هه‌ندێك جارجیاوازیهکان و به‌رژه‌وه‌ندیه ناکۆکه‌کانی وڵاتان و سه‌رانی وڵاتان له لوتکه‌دا زیاتر ده‌رده‌که‌وێت و بۆ یه‌کتری ئاشکرا ده‌بێت و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ئاسته‌م تر ده‌بن.
له کاتی کۆبونه‌وه‌کانی لوتکه‌دا میدیاکان به قورساییه‌کی زۆر ده‌چنه پێشه‌وه و به ئاراسته‌ی جیاوازدا کاریگه‌ریان له‌سه‌ر دانوسانه‌کاندا ده‌بێت. به پێچه‌وانه‌وه له ئاسته نزمه‌کان دا دانوسانه‌کان سه‌رنجی میدیاکان ڕاناکێشن به لای خۆدا. بۆیه ده‌کرێت له که‌شێکی نه‌هێنی و هێمن و دوور له کاریگه‌ری میدیاکان کار بۆ ڕێکه‌وتنه‌کان بکرێت.