددان بەو راستییەدا دەنێت و دەڵێت: (ئەو شوێنەی كچە پارێزەرەكەی تێدا كوژراوە، جێی سەرسوڕمانە بۆ پۆلیس و كەسوكاری كچەكە بە وپێیەی ئەو شوێنە لە سێ‌ دەرگای دریم سیتی بە ئاسایشی تایبەت بە یەكەی نیشتەجێبوونەكان پارێزراوە.
ناز سلێمان ئەحمەد، رۆژی 2-1-2016 رفێندرا و رۆژی 4-1-2016 تەرمەکەی دۆزرایەوە.)

 
لڤین پرێسیش بەو ناونیشانە ئاوا دەستپێدەکات:
گرتە ڤیدیۆی کچە پارێزەرەکە لە کاتی خۆ سوتاندنی دا
پاش لێکۆڵینەوە سەبارەت بە سوتانی پارێزەر (نازسلێمان یعقوب) ، گرتە ڤیدیۆییەكی بڵاوبۆوە، كە تێیدا ئاماژە بە خۆسوتاندنی دەكات. وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتیشی: ........ " دەركەوتووە كە پارێزەر (ناز سلێمان ئەحمەد) بەهۆی خۆ سوتاندنەوە گیانی لەدەستداوە و گازی (دووەم ئۆكسیدی كاربۆن چووەتە نێو سییەكانییەوە و خنكاوە".
لڤین رفاندنەکەی دەشارێتەوە و وەکو رووداو باسی راستییەکە  ناکات، تەنیا دەنووسێت: کە ناز رۆژی‌ 3ی‌ كانوونی‌ دووەمی‌2016 دیارنەماوە و دوای‌ تێپەڕبوونی‌ دوو رۆژ، تەرمەكەی‌ دۆزرایەوە
داڕشتنی هەواڵێک بە شێوەیەکی ئاوا و بەو ناونیشانە، خەلکی دەخاتە گومانەوە، بۆیە کوردستانپۆست پرسیاری لەسەر چۆنێتی بەڕێوەبردنی ئیستای سایتەکە کرد، ئەو زانیارییەمان دەست کەوت، وتیان ئەحمەد میرە هەرچەندە بەرپرسی لڤینە، بەلام زۆر جار ئاگای لە سیاسەت و بەڕیوەبردنی سایتەکە نییە، ئەو کەسەی بەڕیوەی دەبات بۆ نمونە لەم ماوەیەدا لە چەند نووسین و هەواڵەکانیدا ناوی مەسعودی وەکو سەرۆکی هەرێم هێناوە، داڕشتنی ناونیشانی ئەو هەوالەش کە جۆرێک لە نەرمیی و تەسلیمبوونی تێدایە بەرامبەر بە پارتیی و لەم تاوانەش دووریان دەخاتەوە، بۆیە  ئێمەی وا لێکرد کە زیاتر لە ناوەرۆکی ڤیدیۆکان بکۆڵینەوە، بۆ ئیستا ئێمە لە لڤین دەگەڕین و دەگەڕێینەوە  بۆ ئەو ڤیدیۆیانە و قسەیان لەسەر دەکەین:

لە زۆر وێنە و ڤیدیۆدا بینراوە، بەتایبەتی ئەو کەسەی  لە بەهاری عەرەبیی تونسدا ئاگری لە خۆی بەردا، هەروەها دەیان کوردی کە لە خۆپیشاندانەکاندا بۆ دەربڕینی نارەزایی دژی تورکیا و بەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان  ئاگریان لە خۆیان بەردەدا، ئەو کاتەی ئاگڕەکە  لەشی مرۆڤ دەسوتێنێت، تا گیانی تێدامابێت رادەکەن و هاواردەکەن، شوێن بە خۆیان ناگرن تا گیانیان دەردەچێت. دەیان نمونەی خۆسوتاندنی دیکە هەیە، کە پێچەوانەی ئەوە دەردەخات، کە (نازسلێمان)  لە ناو سەیارەکەدا نەدەمایەوە ئەگەر بە زیدنویەتی خۆی سوتاندنبێت و ئاگری  لە خۆی بەردابێت، لۆژیک لەمەدا نییە، ئەو کجە خۆی سوتاندبێت ولە شوێنی خۆی نەجولابێت و یەکێک ئاگر لە خۆی بەربدات و لە ناو سەیارەکە جوڵە نەکات، ئەو ڤیدیۆیەی کە ئەم کیژە لە ناو سەیارەکەدایە و گوایە دەڕوات و لە پڕ لەوێدا دەوەستێت، ئیتر ئاگر لە خۆی بەردەدات.. کامێراکە لە سەرێتی و پیشانی دەدات، ئەمە بەڵگە نییە بۆ ئەوەی کە ئەم کیژە پێشتر نەکوژراوە، یان ناچارنەکرابێت لێرەدا بوەستێت و دوایی هاتبێتن و خنکانبێتیان، هەر بەوەدا کە فلیمەکە قرتاندنی زۆری تێدایە، تەماشای دەقیقەی (1:16) و دەقیقەی (1:17) بکە.
جگە لەوە لە دەقیقەی (1:30) بۆ دەقیقەی (1:31) دیسان ڤیدیۆکە قرتێنراوە و کاتەکان لە یەکتر دوورکەوتوونەتەوە، بڕوانە ئەو وێنانەی خوارەوە کە سێبەری خۆری حەوشە و باخەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، واتە کاتەکان جیاوازن. ئەو ماوەیە چەند دەقیقەیەکی تێکەوتووە، لەوەی یەکەمدا سەیارەکە وەستاوە، لە دەقیقەی (1:31) بە دواشەوە، بەرە بەرە سەیارەکە دوکەڵ دەیگرێتەوە و تاریک دەبێت. هەروەها سەیارەیەکی دیکەش لە دەقیقەی یەکەمدا بە لایدا دەڕوات لەوەی دووەمدا نەماوە.
هەرچەندە سایتی رووداو بە پێچەوانەی لڤینەوە ددان بە خنکاندنی ناز سلێماندا دەنێت، ئەمەش بەڵگەیە، کە یان بە خنکێنراوەیی هێنراوەتە ئەو شوینە و یەکیک سەیارەکەی تا ئەو شوێنە واژوو کردووە، یان بە کجەکەیان وتووە بچێتە ئەو شوێنە و چاوەڕوان بکات، یان پەیوەندییەکی تەلەفونی پێوەکرابێت و بۆ قسەکردنەکە وەستابێت و جاوەریی کردبێت، بە هەرحاڵ ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە لە نیوان ئەو دوو کاتەدا تاوانی سوتانی کچەکە رووی داوە و ئەو بەشەی لێقرتێنراوە.
تێبینی: ئێمە هەر دوێنێ شەو پەیامنێرەکەمان ئەوەی پێڕاگەیاندین کە ئەو کچە لە باڵیۆزخانەی ئیتالیا کاری کردووە، گروپی ١٧ی شوباتیش لە سایتەکەی خۆیاندا نووسیویانە ناز سلیمان لە  سەفارەتی فەرەنسا کاری کردووە. ئەگەر تا رۆژی تیرۆرکردنەکەی لە هیچ کام لەو شوێنانە کاری نەکردبێت، لە ئیستادا بۆ ئێمە گرنگ نییە، ئەوەی گرنگە  لێکدانەوە و بە دواداچوونە بۆ هۆکاری کوشتن و ئەوانەی کە لە پشت ئەم کارەوە بوون.
وەک بەڵگە بۆ جیاوازیی نێوان هەردوو کاتەکە، تەماشا و بەراوردی سێبەر و خۆرەکە بکە، کە لەو دوو وینەیەدا کاتەکانیان جیاوازە، خنکاندن یان سوتاندنەکە لە نێوان ئەو دوو کاتەدا روویان داوە.


هەروەها گروپی ١٧ شوباتیش لەسەر ڤیدیۆکە، ئەوانیش چەند تێبینی و لێکدانەوەی سەرنجڕاکێشی خۆیان بڵاوکردۆتەوە،  لێرەوە سەردانی سایتەکەیان بکە:
http://www.17shubat.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە