ئەرکى هونەرمەند ڕاپەڕاندنى خەڵکە نەک هەڵپەڕاندنى

Thursday, 07/01/2016, 22:27

3478 بینراوە


ئەمڕۆ خەڵکى کوردستانى باشوور لەسەخترین و نالەبارترین  هەلومەرجدا ژیان دەگوزەرێنن ژیانێکى مەمرە مەژى وکولەمەرگى پڕلەبێ بەشى وبێ مافى و نەهامەتى ..ژیانێکى ناخۆش گوزەران و بێ خزمەتگوزارى هەرلەبێ ئاو نەوت و غازوکارەبایی یەوە بیگرە تادەگاتەبێ مووچەیى وبێ مەسکەنى و بێ دەرمانى وهتد ئەمە با گرانى و بێ کارى و هەژارى و نەدارى لەولاوە بوەستێت ئەمە بانەبوونى ئازادى و پێشێلکردنى مافەکانى ئینسان وستەم و سەرکوتکردنیش لەولاوە بوەستێت هەروەها کۆچى بەلێشاوى لاوان و خێزان و خنکاندنیان لەدەریاى ئیجەدا و نەمان و دیارنەمانیان لەڕێ ى هاتونەهاتى سەفەردا بالەولاوە بوەستێت کەڕاکردنە لەدۆزەحێک کەپەَپێ ى دەوترێت ژیان  لەکوردستان .هەروەها خۆکوژى لاوان وڕەشەکوژى ژنانیش بالەولاوە بوەستێت.لەگەڵ هەمووئەمانەشدا شەڕى داعشیش هەیە کەهەزاران پێشمەرگەو ئینسانى زەحمەتکێشى کردۆتە قووربانى هەروەها شەڕى ساردى نێوان حیزبەکانیش لەسەر پۆست و کورسى و بەرژەوەندى حیزبى و سیاسى و شەخسى و بنەماڵەیى و هتد بالەولاوەبوە ستێت ئەمانەو چەندەها نەهامەتى و بێ مافى ترکەبوونەتە مۆتەکە بەسەرژیان و گوزەرانى خەڵکى کوردستانەوە .
بەداخەوە لەئاوا هەلومەرجێکدا کەخەڵکى کوردستان تیایدا وەک بەشەر ناژى و بەهرەمەند نیە لەسەرەتایترین و ئینسانیترین مافەکانى نوقوم بووە لەناو نەهامەتیدا بەداخەوە کۆمەڵێک هونەرمەند لەڕێگەى کۆمەڵێ  کەناڵى ڕاگەیاندنەوە دەجوڵرێنن و دێن خەڵکى کوردستان  لەشاشەى کەناڵەکانەوە هەڵدەپەڕێنن  ئەمە لەبرى ئەوەى بێن خەڵکى کوردستان  ووشیارکەنەوە و ڕاپەڕێنن کەمن پێم وایە ڕێک لەم هەلومەرجە دژوارو سەختەدا ئەرک و وەزیفەى هونەرمەند ئەوەیە کەخەڵک ڕاپەڕێنێت  نەک خەڵک هەڵپەڕێنێت ..وەزیفەى هونەرمەند لەم هەلومەرجەدا ئەوەیە کەخەڵک ووریاو ووشیارکاتەوە  هان و جۆشى بدات بۆ خەباتى شارستانیانە و مەدەنیانەى دوور لە تووندوتیژى  لەپێناو بەدەست هێنان و دابینکردنى مافە ئینسانیەکانیاندا .
بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت هونەرمەندان  پێشڕەو پێشەنگ بن و لەڕیزى پێشەوەى ناڕەزایەتیەکانى خەڵکیدابن وبێنە مەیدان ،نەک خەڵک  بەهەڵپەڕاندن مەست بکەن وهەڵفریوێنن وهەموو ئەم نەهامەتیانە لەبیرى خەڵکى کوردستان ببەنەوە بەمەش خزمەتێکى گەورە بەدەسەڵات دەکەن و هەروەها خزمەتیشە بەمانەوەى هەلومەرجەکە وەک خۆى و قبووڵکردنى ئەو هەلومەرجە نائینسانیەیە من وەک هونەرمەندێک لەگەڵ خۆشى و شادى یەکانى خەڵکیدام و پێم خۆشەو خەونى گەورەى منە کەئینسانەکان لەخۆشى و شادیدا بژین کەئەمەش خەسڵەت و غەریزە و مافێکى ئینسانەکانە.
  من قسەم لەسەر ئەمە نیە  ودژى ئەمە نیم و لەگەڵ ئەمەدام قسەى من لەسەر ئەوەیە لەم هەلومەرجە سەخت و نالەبارەى ئەمڕۆدا کەخەڵکى کوردستان تیایدا وەک ئینسانى سەردەم ناژین و بێ بەشن لە مافەئینسانیەکانیان  و نەهامتیەکانى ئەم هەلومەرجە هەموو خۆش و شادى و ژیانى لێ سەندوونەتەوە ئاخر ئێمەى هونەرمەند بە چ ڕویەکەوە بێین هەڵیانپەڕێنین کەهەموو گیانیان پڕ دەردوو زام وئازارى ئەم هەلومەرجەیە کەلەناخەوە بیمارو پڕگریانن کەسیماودەم وچاویان خەمباراویى هەلومەرجەکەیەوهتد من لەگەڵ هیواو ئومێد بەخشیندام بەئینسانەکان من دەزانم ژیان بەردەوامەو ناوەستێت  وبۆخۆى هونەریش  بەجۆرێک لەجۆرەکان بەخشینەوەى ژیان وهیواو ئومێدو ئیرادەیە بەئینسانەکان  بەڵام لەم هەلومەرجەدا تەنها بەهەڵەپەڕاندن و هەڵفریودان و سەرمەستکردنى خەڵکى نابێت ئاشکرایە .
ئەم هەلومەرجەى ئەمڕۆ لەکوردستاندا هەیە (کارەساتى سروشتى) نیە بەڵکو (سیناریۆو دروستکراو)ى دەسەڵاتداران و حیزبەکانیانن لەکوردستان ولەعێراقدالەپێناو بەرژەوەندیەکانیاندا من پێم وایە تەنیاو تەنیا لەڕێگەى ووشیارکردنەوە و ڕاپەڕاندن و جۆشدان و هاندانى خەڵکیەوە بۆ خەباتى  جەماوەرى بەشێوازێکى مەدەنیانەو شارستانیانە لە پێناو بەدەستهێنانى مافەئینسانیەکانیاندا تۆ دەتوانیت خەون و هیواو ئومێدو ئیرادەو ژیان وخۆشى وشادیەکان ببەخشیتەوە بەئینسانەکان لەکوردستان نەک لەڕێ ى هەڵپەڕاندن و شادى دروست کراو ەوەکەئەمەش هیواو ئومێدو ئیرادەیەکى ساختەو فریودەرانە لاى خەڵکى دروست دەکات ئەمەش بۆخۆى هەڵخەڵەتاندنە نەک هەڵپەڕاندن .. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە