KURDISTANPOST
جەعفەر کەریمی
وێرانە حاڵ
Saturday, 23/01/2016, 20:21
2730
بینراوە
خەیاڵم بۆتە ماڵی دڵ ئەویش ئالۆز وحەیرانە
ئەوەند مات وئەوەند تە نیا خەریکە بێتە دێوانە
لە بەرژان ولە بەردووری نییە ئۆقرەی دەڵێی
لە خۆیویارودەورووبەر سەراسەر بۆتە بێگانە
بە بێ مەی مەستی بێهۆشە وەکو پەروانە ئاشق
لە دەوری مۆم دەسووڕێ داییمە، بۆتە مەستانە
وەرن کۆڕی ئەوینداران بزانن حاڵی زاری من
خەریکم تەرکی دونیا کەم ژیان بۆم بێتە کێوانە
لە چاوئەندازی من پرسن لەخۆڕا گرژولالووتە
دڵم دایە بە یەکجاری بە لەونی کاری شێتانە
دەزانێ چەندە وێرانە دەروونی گڕسۆزی لەشم؟
دەڵێ وایە ئەوینداری، مەگەرئەو رێیە هاسانە
هەزار رێگەم بڕی تا بێیە سەر ڕێگام بەڵام
نەهاتی تا چەما پشتم دەروونیش بۆتە وێرانە
گوڵی جوانی مانگی گوڵان تەنیا تۆی لەبەردڵان
وەرە ژوانێ لە پاردەمە دیتنی تۆ وەک دەرمانە.
جەعفەرکەریمی
٦/١١/٢٠١٥
جەعفەر کەریمی
© 2019- Kurdistanpost