میللەت بە یەکێتی پارتی بڕوخێنن

Tuesday, 02/02/2016, 15:19

1247193 بینراوە


دوو حیزب دوو ڕەنگ، دوو زوون ، ئەم دوانە سەرگورشتەی مەینەتیەکانی کوردن لە باشوری کوردستان، یەکیەتی و پارتی ئەو دوو حیزبەن کە زیاتر لە بیست و سێ ساڵە سامانی ئەم گەلە ساویلکە نەزانە بە هەدەر ئەبەن، بمبورن ووشەی نەزان بەکاردێنم بەڵام ڕاستی هەر ڕاستییە.
لە بیرتان دێ لەساڵانی شاخدا ئەم دوو حیزبە شەڕی دێ بە دێیان بە ڕۆڵەکانی ئێوە ئەکرد و ناویان لێنابوو شەڕی براکوژی، خەڵکی ڕەش و ڕوتی گوندەکانیشیان کردبووە کۆیلە و بەردەستی خۆیان.
کاتێکیش هەلی شاریان بۆ ڕەخسا ئیدی کەوتنە سەروخواری سامانی ئەم میللەتە بێکەسە و بەناوی کوردایەتییەوە گوایە یەکێکیان لەوی تریان هەقبێژ ترە بەردەوام ئەیانکردین بەگژ یەکدا جارێک شەڕە پەڕۆ و جارێک شەڕی ناوخۆ، جارێکیش شەڕی ناوچەگەری ئێستاش شەڕی داعش.
دوای ئەوەی تەواویی سەرخان و ژێرخانی ئەم ووڵاتەیان داڕمان ئیستاش قۆڵیان لە کراسەوە دەرهێناوە و ئەڵێن قەیرانە ؟!.
میللەت ساویلکەیی بەسە ئیدی کاتی هەڵوێست وەرگرتنە، ئەوترێت پارتی قوتی ئەم خەڵکەی گرتووە و هۆکاری سەرەکی مەینەتیەکانە، ڕاستە منیش ئەڵێم وایە، بەڵام لەبیرتان نەچێت کە یەکێتیش لە سێبەری پارتیدا خۆی حەشارداوە، ئەویش بەشدارە لە گەندەڵی و پیسخۆریی و ئیفلاسی ئەم هەرێمە هەر وەک بەشدارە لە ماڵوێرانی و نەهامەتی خەڵکی کوردستان. 
خەڵکی بەشەرەفی سلێمانی... گەرمیان... شارەزور.. دەڤەری ڕاپەڕین، بڕۆن بەردەبارانی بارەگاکانی یەکیەتی یەکگرتوو وهاوپەیمانانی پارتی بکەن لە ناوچەکانتان دڵنیابن ڕوخانی یەکیەتی ڕوخانی پارتییە.
ئێوە لە سلێمانی و گەرمیان بەڵانسی سیاسی و ئابوری ئەم هەرێمەن فشار خستنە سەر یەکێتی یەکلاکەرەوەی قەیرانی ئەم هەرێمەیە، میللەت دەست لە دەست و قوەت لە خوا بڕیار ی خۆتان بدەن، دڵنیابن میللەتی کورد زۆر لەوە مەزن ترە کە، کە هەر دوو بنەماڵەی پیرەمێردە خائینە ڕەنگ زەرد و پیرەژنە ڕەنگ سەوزەکە سەرۆکایەتی بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە