"سیاسەت ، نامەی، سەرکردەکانمان!

Monday, 01/02/2016, 22:32

3277 بینراوە


قەت هاتی مێژوو ناخەینی سەر ئەستۆی خۆمان. بۆ نەهاتی مێژووش هەرهاتو هاوارمانە.! دەست لەسەر کەموکورتیەکان داناگرین. لە دژمن تووڕە دەبین ! پێمانوایە دەبێ ئەو ئاوڕمان لێداتەوە! لە چین وتوێژی کۆمەڵگا ٤کەسم بۆ وەدۆزە ٤ پەڕاوی لە سەر سەرهەڵدانەکانی کورد نووسێبی وبە چاوی رەخنەگرانە وکوردخوازانە ئاکامی شکستەکانی مێژوومانی هەڵدابێتەوە.؟ شۆڕش وسەرهەڵدانی کورد رەوایە، بەڵام سەرگردەکانمان زیاتر بۆ لای دژمن داکشاون تا بۆ کورد، هۆیەکەش پاراستنی دەسەڵاتی حیزبایەتی بووە. سیاسەت گەمەی تاوڵێن نییە هەڵیخلێنی هەرچی دێ با بێ. سیاسەت لە کۆمەڵگای عەشیرەت چزاووتاقمی نزیک بین وەک سێ شەشەی بەهار دەچی کە هەر تاوێک رووی لە لایەکە.
ئەو کورتە وتارە شیکردنەوەی مێژووی ٢٩ سەرهەڵدانی کورد نییە. چون کارێکی گرانە بە منی ڕەبەن ناکرێ. دەبوایە شارەزاو لێهاتوو دیرۆکناس وپڕۆفسۆڕی کورد ئەو کارەی کردبا، بەڵام وا دیارە نیمانە وهیوادارم قەتیش نەمانبێ. نەتەوەیک کە عەشیرەی بارزانی وکوردکوژێکی وەک تاڵەبانی لێی دمڕاست بن هەر ئەوەی لێ شین دەبێ کە بە قونی دڕاو بچنەوە سەر،،،،، ی عیبادی وئەویش پێیان بڵی: ئایا ئێوە ئێڕاقین یان لە ئێڕاق جودا دەبنەوە.! خۆ قەزافی ئاوای نەکردبوو خەڵک شار بەدەریان کرد و قونیان هەڵدرێ. ئەدەی خەڵکی ئێمە لە باشوور بۆ قوونی ئەو دەسەڵاتە هەڵنادڕێ؟ خۆ لە سەددام بە هێزتر نین. رەمزورازێک هەیە رەنگە من تێی ناگەم.
" نامەی سیاسەت "
یەک سەرکردەی کوردم بۆ ناو بەرن ( جگە لە رێزدار ئۆجەلان وسەرهەڵدانی پ،ک،ک کە تائێرە توانیویانە بگە نە ئاستێک کە تێبگەن بۆ جەهەری شۆڕشەکانی دیکەمان کەمرەنگ بوون). کە یان فریودراون، یان خۆیان رادەست کردوە، یان بە فێل وتەڵەکە لە ناویان نەبردبێن؟ لە مەودای هەر شۆڕشێک بۆ ئەوی دیکەش هەزاران مرۆڤی بێ تاوان بوونەتە قوربانی ولە خشتەبراون! ریزبەندی ئەو ناوانە ی خواروو بە پێی رێککەوت نین، هیوادارم کەسی ئازامان هەڵکەوێ کە بە وردی بیانووسێتەوە. من هەر ئەوانەم لە بیرە:
یەک: شەڕی قەڵای دمدم بە رێبەری موحەممەدخانی لەپزێڕین دوای ئەوە کە تووشی شکست بوو، بە لاقی خۆی چوو بۆ کوشتارگای شای سەفەوی وشەهیدیان کرد!
دوو: شێخ عوبێدولای شەمزینی رۆژی هەینی ٢١ نوامبر ساڵی ١٨٨٠ تووشی شکست بوو بوو بە سووتمانی بەرژەوەندی ئێران وروس وعوسمانیەکان! لە کۆتاییدا بێ ئاکام سەرنایەوە.
سێ : سەرهەڵدانی مەلا خەلیل گۆڕەمەڕ( ساڵی ١٣٠٧  کۆچی ) سەرۆک هۆزی عەشیرەی مەنگوڕ دژی دەسەڵاتی تاران بەرگەی هێرشێکی نەگرتو تێک شکا. لەساڵی ١٣٧٥ کۆچی ، مەرگ هاتە سەری وکۆچی دوایی کرد.
چوار: کۆمەڵەی ( ژێ، کاف) بە فیتی روسەکان تێکچوو، حیزبی دێمۆکڕاتیان بۆ داناین،ئەوە پاش ٧٠ ساڵ حاڵورۆژی ئەو حیزبەیە کە لە باشوو کە تۆفانی نوح جووڵەی پێناکا!
پێنج : مەلا مستەفای بارزانی هەزاران کوردی بە کوشت دا ولە ساڵی ١٩٧٥ ئاش بەتاڵی راگەیاند! بەرهەمەکەی مەسعودی کوڕیەتی بۆ خۆتان مەزەندەی پکەن کە بایی چەندە؟ 
شەش: کۆماری کورد لە مهاباد ساڵێکی دەوام هێنا، پێشەوا ٤٥ کیلۆمتر بەرەو پیلی ئەڕتەشی شا چوو بۆ نزیک شاری میاندوواو، کە لە گەڵی بسازێن. دیتمان کۆمار چی لێ بەسەرهات.
حەوت:  وایان بە خەڵک تێ گەیانبوو کە شێخ مەحموود/ فیشەک / نایبڕێ. هی وابوو سوێندی دەخوارد کە بە چاوی خۆی دیتویە فیشەک نەیبڕیوە.! کەچی چوو بەر دەرگای شوێنی کاری ئیگلیزیەکان وگووتی: پیربووم ودەخوازم خانە نشینم کەن! لێم گەڕێن با ماوەی ژیانم تێپەرێنم. پرس ئەوەیە هەتا ئێرەش کەس نەیپرسیوە ئەدی ئەو هەمووە خەڵکە بە حێسێبی کێ کوژران؟
هەشت: سمکۆی شکاک بە بابی ناسیونالیزمی کورد پێناسە کراوە! کەچی لە کۆتاییدا ئەوەندە بێکەس کرا کە بۆ خۆی هاتە بەر دەستی شای ئێڕان ولە بۆسەیەکدا ترۆریان کرد وسەربازێکی خوێڕی ئێڕانی گۆشاو گۆش سەری بڕی!
نۆ : دەیانگووت مەڕحومی دوکتور قاسملوو ( د،خ ) دە زمانان دەزانێ، دیتمان چۆن بە فیتی جەلال تاڵەبانی ودۆستی نزیکی ناو حیزبەکەی خۆی تەڵەیان بۆ راخست و کۆماری ئیسلامی توانی ترۆری بکا وسوک وهاسان شەهید بوو. 
دە: زۆری نەخایاند مەڕحومی شەڕەفکەندێش هەر بەو ڕییەداڕۆیی کە نە دەبوایە تووشی ببێ. ئەوەش لە / چێشتخانەی میکونوس / لە ئاڵمان بە فیتی خێر نەخوازی کورد کەوتە بەر رقی کۆماری ئیسلامی شەهید کرا.
یازدە : دوایین گەمەی سیاسیە کە دەسەڵات بە سەر کوردی دێنێ، پاشی ٢٤ ساڵ دزی، دزسالارەکانی باشوور سەلانە سەلانە چوونەوە بەغداو سەریان شۆڕ کردوە.
دوازدە: شێخ رەزاو شێخ سەعیدی پیرانیش بە فێل وتەڵەکەی کۆنە مەغۆلەکان لە باکوری کوردستان لە ناو بران. چون زۆی هاسان باوەڕیان بە دەسەڵاتی تورک هێنابوو.
خوێنەری دوورناس، من مێژوو نووس نیم، توێژینەوەش لە سەر مێژوومان بە من ناکرێ، ئاکادیمیای مێژووم نە خوێندووە، لە سەر ئەو بابەتە هەر ئەوەندەم لە مێشک دابووە. تۆش زیاتری لێدەزانی بینووسەوە و بیدە بە کۆمەڵگا و کوردستان پۆستیش بە لاش بۆت بڵاو دەکاتەوە . با چیدی خوێنی رۆڵەی کورد بە دەستی دەسەڵاتی بێ ئەزموون بە فیڕۆ نە چێ.
جەعفەر کەریمی
١/٢/٢٠١٦
سندوقی کوردستان پۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە