نه‌وشیروان مسته‌فا له‌به‌رده‌م به‌رپرسیاره‌تیه‌كی مێژوی دایه‌

Thursday, 21/01/2016, 19:02

3302 بینراوە


٤ مانگه‌ ره‌وشی باشوری كوردستان به‌ره‌و ئاقارێكی مه‌ترسیداری  قه‌یران دوای قه‌یران  ده‌روا ت   ، كه‌جی كه‌سایه‌تیه‌كی   وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌ر نه‌لێین كه‌سایه‌تیه‌كی یه‌كه‌مه‌ له‌سه‌ر روداوه‌ سیاسیه‌كان ئه‌وا دووه‌مه‌ ، هیج لێدوان و هه‌لویستیكی نیه‌ ؟ راسته‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ی قسه‌ و هه‌لویستی ، له‌هه‌موو پارته‌كانی تر به‌رامبه‌ر پارتی بوێرانه‌تره‌ ،  به‌لام ئه‌مه‌ ته‌زكیه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ناكات كه‌وه‌ك سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین هێزی ململانێكه‌ری پارتی و له‌جركه‌ساتێكی مێژوییی بێده‌نگه‌ !؟ گه‌ر گورانه‌كان ده‌لێن نه‌خۆشه‌ راست ناكه‌ن ، جگه‌ له‌وه‌ی بزانم زۆرێك له‌به‌رپرسانی گوران نایانه‌وێ بێیته‌وه‌ له‌به‌ر..... ، به‌لام خۆ ده‌توانێ لێدوان بدات؟ جونكه‌ نه‌وشیروان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پروسه‌ی سیاسی و به‌رپرسی حزبه‌كان و پانتایه‌كی هه‌ره‌ به‌رفراوانی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خه‌لك و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان هه‌یه‌ . وه‌له‌هه‌موو راپه‌رین وشورش و ناره‌زایه‌تیه‌ك  حزب و سه‌ركرده‌  گرنگن ......
 له‌گه‌ل ئه‌وه‌م خه‌لك له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ بجولێته‌وه‌  و خۆی فێره‌ ئه‌و ئیراده‌یه‌ بێت داكۆكی له‌مافه‌كانی بكات ،  به‌لام به‌داخه‌وه‌ له‌ باشور  كه‌سایه‌تی رولی گرنگی له‌سه‌ر كۆمه‌لگا هه‌یه‌ ، ئه‌وانه‌ی پاك و جوانیشن ناتوانن كاریگه‌ری گه‌وره‌ دروست بكه‌ن ئه‌وا ٢٤ ساله‌  زۆرینه‌مان بینی  له‌دروشمدان تێناپه‌رن . یان ٢ سال گوران جوه‌ ده‌سه‌لات كام گروپ و لایه‌نی سیاسی توانی ببیته‌ ئوپزسیونه‌كی لاوازیش جگه‌ له‌لێكدانه‌وه‌ی سیاسی و دروشمدان ؟  گه‌رنا گوران نه‌وشیروان پێویسته‌ له‌سه‌ر جونه‌ ده‌سه‌لاتیان داوای لێبوردن له‌خه‌لك  بكه‌ن ،  جونكه‌ گه‌لێك زووبوو بۆجونه‌ ده‌سه‌لات وه‌ شكستیان هینا . 
كۆتایی : ده‌زانم نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یه‌وێ دواین ته‌مه‌نی به‌هیمنی به‌رێ بكات به‌لام ده‌ركه‌وت به‌خه‌باتی مه‌ده‌نی له‌گه‌ل ده‌سه‌لات ئه‌وه‌ی ئیستای لێ شین بوو ؟   هاوكات ٥ مانگه‌ موجه‌ نه‌دراوه‌ له‌ملای تریشه‌وه‌ مافیاكان به‌ئاشكرا تالانی وولات ده‌كه‌ن و په‌رده‌ی شه‌رمیان به‌ته‌واوی دڕا ، كه‌جی تاكی كورد به‌گشتی و له‌هه‌ولێر و دهۆك به‌تایبه‌تی  بۆ منال و موجه‌كه‌ی ده‌نگی بوێرانه‌  هه‌لنابرێ؟ ئه‌مه‌ زۆر مه‌ترسیه‌ له‌سه‌ر كه‌سیتی تاكی كورد به‌رده‌وام بێت. سبه‌ی باجی زۆر گه‌وره‌تر داده‌نرێ ئیراده‌ ی بۆنه‌گه‌رێته‌وه‌ و ئه‌و ٢ حزبه‌  مه‌ترسیه‌ به‌رده‌وام بن به‌و شێوه‌یه‌  كۆمه‌لگا به‌گشتی ده‌كه‌نه‌ جاش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە