شکستی باشوری کوردستان و چارەسەر

Thursday, 14/01/2016, 10:05

3183 بینراوە


ئەوەی سەرەوە ناونیشانی سیمینارێکە، کە کۆمەڵەی ئەکادیمیانی کوردستان بە هاوکاری (ABF) لە سوید بۆ ناسر حەفیدی رێکی خستووە ،  کە شەممە رۆژی ١٦-٠١ -٢٠١٦ کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ لە شاری یۆتەبۆری سوید ساز دەکرێت.

لەو سیمینارەدا وەڵامی ئەم پرسیارانە دەدرێتەوە:
* بۆچی کورد تا ئیستا نەبووە بە هیچ؟
* ئایا کورد بۆ خۆی ویستوویەتی رزگاری بێت؟
* دەستەڵاتی سیاسیی چییە؟
* هاوڵاتی بۆ چی دەنگ دەدات؟
* ئایا چارەسەر لای دەستەڵاتە، یان لای میللەت؟
* خەڵکی چی بکات باشە؟
 سیمینارەکە تا کاتژمیر پێنجی پاش نیوەڕۆ (بۆ کاتی نێوەندی ئەوروپا) درێژەی دەبێت.
ئەو بەڕیزانەی  لە یۆتەبۆری و دەوروبەر و شوێنەکانی دیکەوە دەیانەوێت ئامادەی ئەو سیمینارە بن، دەتوانن بەم ناونیشانەی خوارەوە زانیاریی لەسەر کات و شوێنی دیارییکراوی سیمینارەکە وەربگرن:
رۆژی شەممە کاتژمێر:
14:00 - 17:00
شوێن:
Folkets hus Hammarkullen
ناونیشانی رێگا:
Hammarkulletorget 62B
37 424
ANGERED

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە