لە قاچاخچییەکانی هەرێمەوە بۆ بنەماڵە، لەبنەماڵەشەوە بۆ ئۆردغان و دەریای ئێجە

Sunday, 24/01/2016, 19:36

4306 بینراوە


قەیرانەکان پەیوەندیان بە: حوکمرانی، کۆمەڵایەتی، دادوەری، دزیی و جەردەیەتی و نا دروستی رەوشتی ئەندامانی دەوڵەتەوە هەیە، وەلێ ئەمانەی، کە دەست نیشانمکردن: ئامانج و ئاکامن، نەوەک هۆکاربن.
هۆکاری قەیرانەکان! رەوشتی دەسەڵاتێکی خێڵەکی بنەماڵەی بە پارتایەتی وسیاسەت رووکەش و بنکەشی کرابێت، ئاکامەکەی تەنیا قەیرانە. دەسەڵاتێکی ئاوا برواناکەم لە قەیران فرەتر بتوانێت ئاکامێکی تری هەبێت. 
با ئێمەی میللەت نەکەوینە داوی دێوجامەی راوچییە فێڵبازەکانی پارتە خێڵەکییەکانەوە، کە هەمیشە خەریکن ئاکامەکانمان لێ بکەنە سەبەب وهۆکار. 
دزیی و جەردەیی وملیار دۆلار شاردنەوە، لەسیستەمێکی دەسەڵاتداریدا، ئاکامە! نەک هۆکارە سەرەکییەکانن. 
قەیرانەکان بەگشتیی ئاکامن، مێژوویان هەیە و مێژووەکەیان لە بنی ئازارەکانی قەیرانەکاندان. 
ئەگەر کەمێک خۆمان هیلاک بکەین و بەدواچوونیان بۆ بکەین. 
دەسەڵات و حکومەتی هەرێم: بە حکومەت وپەرلەمان وسیستەمی دادوەریی و پارتە سیاسییەکان لەپشتیانەوەن ( بە هەر پێنج حیزب و پارتە بن دیوارەکانەوە). هۆکاری سەرەکی دزیی وفزی وقەیرانەکانن. 
هۆکاری سەرەکی بۆ ستراکچەری دەسەڵاتی هەرێم؛ نەک بۆ تاکە کەسەکان و یەکێک لەئەندامانی بنەماڵەکانی حاکمە فیرعەونییەکان دەگەرێتەوە.
دەوڵەت بە هەموو رەنگەکانیەوە، قەیرانەکانیان بۆ سەر جەستە و رۆحمان هاوردووە. 
دزیی و فزیی سەرکردەی پارتەکان ئاکامی دەسەڵاتێکی خێڵەکی بنەماڵەی حیزبییە. 
هەرچی دزی سیاسی کوردستان هەیە بگوێزەرەوە بۆ وڵاتێکی ئەوروپا، بیانکە بە کەڵەگا و بەرێوەبەری دەسەڵاتی سیاسی. خەڵکینە ببین: ناتوانن لە دوومانگ فرەتر حوکمرانی بکەن هەر زوو دەدرێنە دادگا و بەحوکمی دزیکردن قۆڵبەست دەکرێن. 
پارتە سیاسییەکانی باشوری کوردستان بە هەموو رەنگەکانیانەوە، چەتەیی و دزینی ملیارە دۆلار دەخەنە بان ملی یەکتری. 
فەرەنسییەکان چاکییان گوتووە: ئەوەی هێلکەیەک بدزێت، نەک مرشكێک بگرە گایەکیش دەدزێت. 
هەریەکە لە ئاستی خۆیەوە دزیی و قەیرانەکان لە بان ملی یەکتر دەنێت، یان لە بان ملی بنەماڵە حاکمە فیرعەونییەکەی دەخەن. 
بەم کارەیان دوونیشان دەشکێنن. شاردنەوەی هۆکاری سەرەکی قەیرانەکان ومانەوەی ناوەرۆکی دەسەڵاتێکی خێڵەکی بنەماڵەیی فیرعەونی. 
هەموو پارتە سیاسیەکانی هەرێم بۆ خۆیان ئاوا دەنووسن: 
رەوشت و بێ رەوشتی. 
خاسی و چەتەیی
(هۆكاری سه‌ره‌كی قه‌یرانه‌كه‌ دیارنه‌مانی چه‌ندین ملیار دۆلاره‌ كه‌ ته‌نها به‌رپرسانی باڵای پارتی چاره‌نوسی ئه‌و ده‌یان ملیار دۆلاره‌ ده‌زانن و هه‌ر خۆیان ده‌زانن له‌ چ ژێرزه‌مینێك یان له‌ چ بانكێكی ئه‌وروپا دانراوه)" ئەم دوو دێرەی سەرەوەم لە KNN وە حاڵ زمانی گۆڕانەوە وەرگیراوە". 
رەچەڵەکی دزیی وفزییەکان لە ئەسڵی دروستبوونی مێژووی دەسەڵاتەکەدایە. 
راستە کەسەکان دز ودرۆزنن، وەلێ نەک گۆڕان ،بگرە حەزرەتی ئیبرا‌یم بکە بە سەرکردەی ئەم دەسەڵاتە لە مەلایی و جەلالی کۆن وتازە ناتوان باشتربن. 
تا دەسەڵاتێکی ناحیزبی و نابنەماڵەیی لەسەر بنەمای دیموکراسی وسێکۆلاری بنیات نەنرێت، دەسەڵاتێک دوور لە ئاین وئاینزا وحیزب وبنەماڵە دانەمەزرێت، هەروەها دەسەڵاتێک لە ئاکامی راپەرینی بەردەوامی ودیموکراسی، خەڵکانی پسپۆر وشارەزا، جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی حکومەت لەیەکتری و بانقێکی ناوەندی میللی سەربەخۆ دانەمەزرێت، مەحاڵە چارەسەری قەیرانەکان. 
تا پەرلەمانێکی دیوەخانی بنەماڵەی و خێڵەکی حیزبی سەروەری وڵات بێت، ولات لێوڕێژ لە دزیی وجەردەیی هەنووکەی فرەتر دەبێت. 
هەموومان بە قاچاغچی شەریکە قاچاغچیەکانی بنەماڵە و ئۆردغان، نەک نەهەنگی دەریای ئیجە، بگرە نەهەنگەکانی دەریای هندی، هەموومان لە ساواوە تا باپیرەگەورەکانمان دەخۆن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە