تۆپەڵێک لە فایلدار و فاسیدەکانی ناو یەکێتیی کۆبوونەتەوە و زەوقیان هەیە

Friday, 08/01/2016, 11:13

7702 بینراوە


ئەو ئێوارەیە لەگردە داگیرکراوەکەی " قۆریەشکاو" ئەم نمونە پیسانە لەخەمی شاردا کۆبوونەوە:
دوو فایلدار. جاشێکی خەفیفە. فاسدێکی باوک بەعسیی. دکتۆرێکی بێشەرم لە سەر میلاکی بەعس. هەولێریەکی دز و داوێنپیس، کە هەمیشە دەبێت بەمۆڵەت بچێتەوە هەولێر، خۆی و کوڕە ناشرینەکەی، کە لە سلێمانیش لە خەڵك مۆڕدەبنەوە . کۆنەئاشێک کە یەک چرکەی مابوو بچێتەوە ناو باوەشی بەعس، ماڵی" عەلی ئەنجومەن" ئاوابێت گرتی و هێنایەوە یاخسەمەر تا تاڵەبانی تێر جنێوی بکات و وەستا عەبدولیش لە سزاکەی مەرەخەس بێت. هەروەها دژە تیرۆرێک کە بەدڵێ داگیرکەران تیرۆری خەڵک دەکەن و نیشتمانیان کردۆتە زیندان و نەوتی گەرمیان و سلێمانیان لە خۆیان مارەکردوە.
ئا ئەمانە لەخەمی شار کۆبونەتەوە.
قەشمەرێک مژدەی داوە بەخەڵکی شار، کە دەیانەوێت بە باڵە شکاوەکانیان فڕین جوانتر بکەن، بەڵام نازانن من وەک کرێکارێکی کارگەی تاسڵوجە، کە چاشەکانی شاڵاوی عەلی عەسکەری زاماری کردووم جارێ کاتکم ماوە تۆڵەی دڵۆپە خوێنەڕژاوەکانی خۆم و هاوڕێکانم بکەمەوە . ئێوە چی دەکەن و چۆن کۆدەبنەوە بیکەن ڕۆژانێک لە پێشمانەوەیە کە دەتان بینین چۆن لەبەردەرکی سەرای شاردا دادگای گەل هەڵتان دەواسێت و گاڵەتان پێدەکەن . کۆببنەوە ئەی فایلدار و خائین و فاسیدەکان بەعس لەچاو بێڕەوشتی ئێوەدا عیسابوو، بەعس زۆر لە ئێوە شەریف ترو جوامێر تربوو ، کۆببنەوە ئێوە تەنها پێبکەنن ژیانتان هێندەی بە بەرەوە نەماوە ، کۆبنەوە ئێوە مێژووشتان گڵاوکرد شۆڕشیشتان لەکەدار کرد ، کوردیشتان بۆ لێوارەکانی مردن برد. کۆبنەوە، بشمرن ئیسکەکانتان دادگایی دەکەین دڵنیابن. سلێمانی زەعیم سدیق و مێجەرسۆن و ملازم موحسین و دەیان جەلادی تری تێپەڕەند. ئێوە چین؟ ترسنۆکینە ، ئێوە لەکوێوە هاتن ملتان بشکێنن بۆ ئەو جێگەیەی لێی بوون! چی ئێوە بەخەڵکی شارەوە دەبەستێتەوە؟ کۆبونەوەکانتان مانای مەرگی ئێوەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە