کورد و ئیسلام

Monday, 25/01/2016, 22:09

5296 بینراوە


هێندەی بێگانە کورد دەناسێت، کورد خۆی ناناسێت
کورد و ئیسلام ، بەهێزترین و گرنگترین گفتوگۆکردنە لەسەر کورد و نیشتیمان و کێشە نەتەوەییەکەی، بە پیویستمان زانی لێرەدا کورتەیەکی لەسەر بنووسینەوە،سەرەتا بەوە دەستپێدەکات، کەوا ئیسلامەکان، جگە لە لایەنە سیاسییەکەی، پێشیان خۆش نییە مێژووی هیچ میللەتێک پێش هاتنی ئیسلام باس بکرێت، وەکو ئەوەی مێژوو لە ئیسلامەوە دەستی پێکردبێت. هەروەها مێژووی ئەو کەمە نەتەوەییانەی لەناو دەولەتە ئیسلامییەکاندا بوونیان هەبووە، وەک ئەو نەتەوانەبوونیان نەبووبێت.
لە گفتوگۆکەدا ئەوەی کە عەربە و میوانداری کراوە، بە سەرسوڕسومان و شانازییەوە باس لە سرودی نەتەوەیی کوردی (ئەی رەقیب) دەکات، دەڵێت کورد باسی میژووی کۆنی خۆی دەکات، کە ئەوان رۆڵەی کەیخوسرەون،  رۆژ کە ٢١ تیشکی لیدەبێتەوە نیشانەی رۆژی نەورۆزە.
باس لە ژمارەی کوردیش دەکات، گوایە کە دەڵێن نزیکەی ٤٠ بۆ ٥٠ ملیۆنە، لە وەلامدا  ددان بەوەدا دەنێێت کە لەو ناوچانەدا سەرژمێرێکی  راست و دروست ناکرێت، بۆیە ناتوانرێت ئەو ژمارەیە بە هەند وەربگیرێت.. لەو گفتوگۆیەدا باس لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی مێژووی ئیسلام دەکات کە رەگەزیان بۆ کورد دەگەڕێتەوە. وەک پێناسەی کورد، باس لەوەش دەکات، کە کورد وەکو نەتەوە  خۆی نەناساندووە  هەر دەستەیەک و بۆ خۆی  کۆمەڵیکی لە خۆی کۆکردۆتەوە و خێڵ و ئیماراتی پێک هێناوە..
 ئەوانەی کە عەرەبیزانن، دەتوانن بە درێژیی  گوێ لە باسەکە بگرن و لە دیدی غەیری کوردەوە ئێمەی کورد خۆمان بناسین:
بۆ بینینی تەواویی باسەکە ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە ببینە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە