پاراستن چ به‌ڵگه‌یه‌كی مەترسیداری لەسەر مه‌لا به‌ختیار لەبەر دەستە‌ ؟

Saturday, 01.30.2016, 16:03

19967 بینراوە


به‌رپرسەکانی پارتی و یەکێتی واده‌زانن چاخی بەردین، یان سه‌رده‌می فانوس و ساڵانی شەست و حەفتاکانە، کە هەرچی تاوانێکیان دەکرد، تەنیا لەسنورێکی تەسکدا دەمایەوە، کەس پێی نەدەزانی، ئەوان ئیستاش لە مانای جیهانگیریی و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا نەگەیشتوون، بۆیە بێخەم وەکو ساڵانی کۆن تاوان ئەنجام دەدەن، دزیی و پیاوخراپی دەکەن , بێ شه‌رمن واده‌زانن هه‌رچی ده‌كه‌ن وه‌ك ساڵانی كۆن تومار ناکرێت و باس ناكرێت!؟ وادەزانن دەتوانن به‌چه‌ند ووشه‌یه‌كی بریقه‌دار هەموو خه‌ڵك فریو بده‌ن، بێ ئاگا له‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌نج و خه‌ڵك په‌یدابووه‌ سڵیان لێناكانه‌وه‌ و ریسوایان ده‌كەن تەنانەت تاوانە کۆنەکانیشیان هەلدەدەنەوە ، بۆیە بەردەوام دەست بۆ دۆسییە پڕ لە تاوان و خوێناوییەکانیان دەبەن و دیوی شاراوەی کەسێتییان ئاشکرادەکەن و دەیانناسێنن.
مێژووی راستەقینەی هەموو میللەتێک لیرەوە دەنووسرێتەوە، نەک تەنیا لە بیرەوەریی و یاداشتەکانیان، کە هەر بەرپرسێک بیەوێت ماکیاجی خۆی تێدا دەکات!، ئەگه‌ر دوێنێ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ ته‌كنه‌لۆجیایه‌ نه‌بووە كه‌ ره‌فتاره‌ داعشه‌كانی پارتی ویەکێتی تومار بكرێ، له‌كۆمه‌لكوژیی یه‌كتر، دیل كوشتن، ژن بردن لەهه‌وادارانی یه‌كتر و دواتر فرۆشتنه‌وه‌یان کە وەک چۆن لە ساڵی ١٩٩٦ پارتی له‌بشدەر ئه‌نجامی دا، هەروەها رفاندن و زیندانییکردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌سه‌ر پارچە په‌رۆیەکیی سه‌وز و زه‌رد و لایه‌نگیری حیزبی، داگیركردنی ماڵ و موڵكی یه‌كتر، ئه‌نجامدانی كاری تیروریستی دژ به‌یه‌ك... هەڵبەت ئەمڕۆ داعشیش هه‌ر ئه‌مانه‌ ده‌كات، بۆیە ‌بۆتە هێزێكی تیرویستی قێزەوەند، وەکو ئەوەی پارتیی و یەکێتیی لە رابردوودا کردوویانە، تەنانەت ئەمڕۆش لە رێگای دەزگا سەرکوتکەرەکانیان ئەنجامی دەدەن! 
یه‌كێك له‌و مه‌خلوقاتانه‌ی کە زۆر له‌خۆی باییه‌ و یاری بە چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك دەکات و هه‌ر رۆژه‌ی له‌ نێو بیروباوه‌ر و دروشمێك وه‌ك سینی سه‌ته‌لایت ده‌سوڕێته‌وه‌ مه‌لا به‌ختیاره‌، كه‌ كۆی قسه‌ و لێدوانه‌كانی له‌گه‌ڵ كردارییدا ئاسمان و ریسمان جیایە و دەتوانرێت بە یەک دوو وشە بگوترێ، درۆ و تەلەکەبازییە!
کاتێک مەلا بەختیار باس لە ئازادیی ژن دەکات، بۆ خۆی ژنی خه‌ڵك داگیرده‌كات، وه‌ك زۆربه‌ی به‌رپرسه‌كانی پارتی و یەکێتی پۆسته‌كه‌ی بۆ ئەو مەبەستە به‌كارهیناوه بۆ شه‌هوه‌تبازی به‌كچی هه‌ژاری ئه‌و میلله‌ته‌وه‌ كه‌ به‌عسییه‌كان به‌ئاستی ئه‌و به‌رپرسانه‌ ی پارتی ویەکێتی پله‌ی سیاسیان له‌هه‌تككردنی كچانی كورد به‌كارنه‌دەهێنا!
مەلا بەختیار زۆرجار باس له‌ ئازادیی بیروڕا ده‌كات، به‌ڵام (فەتاح زاخۆیی) وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌ته‌كه‌ی یەکێتی لە ساڵی 2005، ته‌نیا به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ده‌نگی به‌ ده‌ستوری عێراق نه‌دا، به‌پێشنیازی ئه‌م مەلا بەختیارە وعماد ئەحمەدی کۆنە بەرپرسانی ئاش و حیزبه‌كه‌ی و خودی تاڵه‌بانی له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌ریانكرد، له‌ چاودێره‌ رووزه‌رده‌كەی مەلا بەختیار بێشه‌رمانه‌ بە مانشێتێکی گەورە نووسیبوی: ئه‌وه‌ی ده‌نگی به‌ده‌ستور نه‌داوه‌ سزاده‌درێ! یان وەک زۆر جار دەبینین کە هه‌ر بابه‌تێک له‌سه‌ری ده‌نووسی، کە هەمووی دەچێتە خانەی بیرورای جیاوازەوە، ئەم حەماوەکەی گەرم دەبێت و دەنووسێت: (به‌فیتی ئه‌م و ئه‌و دوژمنكاریی و پلانم له‌ دژ ده‌كه‌ن، ئاگاداری کەس و کارو هاوریکانی لەسی رەخنەگر دەکات کە بۆ دژایەتیم دەکات) ....، بێ ئاگا لەوەی هەموو ئەو رەخنانە لێی دەگیرێت، كاردانه‌وه‌ی بەدڕه‌وشتی سیاسەتەکانێتی.
دیسان مەلا بەختیار باسی سوسیالزم و چه‌پ ده‌كات، كه‌چی هه‌ر خۆی بۆته‌ كۆیله‌ی ماڵی تاله‌بانی و ئه‌ندازیاری هه‌موو رێكه‌وتنه‌ ستراتیژه‌كانی یەکێتی له‌گه‌ڵ پارتی و ٣٠ حوزەیران، ئیستاس كار بۆ ئەوە دەکات، کە رەوا و شەرعییەت بداتەوە به‌ بارزانی، ئەو بارزانییەی کە لە ‌لوتكه‌ی مافیابوون و خیانەتکردن و چه‌وساندنەوەی خه‌ڵکی کوردستانە!
مەلا بەختیار زۆر خۆی پێ روشنبیر و زیره‌كه‌، كه‌چی لێدوانێکی نییه‌، دوایی روونكردنه‌یەکی لەسەر نەدابێت و پینە و پەڕۆی نەکردبێت! پێناسەی کەسی وشیار و زیرەک ئەوەیە، ئەوەی کە دەیڵێت، لە عەقلەوە دەردەهێنێت، مەلا بەختیارئەوەی دەیڵێت و دەریدەپەڕێنێت، لە عەقڵەوە نییە، بەڵکو لە ئارەزوو و خواستی خۆیەوەیەتی، بۆیە دواتر روونکردنەوەکانی مەلا بەختیار، پینە ناکرێت، بەڵکو کەسێتی خۆی ناشرینتر و ناشرینتر دەبێت، چونکە ئەو جۆرە روونکردنەوانە، دەچێتە خانەی درۆ و ریاکردنەوە، هەر بۆیە له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوی په‌رله‌مانی عراقی یەکێتیه‌كان بواری مه‌لا به‌ختیاریان نەدا، لێدوانێك بدات، چونكه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوتری په‌رله‌مانی كوردستان، لێدوانه‌كانەکانی ئەو بووە هۆکاری شكستی حیزبەکەی.
مەلا بەختیار زۆر جار باس له‌ گیانی برایه‌تی و لێبورده‌یی ده‌كات، به‌ڵام تائیستا گرتن و سوكایه‌تییەکەی خۆی له‌ ١٩٨٥ له‌یاد نه‌كردووه‌، لە هه‌موو به‌رنامه‌یه‌كییدا ئه‌یەوێ توڵه‌ی خۆی له ‌نه‌وشیروان بكاته‌وه‌. من له ‌به‌رپرسێكی باڵای یەکێتی بیستووە، کە به‌لگه‌ی ده‌نگ و ڤیدیۆیان لە لایە‌ كه‌ مه‌لا بەختیار ده‌گری و دەپاڕێتەوە، پاكانه‌ له‌ سەر هه‌ڵوێسته‌كانی ئالای شۆڕش ده‌كات.بۆیه‌ ئاساییه‌ كێشه‌ی كه‌سێتی خۆی له‌گه‌ل نەوشیروان له‌ده‌ره‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی سیاسی بكات به‌ڵام ناكرێ میلله‌تێك بکاتە ‌قوربانی كاره‌ساتێك، بۆ تۆڵەکردنەوەش هانا بباتە بەر پارتیی، پارتی بکاتە کەڵەگا و ئەوەندەی دیکە به‌هێزی بکات و دەسەلاتی دیکتاتۆریی بارزانی زیاتر و زیاتر بکات.
تەمەنی هەرزەکاری مرۆڤ لە نێوان ١٤ بۆ ١٨ ساڵییدا دەسوڕێتەوە، مەلا بەختیار و سەعدی پیرە هێشا لە نێوان تەمەنی هەرزەکارییدا دەسوڕێنەوە، هەڵسوکەوت و ئارەزووی بەرینەداون، ئەم دوانە بەناوبانگن بۆ ‌قسه‌ی زۆر و چەلەحانێ و خۆده‌رخستن! زۆریان پێخۆشە بەردەوام هه‌موو روژێك له‌ تەلەفیزیۆنەکاندا ده‌ربكه‌ون، لە روپەری رۆژنامە و سایتەکاندا وێنەیان دەربکەوێت و لێدوانەکانییان بنووسرێتەوە!
مەلا بەختیار باسی مه‌ده‌نیه‌ت و دژایه‌تی و ئیرهابی ئیسلامی‌ ده‌كات، هەڵبەت هەمووی قسەی بێناوەرۆکن، به‌لام هه‌ر ئه‌م مه‌لایه‌ له‌ سالی ١٩٩٦ كچێكی ١٣ساڵی له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار له‌گه‌ل چواركه‌سی تر فریو دا و ناردنی، تا خۆی به‌ رۆژ نوری شاوه‌یسی تاوانبار و قومارچیدا بته‌قێنته‌وه، ئه‌وكات رۆژ نوری شاوەیس جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تەکەی نچیرڤان بارزانی بوو، ئەم کارەی مەلا بەختیار لاپەڕەیەکی رەشە بە تەوێڵییەوە، وەک هه‌مان كاری تیروریستانەی داعشەکانە کە ئەمڕۆ ئه‌نجامی دەدەن! بۆ راستی ئه‌مه‌ش فه‌رموون ئه‌و دوو به‌لگه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌وه‌ كه‌ له ‌راپۆرته‌كه‌ی روژنامه‌ی میدیا له‌ ژماره‌ ٢٣٤ ی به‌رواری ٤/ ٤/ ٢٠٠٦ له‌لاپه‌ره‌ ٧ دا بلاوكراوه‌ته‌وه‌، ئەوکات هیج کيشەیەک لەنيوان پارتی ویەکیتی نەبوو تابلين بەرنامە و پیلانە و ناوی مەلاش بەناراستەوخۆ لەراپۆرتەکەداهاتووە، لە روژنامەکە و له‌په‌ره‌گرافێكدا چیروكه‌كه‌ باس لەو کارە تیرویستییەی مەلا ده‌كات، ‌چۆن منالێكی ١٣ ساڵ له‌گه‌ڵ چوار كه‌سی تر ئاماده‌ ده‌كات، تا ئەو منالە به‌ روژنوری شاویسدا خۆی بته‌قینه‌وه‌، بەڵام پێش ئەوەی کچە مندالەکە کارەکە ئەنجام بدات، ژنی ئەو مالەی کە دەچنە لای بەر لەخۆتەقاندنەوەکە لەهەولير ئه‌و مناڵه‌ رازی ده‌كات، تا كاره‌كه‌ نه‌كات، ‌له‌په‌رگرافێكدا به‌ناراسته‌وخۆ باسی ئه‌و به‌رپرسه‌ش ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ زۆرترین قسه‌ له‌سه‌ر مه‌ده‌نیه‌ت و كۆمه‌لگا و دیموكراسی ده‌كات!؟ من له‌وكاتدا په‌یوه‌ندییم به‌سه‌رنووسه‌ری میدیا (ئاكۆ محمه‌د) كرد تا راستی رووداوه‌كه‌ زیاتر بزانم، چونكه‌ بە چیرۆکەکە تیک چوم، هەولم دا گەر بتوانین رزگاری بکەین ‌له‌گه‌ل چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی سویدیش باسم كرد، بەڵام دوایی خەم ساردیی منیشی گرتەوە و ماوەی زیندانیەکەشی مابوو، چونكه‌ له‌ زیندانی پارتییدا و لەو تەمەنەدا زۆر ئازار و سوکایەتییان بەو کچە مندالە پیکردبوو، باوکی ئەو کچە منداڵە لە ژیاندا نەمابوو، دایكیشی، کە بیستبوویەوە کچەکەی خراوەتە زیندانەوە، لە تاوانا جه‌ڵته‌ لێیدابوو ماڵئاوایی لە ژیان کردبوو، تەنیا خوشکێکی مابوو، ئه‌ویش دوورەپەرێز و بێ ئاگابوو له‌ماله‌وه‌یان. ئاكۆ محەمەد بۆی باسکردم و وتی: پیلان دارێژه‌ره‌كه‌ مه‌لابه‌ختیار بووه‌، ئەو مەلا بەختیارەی کە ئه‌و هه‌موو قسه‌ زله‌ش ده‌كات، هەروەها وتی جگه‌ له‌ من سێ كه‌سی تریش له ‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداره‌ و به‌دواچوونیان بۆ كردوه‌ ، ئەگەر پێویست بكات، یان خۆیان بیانه‌وێ ناویان ده‌هێنم و ئه‌و نامەیە‌یان گه‌یانده‌ سوێد، كە ئیستا له ‌سوید نیشته‌جێن!
مه‌ده‌نیه‌ته‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار و دژایه‌تییه‌كه‌ی دژ به‌ ئیسلامی سیاسیی ته‌نیا قسه‌یه‌ و خۆی هه‌مان ئه‌خلاقی داعش ئاسایی تێدایه‌ گه‌رنا، چۆن په‌نا بۆ منداڵیکی سیانزدە ساڵی دەبرێت، تا خۆی بته‌قینیته‌وه؟ هەڵبەت ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ش ئیستا له‌ ده‌ست پاراستندایە، بۆیه‌ مه‌لا به‌ختیارهیچ كاتێك ئەو بویرییەی تێدا نەبووە، سنوری خۆی به‌رامبه‌ر بە بارزانی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ببەزێنێت، هه‌ر بۆنمونه‌ له‌وماوەیەدا‌ وتی بارزانی رێگای داوە حه‌شدی شه‌عبی بێته‌ كوردستان، کاتێکیش پاراستن هه‌ره‌شه‌یان لێكرد، مەلا بەختیار ژوان بوویەوە و روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌نگی توماركراوی خۆیدا.
نەک هەر مەلا بەختیار، بەڵکو به‌رپرسی تری یەکیتیش هەن، ڤیدیۆ و به‌ڵگه‌یان وه‌ك مه‌لا بەختیار له‌ ده‌ست پاراستندایە، بۆیە حزبەکەیان تەسلیم بەبارزانیی و پارتی کردووە.


نامەی شلێر بە دەستوخەتی خۆی

نامەی شلێر و وێنەی خۆی لەگەڵ خوشکە بچکۆلەکەی